ئایا لابردنی مووی دەست و قاچ و سنگ دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لابردنی مووی دەست و قاچ و سنگ دروستە؟

سەبارەت بەلابردنی مووی دەست و قاچ و سنگ زانایان بۆچوونیان جیاوازە .
هەیانە دەفەرمووێت : ئەگەر مووەكە زۆر بوو دروستە لایبەرێت ، وە ئەگەر كەم و ئاسایی بوو دروست نیە .
وە هەیانە دەفەرمووێت لە هەردووحاڵەتدا دروستە لایبەرێت چونكە خوای گەورە لێی بێدەنگ بووە ، ئەوەیشی خوای گەورە لێی بێدەنگ بێت ئەوا لێبووردنی خوای گەورەیە و روخسەتی داوەو دروستە ئەنجامی بدەیت .
هەروەها زانایان لابردنی موو دابەش دەكەن بەسێ‌ بەشەوە :
1- ئەوەی دەقی لەسەرە حەرامە لایبەریت وەكو ڕیش و برۆی پیاو و ژن .
2- ئەوەی دەقی لەسەرە پێویستە لایبەریت وەكو سمێڵی پیاو و بن باڵ دامێنی پیاو و ژن .
3- ئەوەی دەقی لەسەر نەهاتووە و شەرع لێی بێدەنگ بووە ئەمەیان دەگەڕێتەوە بۆ ویستی مرۆڤ خۆی ویستی لێبێت لایدەبات ، ویستی لێبێ دەیهێڵێتەوە . والله اعلم .
بۆ زیاتر شارەزابوون بگەڕێرەوە بۆ (مجموع فتاوی ورسائل الشیخ ابن عپیمین) مجلد (11) باب السواك وسنن الفطرة.
بەڕێز مامۆستا صلاح الدین وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە

سەردان: ٥,٩٩٧ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان