ئایا دروستە هەموو ساڵێک لەتاریخی زەواج کرنمادا دیاریەک ببەخشم بەخێزانم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە هەموو ساڵێک لەتاریخی زەواج کرنمادا دیاریەک ببەخشم بەخێزانم ؟

کاتێ پیاو ویستی دیاری ببەخشێت بەخێزانی ، ئەوا پێی دەبەخشێت لەهەرکاتێکدا بێت و لەهەر بۆنەیەکدا بێت یاخود لەبەر هەر هۆکارێک بێت ، بەڵام باش نی یە تایبەتی بکات بەو تاریخەوە کەزەواجیان تێدا کردووە ؛ چونکە وەک کردنە جەژن وایە ، بێگومان موسوڵمان تەنها دوو جەژنی هەیە ئەوەش جەژنی ڕەمەزان وقوربانە ، وە زانراوە کە ئەو بۆنانە بەسەر پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وهاوەڵان وسەلەفی ساڵح وپێشەوایاندا تێپەڕ بووەو لەهەمان کاتدا لەهیچ کەسێکیانەوە نەگێڕدراوەتەوە لەیادی زەواج کردنیاندا دیاریان بەخشیبێ بەخێزانایان ، حەتمەن هەموو خێرێک لەشوێن کەوتنی ئەواندایە .

وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله :
ئایا دروستە بۆ پیاو لەیادی زەواج کردنیدا بۆ تازە کردنەوەی خۆشەویستی دیاری ببەخشێت بەخێزانەکەی ، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو یادکردنەوەیە تەنها بەدیاری بەخشینە بێ ئەوەی ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە بگێڕن ؟
لە وەڵامدا فەرموویەتى :
" الذي أرى سدّ هذا الباب لأنها ستكون هذا العام هدية وفي العام الثاني قد يكون احتفالاً ، ثم إن مجرّد اعتياد هذه المناسبة بهذه الهدية يعتبر عيداً لأن العيد كل ما يتكرر ويعود، والمودة لا ينبغي أن تجدد كل عام بل ينبغي أن تكون متجددة كل وقت كلّما رأت المرأة من زوجها ما يسرها ، وكلما رأى الرجل من زوجته ما يسره فإنها سوف تتجدد المودة والمحبة ". أ.هـ
واتە : من وای دەبینم ئەو دەرگایە دابخرێت باشترە ؛ چونکە لەم ساڵەدا ڕەنگە تەنها دیاری بێت ، بەڵام لەساڵی داهاتوودا ئاهەنگ بگێڕن ، پاشان تەنها یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە بەو دیاریەش هەر حسابی جەژنی بۆ دەکرێت ؛ چونکە جەژن ئەو شتەیە کەدوو بارە دەبێتەوە وەناوەکەشی هەر لەوەوە هاتووە ، پاشان خۆشەویستی نابێت هەموو ساڵێک تازە بکرێتەوە بەڵکو پێویستە هەموو کاتێک تازە بکرێتەوە ، بەشێوەیەک هەرکات ئافرەت مێردەکەی بەشێوەیەک بینی کەپێی خۆشە ،وەهەروەها هەر کات پیاو خێزانەکەی بەشێوەیەک بینی کەپێی خۆشە ، ئا لەو کاتەدا خۆشەویستی وسۆزیان بۆیەکتر تازە دەبێتەوە .

فتاوى العلماء في عشرة النساء ص 162 .

سەردان: ٣,٦٥٠ بەش: مافەکانى ژن و مێرد