ئایا دروستە لە کاتى جیماعدا پیاو پەنجە بکات بە کۆمى خێزانى دا؟ وە سزاى ئەو پیاوە چیە کە لە دواوە بچێتە لاى خێزانى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە کاتى جیماعدا پیاو پەنجە بکات بە کۆمى خێزانى دا؟ وە سزاى ئەو پیاوە چیە کە لە دواوە بچێتە لاى خێزانى؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەنیسبەت پەنجە کردن بەکۆم دا ئەمە ڕێگری لێ دەکرێت لەبەر چەند هۆکارێک :
یەکەم : کۆم جێگای پیسیە ، و ئێمەى موسڵمانیش فەرمانمان پێکراوە بەدوور کەوتنەوە لەشتە پیسەکان .
دووەم : یەکێک لەو هۆکارانەی کە جیماع کردن لەکۆمەوە بەهۆیەوە حەڕام کراوە هۆکاری پیسی وقێزەونی کۆمە ، حەتمەن پەنجە کردن بەکۆم دا هەمان هۆکاری تێدایە ودەست دانە لەپیسایی بەبێ ئەوەی هیچ پێویست بێت .
سێیەم : ئەم کارە کەسانی تەبیعەت پاک ودروست لێی دوور دەکەونەوە وقێزی لێ دەکەنەوە ،دواتر ئەوا لاساییکردنەوەیەکی کوێرانەی کەسانی فیتڕەت تێک چووە.
چوارەم : بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە ڕەنگە سەر بکێشێ بۆ لەوە خراپتر کەئەویش جیماع کردنە لەکۆمەوە .
پێنجەم : ئەو شتانەی کەخودا بۆ ژن ومێردی حەڵاڵ کردووە مرۆڤ بێ پێویست دەکات لەم جۆرە شتە قێزەونانە  .

بۆ هەریەک لەپیاو وئافرەت هەیە چێژ لەهەموو لاشەی یەکتر وەربگرن ، وتەماشای یەکتر بکەن ودەستی لێ بدەن تەنانەت دەست بدەن داوێنی یەکتریش ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ] البقرة /187 .‏
واتە : ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه‌ ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كتری ئه‌بن

پاشان بەنیسبەت گاڵتە کردنی پیاو لەگەڵ خێزانی ئەوا یەکێک لەم دوو شتەیە :
یان بەدەست دانە لە سمت و دەورو بەرى وە یاخود پەنجە کردنە بەکۆمدا .
بەنیسبەت دەست دان لە سمت و دەورو بەرى ئەوا دروستە ، بەڵام لێ دوور کەوتنەوەی باشترە چونکە ڕەنگە ببێتە هۆکار بۆشتی خراپتر کە جوت بوونە لەکۆمەوە ئەوەش مەعلومە حەڕامە .

وەبەنیسبەت پەنجە کردن بەکۆم دا ئەمە ڕێگری لێ دەکرێت لەبەر چەند هۆکارێک :

یەکەم :کۆم جێگای پیسیە ، و ئێمەى موسڵمانیش فەرمانمان پێکراوە بەدوور کەوتنەوە لەشتە پیسەکان .

دووەم : یەکێک لەو هۆکارانەی کە جیماع کردن لەکۆمەوە بەهۆیەوە حەڕام کراوە هۆکاری پیسی وقێزەونی کۆمە ، حەتمەن پەنجە کردن بەکۆم دا هەمان هۆکاری تێدایە ودەست دانە لەپیسایی بەبێ ئەوەی هیچ پێویست بێت .

سێیەم : ئەم کارە کەسانی تەبیعەت پاک ودروست لێی دوور دەکەونەوە وقێزی لێ دەکەنەوە ،دواتر ئەوا لاساییکردنەوەیەکی کوێرانەی کەسانی فیتڕەت تێک چووە وەهەروەها تێک چوونی فیڕەتی مرۆڤە ، ولاسایی کردنەوەی کەسانێکە کەهەموو هەم وغەمێکیان تێر کردنی ئارەزویانە بەبێ ڕەچاو کردنی ئەدەب وڕەوشت وپاکیەتی ، بەشێوەیەک ئارەزویان هەر شتێکی بۆ ڕازاندنەوە ئەوان ئەنجامی دەدەن هەرچەند لەحەقیقەتدا پیس وقێزەونیش بێت .

چوارەم : بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە ڕەنگە سەر بکێشێ بۆ لەوە خراپتر کەئەویش جیماع کردنە لەکۆمەوە ، حەتمەن ئەمەش عادەتی کەسانێکە کەهەموو ئەو کارانە دەکەن کەنەفسیان ئارەزووی دەکات و دواتر وردە وردە دەکەونە کاری زۆر گەورەوە ، کەئەویش جوت بوونە لەکۆمەوە ، جا پێغەمبەرمان لەم بارەیەوە نمونەیەکی جوانی هێناوەتەوە ، هەروەک فەرموویەتی : : ((إِنَّ الْحَلاَلَ بَيِّنٌ ، وَإِنَّ الْحَرَامَ بَيِّنٌ ، وَبَيْنَهُمَا أُمُورٌ مُشْتَبِهَاتٌ لاَ يَعْلَمُهُنَّ كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ ، فَمَنِ اتَّقَى الشُّبُهَاتِ فَقَدِ اسْتَبْرَأَ لِدِينِهِ وَعِرْضِهِ ، وَمَنْ وَقَعَ فِي الشُّبُهَاتِ وَقَعَ فِي الْحَرَامِ ، كَالرَّاعِي يَرْعَى حَوْلَ الْحِمَى يُوشِكُ أَنْ يَرْتَعَ فِيهِ ، أَلاَ وَإِنَّ لِكُلِّ مَلِكٍ حِمًى ، أَلاَ وَإِنَّ حِمَى اللَّهِ مَحَارِمُهُ ، أَلاَ وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً ، إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ أَلاَ وَهِيَ الْقَلْبُ)) مسلم (4094)
واتە : بەڕاستی حەڵاڵ دیار و روونە و حەرامیش دیار و روونە ، وە لە نێوانیانیشدا شتانێكی نادیار و گومان لـێ‌كراو هەیە كە زۆربەی خەڵك نایانزانن ، جا هەركەسێك خۆپارێزی بكات لە شتە ناروون و گومان لـێ‌كراوەكان ئەوا دین و سومعەتی خۆیی پاراستووە ، وە هەركەسێكیش بكەوێتە ناو شتە ناروون و گومان لـێ‌كراوەكانەوە ئەوا كەوتووەتە ناو حەرامەوە ، وەكو شوانێك كە ڕانەكەی بە چواردەوری شوێنێكی پارێزراو (قەدەغەكراو)دا بلەوەڕێنێت كە نزیكە بچێتە ناوێوەوە ، بزانە كە بەڕاستی هەموو پادشایەك شوێنی پارێزراو (قەدەغەكراو)ی هەیە ، وە بزانە كە بەڕاستی شتە پارێزراوەكانی خوا حەرام و قەدەغەكراوەكانێتی ، بزانە كە بەڕاستی لە ناو لەشدا پارچە گۆشتێك هەیە بە ئەندازەی ئەوەی كە بجاورێت ، ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە چاك بێت ئەوا هەموو لەش چاك دەبێت ، وە ئەگەر خرابیش بێت ئەوا هەموو لەش خراپ دەبێت بــزانە كە ئەویش دڵە .

پێنجەم : ئەو شتانەی کەخودا بۆ ژن ومێردی حەڵاڵ کردووە مرۆڤ بێ پێویست دەکات لەم جۆرە شتە قێزەونانە ، دواتر حەتمەن خودا ڕێگری لەهیچ شتێک نەکردووە ئیلا زیانی بۆ مرۆڤ هەیە .

وە دروستە بۆ مێرد چێژ لەخێزانی وەربگرێت هەرچۆنێک بیەوێ ، بەمەرجێک خۆی دوور بگرێت لەجیماع کردن لەگەڵ خێزانی لەکاتی سوڕی مانگانەدا ، و لەکۆمەوە جوت نەبێت لەگەڵ خێزانی ، لەبەرئەو فەرموودەیەی کەئیمامی موسلیم (302) لەئەنەسەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : (أن اليهود كانوا إذا حاضت المرأة فيهم لم يؤاكلوها ولم يجامعوهن في البيوت فسأل أصحابُ النبي النبيَّ فأنزل الله تعالى : ( ويسألونك عن المحيض قل هو أذى فاعتزلوا النساء في المحيض . . . إلى آخر الآية) ، فقال رسول الله : ( اصنعوا كل شيء إلا النكاح ) فبلغ ذلك اليهود فقالوا : ما يريد هذا الرجل أن يدع من أمرنا شيئا إلا خالفنا فيه .
واتە : جولەکەکان کاتێ خێزانەکانیان بکەوتنایەتە سوڕی مانگانەوە خواردنیان لەگەڵ نەدەخوارد ولەماڵیشدا لەگەڵی دانەدەنیشتن ، لەم بارەیەوە هاوەڵانی پێغەمبەر پرسیاریان لەپێغەمبەر کرد ، خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەی دابەزاند ( ويسألونك عن المحيض قل هو أذى فاعتزلوا النساء في المحيض . . . إلى آخر الآية)
واتە : پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا ...
وە پێغەمبەر فەرموی : هەموو شتێکیان لەگەڵ بکەن جگە لەجیماع .
جا ئەوە گەیشتەوە جولەکەکان وگوتیان : چی یە ئەم پیاوە بۆ وازمان لێ نایەنێت ؟ ئێمە هەرچیەک دەکەین پێچەوانەی ئێمە دەجوڵێتەوە !

وە ئیمامی الترمذي (135) وأبو داود (3904) وابن ماجة (639)لەئەبوهوڕەیڕەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی : ( "من أتى حائضا أو امرأة في دبرها أو كاهنا فقد كفر بما أنزل على محمد ") وصححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : هەرکەسێک بچێتە لای ئافرەتێک کە لەسوڕی مانگانەدایە وەیاخود لەکۆمەوە جوت ببێت لەگەڵی ، و یاخود سەردانی ساحیرێک بکات ئەوا کافر بووە بەو قورئانەی کە بۆ موحەمەد دابەزیوە .

وەهەروەها ئیمامی أحمد (9731) وأبو داود (2162) لەئەبوهوڕەیڕەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی : ( "ملعون من أتى امرأته في دبرها") والحديث حسنه شعيب الأرناؤوط في تحقيق المسند والألباني في صحيح أبي داود .
واتە : ئەو کەسە مەلعونە کەلەدواوە دەچێتە لای خێزانی .

وەبا کەسی پرسیارکەر بزانێت کاتێ خودای پەروەدگار (جیماع کردنی لەکۆمەوە)حەڕام کردووە حەتمەن ئەو هۆکارانەشی حەڕام کردووە کەسەر دەکێشن بۆ ئەو کارە قێزەونە ، هەر بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤی باوەدڕار خۆی لەم جۆرە شتانە دوور خاتەوە وتەنانەت بیریشی لێ نەکاتەوە .

وەهەروەها پێویستە لەسەر موسوڵمان سور بێت لەسەر کارە چاکەکان وئەوەش دەبێتە هۆکار بۆی ، وشوێنی هەواو ئارەزوی نەکەوێت وشەیتان فێڵی لێ نەکات بەشێوەیەک حەزی لەهەر شتێک کرد هەنگاوی بۆ بهاوێت وخەسارەو مەندی دونیا ودوا ڕۆژ ببێت ، وپێویستە لەسەری تەقوای خودا بکات لەپەنهان وئاشکرادا وباش بزانێت خودا ئاگاداری هەموو شتێکە وهیچ شتێکی لێ ون نابێت ، هەروەک فەرموویەتی : ( يعلم خائنة الأعين وما تخفي الصدور ) غافر / 19 ،
واتە : خودا ئاگاداری خیانەت کردنی چاوەکانە وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ له‌ دڵدا شاردراوه‌ته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگادارێتی. .

وەبا بزانێت ئەوەی لەدوا ڕۆژدایە باشترە و ئارام گرتن لەسەر ئەنجام نەدانی تاوان بەهەشتێک نەبڕاوەیە کەپانتایەکەی بەقەد ئاسمانەکان وزەوییە وئەوەی مرۆڤ ئارەزوی لێ بێت لەو بەهەشتەدا هەیە .

والله تعالى اعلم وصلى الله على نبينا محمد .

سەردان: ٢٠,٤٧٧ بەش: پرسیارە جنسیەکان