ئافرەت و دەعوە و بانگەواز کردن بۆ دینى خوا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەت و دەعوە و بانگەواز کردن بۆ دینى خوا
پرسیار:

ئایا ئافرەتیش وەکو پیاوان دەتوانن دەعوە و بانگخواز بکەن بۆ دینى خوا؟

بزانه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك نیه‌ له‌ بانگخوازی كردنى ئافره‌تاندا بۆ لاى خواى گه‌وره‌ هه‌ركاتێك ئافره‌تانى چاك تواناى بانگخوزای كردن و فه‌رمان كردنیان هه‌بو به‌ چاكه‌ و قه‌ده‌غه‌كردنیان له‌ خراپه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبسن به‌و كاره‌ و ئامۆژگارى ئافره‌تان بكه‌ن كه‌ له‌ڕه‌گه‌زى خۆیانن، چونكه‌ ئافره‌تان زۆر پێویستیات زیاتره‌ كه‌ كه‌سێك ئامۆژگاریان بكات كه‌ له‌ڕه‌گه‌زى خۆیان بێت، چونكه‌ زۆرجار سوود زیاتر له‌ ئافره‌تان وه‌رده‌گرن وه‌ك له‌ پپیاوان زۆرجار ئافره‌تان شه‌رم ده‌كه‌ن له‌ پیاوان ناتوانن هه‌موو مه‌به‌ستێكى خۆیان باس بكه‌ن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌هۆى نزیك بوونى له‌ ئافرەتانى هاوشێوه‌ى خۆیه‌وه‌ ده‌توانێت هه‌موو پرسیارێك بكات هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ عیلم و زانستى شه‌رعى هه‌یه‌ هه‌ڵبسێت به‌و واجبه‌ كه‌ بانگخوازى فه‌رمانكردنه‌  به‌ چاكه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى تواناى خۆیان هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:

[ ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] [النحل: ١٢٥]. واته‌: بانگى خه‌ڵكى بكه‌ بۆ ڕێگه‌ى خوا به‌ حیكمه‌ت و نمونه‌ى جوان وه‌ مكوناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ به‌ جوانترین شێواز.

وه‌ هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [ قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا ]  [يوسف: ١٠٨]. واته‌: بڵێ: ئه‌مه‌ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى منه‌ بانگى خه‌ڵكى ده‌كه‌م بۆلاى خوا له‌سه‌ر عیلم و زانست خۆم و ئه‌وانه‌یشى كه‌ شوێنى من كه‌وتونه‌.
وه‌ هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت: [ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ] [فصلت: ٣٣]. واته‌: كێ وته‌ى له‌و كه‌سه‌ جوانتره‌ كه‌ بانگه‌وازى خه‌ڵكى ده‌كات بۆلاى خوا و كرده‌وه‌ى چاك وه‌ ده‌شڵێت من یه‌كێكم له‌ موسوڵمانان.

هه‌وره‌ها خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت: [ فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ] [التغابن: ١٦]. واته‌: له‌ خواى گه‌وره‌ بترسن به‌ ئه‌ندازه‌ى تواناتان.
ئایه‌ت و به‌ڵگه‌ زۆره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌یش گشتیه‌ پیاوان و ئافره‌ت ده‌گرێته‌وه‌. خواى گه‌وره‌یش یارمه‌تى ده‌ربێت.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل وَمَقالات متنوعة لابن باز، (7/ 325 – 326).

سەردان: ٣٣٠ بەش: ئافرەتان