حوکمى تاشینى موی بەر و دواوە بۆ پیاوان و ئافرەتان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى تاشینى موی بەر و دواوە بۆ پیاوان و ئافرەتان
پرسیار:

حوکمى تاشینى موی بەر و دواوە بۆ پیاوان و ئافرەتان چیە ؟ تا چەند ڕۆژ دروستە لا نەبرێت؟ وە ئایا واجبه توکی گون و دواوە لا ببرێت ؟ وە ئایا خۆ پاککردنەوە بە کلێنس و پەڕۆ دروستە؟

 سەبارەت بە مووى بەر لەپێغەمبەرەوە سابت بووە کەبەڵگەیە لەسەر دروستێتی تاشینی موی بەر هەروەک فەرموویەتی : ((خَمْسٌ مِنَ الْفِطْرَةِ : الاِسْتِحْدَادُ ، وَالْخِتَانُ ، وَقَصُّ الشَّارِبِ ، وَنَتْفُ الإِبْطِ ، وَتَقْلِيمُ الأَظْفَارِ))رواه البخاري .
واتە : پێنج ڕەفتار هەن لە سروشتی ئادەمیزادن و لە سوننەتەكانی ئاینن : بەر تاشین و خەتەنە كردن و سمێڵ گرتن و هەڵكەندنی مووی بن باڵ و نینۆك قرتاندن .  .

وە پێغەمبەر لایەنی زۆرەکەی دەست نیشان کردووە کەنابێت لەوە زیاتر پشت گوێ بخرێت کەئەویش بریتی یە لە چل ڕۆژ ، هەروەک ئەنەسی کوڕی مالیک رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت  : " وقت لنا في قص الشارب ، وتقليم الأظافر ، ونتف الإبط ، وحلق العانة ألا يترك أكثر من أربعين يوماً " رواه البخاري 10/284 ومسلم 1/222 . 
واتە : پێغەمبەر کاتی کورت کردنەوەی سمێڵ ، وکردنی نینۆک ، وهەڵکەندنی توکی بن باڵ ، وتاشینی موی بەری بۆ دەست نیشان کردین بەوەی کە نابێت زیاد لە چل ڕۆژ تێپەڕ بکات .

وە سەبارەت بە موی گون و دواوە (کۆم) گەر پیسی پێوەی دەلکا ئەوا لادەبرێت و دەتاشرێت ، بۆیە لابردنی کارێکی چاک وپەسەندە  . 
دواتر ئافرەتان لەم بابەتەدا واتە : تاشینی موی بەر ولابردنی موی بن باڵ هەمانی حوکمی پیاوانیان هەیە ، والله تعالى أعلم .

وە دروسته کلێنس و پەڕۆ و هاوشێوەکانیان بەکار بهێندرێت بۆ خۆ پاک کردنەوە  ،وە کافیە گەر جێگا پیسیەکە بەتەواوی پاک بکاتەوە ، بەڵام باشتر وایە ئەو شتەی خۆی پێ پاک دەکرێتەوە تاک بێت واتە : سێ بەرد یاخۆد سێ کلێنس ، وە واجبە ونابێ لەسێ جار کەمتر پیا بهێندرێت و واجب نییە لەپاش بەتەواوی سڕینی وپاک کردنەوەی ئاو بەکار بهێندرێت بەڵام سوننەتە .

سەردان: ١٠,١٣٨ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان