من کچێکم پێشتر پەیوەندیم لەگەڵ کوڕێک هەبوو بەڵام تەوبەم کردئێستا مارە بڕوام بۆ کەسێکى تر ئایا باسی ڕابردوى خۆمى بۆ بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من کچێکم پێشتر پەیوەندیم لەگەڵ کوڕێک هەبوو بەڵام تەوبەم کردئێستا مارە بڕوام بۆ کەسێکى تر ئایا باسی ڕابردوى خۆمى بۆ بکەم؟
پرسیار:

من کچێکم کوڕێک هاتە داوام و هەموو ئەو مواسەفاتانەی تێدا بوو کەهەموو کچێکی موسوڵمان هیوایەتێتی هەبێت لەهاوبەشی ژیانیدا ولله الحمد ، جا من ڕازی بووم ومارە بڕین تەاو بوو ، من جگە لەخێر هیچم لەوکوڕە نەبینیوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە پێش ئەوەی بێتە داوام پرسیاری منی کردبوو لەکچێکی هاوڕێم ئەویش پێی وتبوو ماوەیەکی زۆر لەمەو پێش پەیوەندی هەبووە لەگەڵ گەنجێکدا ، بەڵام پەیوەندیەکە کۆتای هات ومن تەوبەم کرد ، جا من دوای ماوەیەکی زۆر ئەوجا زانیم ئەو هاوڕێیەم ئەوەی بە دەزگیرانەکەم وتووە ، ومن شایەتی ئەوە دەدەم کەوازم لەو کوڕە هێناوە وتەوبەم کردووە وئێستا قسەی لەگەڵ ناکەم ، بەڵام توشی شۆک بووم کاتێ هاوڕێکەم پێی گوتم بەدەزگیرانەکەتم گوتووە و زۆر سەرزەنشتم کرد ، بەڵام ئەو گوتی ئەو بابەتە مەسیڕیە وپێویست بووە لەسەری پێی بڵێت وسەڕیح بێت لەگەڵی ، جا پرسیارەکەی من ئەوەیە گەر دەس گیرانەکەم پرسیاری لێ کردم ئایا واجبە لەسەرم سەڕیح بم لەگەڵی وپێی بڵێم ، یاخود بابەتەکە دابخەم وبیشارمەوە ؟ من زۆر دەترسم ئەو کارەی کەلەڕابردوودا کردوومە ژیانم تێک بدات  .

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى
بەتەئکید ئەو هاوڕێیەت بەهەڵەدا چووە کاتێ هەواڵی بەو کوڕە داوە بەو کارەی کەلەڕابردوودا کردووتە وتەوبەت لێ کردووە ، ئەو کارەی کردویەتی نە چاکە و نەموافقی شەرعە ونەهیچ حیکمەتێکی تێدایە ، حەتمەن موسوڵمان فەرمانی پێ کراوە تاوانی برا وخوشکە موسوڵمانەکەی داپۆشێت کەبەنهێنی دەیکات ، چ جای ئەوەی تاوانێکی لەڕابردودا کردبێت وتەوبەشی لێ کردبێت ؟!

ئەو کارەی کەکردویەتی نابێتە ئەو نەسیحەت وئامۆژگاریەیی کەشەرع واجبی کردووه کاتێ پرسیاری کەسێکی لێ دەکرێت بەمەبەستی مارە کردن ڕاست گۆ بێت لەوەڵام دانەوەدا ؛ چونکە ئەوە کاتێ باس دەکرێت گەر لەو ساتەدا ئەو سیفاتەی تێدا بێت ، نەک باسی ڕابردووی بکات کەتەوبەی لێ کردبێت .

لەپرسیارەکەتدا دیارە کەئەو هاوەڵەی تۆ پێش ئەوەی ئەو کوڕە بێتە داوات هەواڵی ئەو شتەی پێداوە وئەو کوڕەش عوزری بۆ تۆ هێناوەتەوە کاتێ زانیویەتی تەوبەت کردووە و وازت لەو پەیوەندیە هێناوە .

حەتمەن ئەو کوڕە لەوەدا پێکاویەتی وکارێکی چاکی کردووە ، چونکە هیچ مرۆڤێک نی یە ئیلا توشی تاوان وپێ هەڵخلسکان بووە ، جا کاتێ کەتەوبەی لێ دەکات ئەوکات لۆمەی ناکرێت وسزا نادرێت ، هەروەک پێغەمبەر خوا فەرموویەتی : ( التائب من الذنب كمن لا ذنب له ) رواه ابن ماجه (4250) وحسنه الألباني في صحيح ابن ماجه .
واتە : ئەو کەسەی تەوبە دەکات لەتاوان وەک ئەوە وایە تاوانی ئەنجام نەدابێت .

ئەوەی پێویستە لەسەر تۆ ئەوەیە ئەو بابەتەی لەگەڵدا نەکەیتەوە ، خۆ ئەگەر ئەو دەست پێش خەر بوو ئەوا پێویستە پێی بڵێیت : ئەو شتێک بوو لەڕابردوودا ڕووی دا ، وفێڵێک بوو لەفێڵەکانی شەیتان ، وتەوبەت لێ کردووە ، وخودا هیدایەتی داوی بۆ واز هێنان لێی .

هیچ ترست لەو ڕابردووە نەبێت مادام تۆبەت لێ کردووە و ئێستا کەسێکی چاکی ، وداوا لەخودا بکە تەوبەکەت لێ وەرگرێت وڕێنوێنیت بکات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی ( وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدَى ) طـه/82 .
واتە : من لێخۆش بووم لەبەرانبەر ئەو کەسانەدا کەتەوبەیان کردووە وباوڕیان هێناوه وکردەوەی چاکەیان کردووە وپاشان هیدایەتی وەرگرتووە .

وە پێغەمبەر فەرموویەتی: ( كُلُّ ابْنِ آدَمَ خَطَّاءٌ ، وَخَيْرُ الْخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ ) رواه الترمذي (2499) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : هەموو مرۆڤێک تاوان دەکات ، باشترین تاوان کار ئەوانەن کەتەوبە دەکەن .

وە ئامۆژگاریمان بۆ ئەو کچانەى دواى شوکردن باسى هەڵە و تاوانەکانی ڕابردویان دەکەن بۆ مێردەکانیان ئەوەیە کە :

بە هیچ شێوەیەک نهێنی خۆت بە تایبەت نهێنیەك كە پەیوەستە بە ئابڕو و شەرەف و ناموسەوە، لای مێردەكەتيش مەیگێڕەوە، با پیاوەكەت زۆر چاكیش بێت ...
گەر هەڵەیەكت كردوە لە ڕابردودا باسى مەکە ، و لە بری باسکردنى ، تەوبە و ئیستیغفار و داوای لێخۆشبون بكە و تاعەتی خوا بكە -سبحانه وتعالی- ...
بۆیە نهێنی خۆتان مەدركێنن بۆ هیچ کەسێ و لە نێوان خۆتان و خواى گەورە تەوبە بکەن.

پێشینان فەرمویانە: قسە كەوتە زار، دەكەوێتە شار.
چونکە گەر باسى بکەى ڕەنگە مێردەکەت تەحەمولى ئەو باسە نەکات و تەڵاقت بدات و نهێنیەكەشت ئاشكرا بكات! هەم ژیانت تێك دەچێت و هەم نهێنیەكەشت بڵاودەبێتەوە.
چونکە تۆیەك تەحەمولی نهێنیەكانی خۆتت پێنەكرێت! ئەی بەرامبەرەكەت چۆن تەحەمولی نهێنی تۆ دەكات؟!
ئه‌گه‌ر كه‌سێك سنگی ته‌سك بێت له‌ ئاست نهێنیه‌كانی خۆی و ته‌حه‌مولی هه‌ڵگرتنی نه‌كات، ئه‌وا بێگومان سنگی ئه‌و كه‌سه‌ی نهێنیه‌كه‌ی لا باسده‌كەیت ته‌سكتر و بێ ته‌حه‌مولتره‌.
ئه‌گه‌ر تۆ سیقه‌ت به‌ كه‌سێك هه‌یه‌ و لای باسی ده‌كه‌یت، بێگومان به‌ ئه‌ویش كه‌سێكی هه‌یه‌ متمانه‌ی پێ هه‌بێت و لای باسی بكات.
ئیمامی شافیعی -رحمه الله تعالی- ئه‌فه‌رموێ:
إذا المرء أفشى سره بلسانه * ولام عليه غيره فهو أحمق
إذا ضاق صدر المرء عن سر نفسه * فصدر الذي يستودع السر أضيق
كە نهێنیەكیشت هەبو، ویستت بیدركێنی وهەر سور بوی لەسەری، تەلەفۆن بۆ مامۆستایەكى بەڕێز بكە کە جێگاى سیقە و متمانە بێ تا هەندێك ئامۆژگاریت بكات ، و لە سەرەنجامی ئەو كارە ئاگادارت بكاتەوە .
بەوەش هەم نهێنیەكەت دركاند كە لەڕوی دەرونیەوە هێور دەبیتەوە ، هەم لەسەرەنجامی ئەو نهێنی ئاشكراكردنەش دەترسێنرێیت .

ونسأل الله تعالى أن يبارك لكما وعليكما ، وأن يجمع بينكما على خير .

والله الموفق .

سەردان: ٣,٥٠٥ بەش: ئافرەتان