ئافرەتان چییان بۆ هەیە لە بەهەشت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەتان چییان بۆ هەیە لە بەهەشت
پرسیار:

باسی ئەوە كراوە كە حۆرى چاوگەش و جوان بۆ پیاوان هەیە لە بەهەشتدا بەڵام بۆ ئافرەتان چی هەیە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

خواى گەورە سەبارەت بە خۆشی ونازو نیعمەتى ئەهلى بەهەشت دەفەرموێت: ( وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ)(31) (نُزُلاً مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ) (فصلت:32)
 واتە: هەروەها فریشتەكان پێیان دەڵێن : ئێمە پشتیوانتانین لەژیانى دونیا و بە فەرمانى خواى پەروەردگار دەتانپارێزین ، بەهەمان شێوەش لەگەڵتاندا دەبین لە دواڕۆژدا ، وە لە بەهەشتدا ئەوەى نەفستان ئارەزوى دەكات چاوتان پێى خۆشە ئامادەكراوە بۆتان ، وە هەرچەندە داواى هەرچیەك بكەن دەبینن لە بەردەستاندایە وەك میواندار و نیعمەتێك بۆتان لەلایەن خواى لێبوردە لە تاوانەكانتان ، و بەڕەحم و بەسۆز بەرامبەرتان .

 هەروەها دەفەرموێت: ( وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الأَنْفُسُ وَتَلَذُّ الأَعْيُنُ وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)(الزخرف: من الآية71) .
 واتە: ئەو باوەڕدارانەى كە باوەڕیان بە خواى پەروەردگار و پەیامبەرانى هێناوە و خراونەتە بەهەشتەوە خواردنیان بەسەردا دەگەڕێنرێت لەناو دەفرى زێڕیندا ، وە هەر لەناو كوپى زێڕیشدا خواردنەوەیان بەسەردا دەگەڕێنرێت ، وە تێیدا هەرچیەك كە دەروونیان حەزى لـێ بكات و چاویان تامەزرۆى بینینى بێت ئامادەیە بۆیان ، وە تێیدا بەهەمیشەیی و هەتاهەتایى و نەبڕاوەیى دەمێننەوە .
وە ئاشكرایشە كە هاوسەر یەكێكە لەو حەزانەى كە دڵ ودەروون زۆر حەزى لێ دەكات جا ئەوەش ئامادەیە وبوونى هەیە لەبەهەشتدا پیاو بن یان ئافرەت، جا ئافرەت لەبەهەشتدا خواى گەورە دەیداتە ئەو مێردەى كەلە دونیادا هاوسەرى بووە وەكو دەفەرموێت: (رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدْتَهُمْ وَمَنْ صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) (غافر:8)
واتە: ئەى پەروەردگارا باوەڕداران بخەرە ناو ئەو بەهەشتەى مەنزڵگایى هەمیشەییە و بەردەوامە كە بەڵێن وپەیمانت پێداون ، و ئەوانەش كە چاك بوونە بە باوەڕ وكردەوەى چاك لە باوكانیان وخێزانەكانیان ونەوەكانیان ، چونكە بەڕاستى تۆ بەتوانا و بەدەسەڵاتى بەسەر هەموو شتێكدا و دانا وكاردروستى لە بەڕێوەبردن و دروستكردندا. وە ئەگەریش لە دونیاشدا هاوسەرگیرى نەكردبوو ئەوا خواى گەورە هاوسەرگیرى پێ دەكات لەگەڵ ئەو هاوسەرەى كە خۆى بەدڵیەتى و چاوى پێ دەگەشێتەوە لەبەهەشتدا.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٤,٨١٤ بەش: بەهەشت