چۆن بتوانم تا مردن شوێنکەوتەى سوننەتى پێغەمبەرى خوا بم صلى الله علیه وسلم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بتوانم تا مردن شوێنکەوتەى سوننەتى پێغەمبەرى خوا بم صلى الله علیه وسلم؟
پرسیار:

من سوورم لەسەر جێبەجێ کردنی سوننەت و پێم خۆشە شوێن پێغەمبەرى خوا - - بکەوم لە قسە و کردارەکانیدا، جا چی شتێک دەبێتە يارمەتی دەر بۆ ئەو کارە و جێگير بوون و بەردەوام بوون لەسەری تاوەکو مردن ؟

کاتێک بڕيارێکی یەکلاکەرەوەت دا لەو بارەیەوە بەنيەتێکی ڕاستگۆيانەوە ئەوا پشت بەخوا ببەستە و داوای يارمەتی لێ بکە ،و فێری سوننەتەکانی پێغەمبەرەکەت - - ببە، وبخوێنە لەلای مامۆستايەکی زانا و شارەزا بەسوننەتەکانی پێغەمبەر - - وکردەوە بکە بەسوننەتەکانی ، وخودا يارمەتیت دەدا لەو کارەدا ، و شتێکی باش و گونجاوە ئەم کتێبە بخوێنيتەوە : « زاد المعاد في هدي خير العباد » کە دانەرەکەی زانای پایەبەرز (ابن قيم الجوزية ـ رحمه الله ـ) شایەنی باسە ئەو زانا بەڕێزە لەو کتێبەدا سوننەت و هەموو کار وکردەوەکانی پێغەمبەری - - باس کردووە ، و دوای سونەتەکانی بکەوە و دەستی پێوە بگرە،و جێبەجێی بکە بەکار و گوفتار با لەژیانی ڕۆژانەتدا ڕەنگ بداتەوە ، داوام وایە لەخودا يارمەتیت بدات و سەرکەوتووت بکات .

الشيخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
- رحمه الله تعالى -

سەردان: ٢,٦٩٠ بەش: پێغەمبەری خودا