چاکە و خراپەى زانستی پەرەپێدانی مرۆڤی (التنمية البشرية): ماڵپەڕی وەڵامەکان
چاکە و خراپەى زانستی پەرەپێدانی مرۆڤی (التنمية البشرية)
پرسیار:

زانستی پەرەپێدانی مرۆڤی (التنمية البشرية) بوەتە مودێل لای زۆرێک لە نوخبەی خوێنەری کۆمەڵگاکەمان؛ ئایا چاکە و خراپەی ئەمە دەبێ چی بێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە بە پێی خوێنەری زانستەکە دەگۆڕدرێت؛ بۆ کەسانێک زەرەری زیاترە و بۆ کەسانێکیش قازانج!
خوێنەری زەرەرمەندی ئەم زانستە ئەو کەسەیە کە بناغەیەکی ڕۆشنبیری لا نییە لە تێگەیشتنی ئیسلام و قورئان؛ ئیتر بە دوای تەرجومەیەکی حەرفی زانستەکە دەکەوێت؛ لە کاتێکدا زانستەکە بۆ دەوروبەرێکی جودا نوسراوە؛ بەمە خوێنەر زەرەرمەند دەبێت؛ لەوانەیە توشی باری دەرونی نەخوازراو ببێت؛ یان بیروباوەڕێکی هەڵە بەسەر خۆیدا بسەپێنێت؛ یان سلوکیاتی نابەجێ ئەنجام بدات ....هتد .
هەمووی لە ئەنجامی شوێنکەوتنی تەرجومەی حەرفی زانستەکە؛ کە بۆ دەوروبەرێکی جودا نوسراوە.

لە هەمان کاتدا کەسانێک سود مەند دەبن لە خوێندنی زانستەکە؛ کاتێک ڕێنمای چەند خاڵێک دەکەن لە وانە:
یەکەم
: ئەم زانستە سودی لێ وەردەگیرێت؛ پەیڕەو ناکرێت! جیاوازی ئەم دووە گەلەک زۆرە.
دووەم : سلوکیاتمان لەم زانستە وەرناگیرێن؛ جونکە زانستەکە بوعدی قیامەت و هەستانەوەی تیادا نییە؛ بەڵکو هەمو غایەتەکە سەرکەوتنە لە دونیا بەتایبەت دەوڵەمەند بوون و کوکردنەوەی ماڵ!
سێیەم : زانستەکە ترسناکی هەیە لەسەر بیروباوەڕی (تەوحید) چونکە لەسەر (الثقة بالنفس) بنیات نراوە نەک لەسەر (توکلت علی الله) یان (إياك نستعين).
چوارەم :  بنچینەکانی پەرەپێدانی مرۆڤی لە ئیسلامدا بە ڕاستتر و پتەوتر و زیاتر دەردەکەون؛ زۆرێک لە بابەتەکانی ئەم زانستە کە لە غرب بە تەجروبە پێی گەیشتون ئێمە بە دەقی پیرۆز هەمانە.

زۆرتریش لەمانە لە زانستەکانی ئیسلامدا هەن ئەوان نیانە.
ئەمەش بۆ کەسێک دیار دەکەوێت کە بەباشی لە قورئان تێگەیشتبێ پێش خوێندنەوەی ئەم زانستە. و تەنها ئەو کەسە لەم زانستە سودمەند دەبێت.

بۆیە با خوێنەرانی ئەم زانستە بەتایبەت لە گەنجانمان لەم خاڵانە ئاگاداربن؛ و شارەزایانمان لەم بابەتە با لە هەوڵدا بن بۆ دامەزراندنێکی نوێی زانستەکە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.
مامۆستا سامی مصطفی حسن


سەرچاوەکان
°الاصول الفلسفية لتطوير الذات في التنمية البشرية - دراسة عقدية نقدية -. تأليف : الدكتورة ثريا بنت ابراهيم السيف . دراسة مطولة في ثلاث مجلدات.ط/ مكتبة الرشد.
°گۆڤاری ئەیووبی ژمارە 5 لاپەڕە 65 - 198. بابەتێک بە ناونیشانی: هەولێک بۆ دامەزراندنی زانستی پەرەپێدانی مرۆڤی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.
°المناهي اللفظية لبكر ابو زيد رحمه الله . مادة (الثقة بالنفس) ط العاصمة.

سەردان: ٢,٠١٢ بەش: هەمەجۆر