جیاوازی نێوان کەنیزەک و لەشفرۆش چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازی نێوان کەنیزەک و لەشفرۆش چیە؟
پرسیار:

بیستوومە کە دروستە بۆ پیاو لەگەڵ کەنیزەکی خۆیدا سەرجێی بکات، جا ئەمە دەکرێت بۆ ئافرەتیش ،ئەگەر دروست بێت بۆ پیاو کە لەگەڵ کەنیزەکی خۆى سەرجێی بکات (ئەوەی کڕیوێتی) ئیتر بۆچی تێڕوانینێکی خراپمان هەبێت بەرامبەر ئافرەتە لەشفرۆشەکان...چونکە ئەوانیش بەهەمان شێوە دەکڕدرێن بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی، ئایە دەکرێت ئەمە ڕوونکەیتەوە، هەروەها بۆچی ئیسلام ڕێگری نەکردووە لە کۆیلایەتی؟ چونکە ئەوانیش نەوەی ئادەمن.

کۆیلایەتی لە ئیسلامدا لە ئەسڵ وبنەڕەتدا تەنها بەهۆی کوفرەوە تەشریع کراوە چونکە (عجز حکمي) واتە :
(ئەوکەسانەی کە دەبنە کۆیلە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەگەر ئازادبکرێن ژیانیان بەڕێوە ناچێت بۆیە ئیسلام حوکمی کۆیلایەتی سەپاندۆتە سەریاندا بۆ ئەوەی بژێوی و پاراستنی ژیانیان بخرێتە سەر ئەستۆی ئەوکەسانەی دەبنە کۆیلە لایان) بۆیە لەکاتی ڕوودانی شەڕ لەنێوان کافر و موسڵماناندا کەسانێک دەست بەسەریان گیرا لە کافرەکان ئەوکاتە کاربەدەستی موسڵمانان سەرپشکە لە دابەشکردنیان یاخود ئازادکردنیان یاخود خۆیان بکڕنەوە پاشان لەدوای دابەش کردنیان لەنێوانی موسڵمانان حوکمی کۆیلایەتی دەسەپێندرێت سەریاندا بەوەش وەکو کاڵایەک دەفرۆشرێن
لەگەڵ ئەوشدا شەرع هانی ئازادکردنی داوە وکردویەتی بە کەفارەتی کردوەیەکی زۆر بۆیە کۆیلایەتی لەبنەڕەتدا خۆشەویست نییە بەڵکو ئەوەی خۆشەویستە لەشەرعدا ئازاد کردنی کویلەکانە کەوابوو هەر کاتی کویلایەتی بە شێوەیەکی شەرعی سەپێنرایە سەر ئافرەتێک دروستە بۆ خاوەنەکەی سەرجێی لەگەڵ بکات بە پێچەوانەی لەشفرۆشەکانەوە، چونکە شەرع حەرامی کردووە لەترسی تێکەڵ بوونی وەچەکان وجگە لە حوکمەکانی تر کە بەهۆیەوە زینا وداوێن پیسی حەرام کراوە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک بەراوورد ناکرێت چونکە کەنیزەک ئەگەر سەرجێی لەگەڵ بکرێت ومنداڵی ببێت ئەوە منداڵەکەی دەبێتە خاوەنی ودوای مردنی ئازاد دەکرێت وئەویش دەبێتە دایکی منداڵ حوکمی هاوسەری هەیە ، والله اعلم .

الشيخ عبد الكريم الخضير

سەردان: ١٠,٥٤٧ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان