سوننەتەکانى شەوی یەکەمی زاوایەتى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوننەتەکانى شەوی یەکەمی زاوایەتى
پرسیار:

چ سوننەتێک هاتووە لە پێغەمبەری خواوە سەبارەت بە چوونی پیاو بۆ لای خێزانی؟

یەکەم : سوننەت وایە کە پیاو دەست بە نێوچەوانی خێزانى بگرێت و بڵێت: (( اللهم إني أسألك خيرها وخير ما جبلتها عليه، وأعوذ بك من شرها وشر ما جبلتها عليه)).

واتە : واتە: (خودایە من داوای خێر‌و چاكەكەیت لێدەكەم‌و چاكەی ئەوەیش، كە بۆیت دروست كردوە، هەروەها پەنات پێدەگرم لە شەڕ‌و زیانەكەی‌و ئەو زیانەیش، كە بۆت دروست كردوە) .
بەڵام با بە دەنگی بەرز ئەم دوعایە نەکات چونکە ئەگەر بە دەنگی بەرز بیکات ڕەنگە ئافرەتەکە بڕەنجێنێت، بەڵام با دەست بە نێو چەوانیەوە بگرێت بە شێوەیەک کە بییەوێت ماچی بکات و لە هەمان کاتدا ئەم دوعایەش بکات...
من ئەمە دەزانم سەبارەت بەوەی کە لە پێغەمبەری خواوە هاتبێت .
دووەم : وە هەروەها ئەگەر ویستی جیماعی لەگەڵ بکات باش وایە پێشتر دەستبازی لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتەش بگات بەو شەهوەتەی کە ئەم پێی گەیشتووە. 
سێیەم: کاتێک ویستی جیماعی لەگەڵ بکات با بڵێت: ( بسم الله، اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان ما رزقتنا)

واتە : واتە: (بە ناوی خودا ئەم كارە پیرۆزە ئەنجام دەدەم، خودایە شەیتانمان لێ دوور بخەرەوە، هەروەها شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی، كە پێمان دەبەخشیت لە منداڵ) .

چونکە ئەگەر ئەم دوعایە بکات و خودا منداڵێكيان پێ ببەخشێت ئەوا هەرگیز شەیتان ناتوانێت زیانی پێ بگەێنێت.


وەڵامى زانای پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [46]
فتاوى المرأة : النكاح والطلاق > مسائل متفرقة في النكاح

سەردان: ٢٦,٣٩٩ بەش: پرسیارە جنسیەکان