ئایا خەتەنە کردن بۆ ئەو کەسەى کە تازە موسڵمان دەبێت واجبە ، وە چ کاتێ دەبێ خەتەنە بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خەتەنە کردن بۆ ئەو کەسەى کە تازە موسڵمان دەبێت واجبە ، وە چ کاتێ دەبێ خەتەنە بکات؟

پێغەمبەر () فەرمووی بە پیاوێك كە موسڵمان بوو بوو : ((أَلْقِ عَنْكَ شَعْرَ الْكُفْرِ وَاخْتَتِنْ)) حسن
واتە : مووی بێ‌باوەڕێتی لە خۆت بكەرەوە و خەتەنەیش بكە .
مه‌به‌ست به‌ مووی بێ باوه‌ڕێتی : ئه‌و مووه‌یه‌ كه‌وا نیشانه‌یه‌ بۆ بێباوه‌ڕێتی بێ باوه‌ڕه‌كان .
وە خەتەنە كردن بەشێكە لە ئاینی پێغەمبەر ئیبراهیم (سڵاوی خوای لێبێت) :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضی الله عنه) أَنَّ النَّبِيَّ () قَالَ : ((اخْتَتَنَ إِبْرَاهِيمُ خَلِيلُ الرَّحْمَنِ بَعْدَ مَا أَتَتْ عَلَيْهِ ثَمَانُونَ سَنَةً)) متفق عليه
واتە : پێغەمبەر ئیبراهیمی خۆشەویستی خوای میهرەبان دوای ئەوەی كە هەشتا ساڵ تەمەنی بەسەردا هات خەتەنەی كرد .
وە هەروەها شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
هەر وەک چۆن خەتەنە کردن واجبە لەسەر موسڵمان ، بە هەمان شێوەش واجبە بۆ ئەو کەسەى کە تازە موسڵمان دەبێت .
وە واجبە لەو کاتەى کە موسڵمان دەبێت خەتەنە بکات ، بەڵام ئەگەر ترسی ئەوە هەبوو کە بە هۆى خەتەنە کردنەوە دوور بکەوێتەوە لە ئیسلام و هێشتا تەواو ئیسلام جێگیر نەبووبێ لە دڵیدا ئەوا دروستە دواى بخات ، چونکە خراپە و مەفسەدەى وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە ئیسلام گەورەتر لە خراپەى خەتەنە نەکردنەکەى .
"الإجابات على أسئلة الجاليات" (1/3، 4) .

سەردان: ٣,١٠٥ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان