کەسانێک دەڵێن ئەنجامدانى نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج ئەزێت دانى خەڵکە! ئایا ئەم کارانە چ سود و حیکمەتێکیان تێدایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک دەڵێن ئەنجامدانى نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج ئەزێت دانى خەڵکە! ئایا ئەم کارانە چ سود و حیکمەتێکیان تێدایە؟

كارە شەرعییە گەورەكانی ئیسلام لە پاش ئیمان بریتین لە : نوێژكردن و زەكاتدان و ڕۆژووگرتنی رەمەزان و حەجكردنی ماڵی حورمەتدار .
تێڕامێنێ‌ لە ئەم كارە شەرعییە گەورانە و سوودە گەورەكانیان و ئەوەیش كە دەیخوازن لە هەوڵدان لە پێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا و بردنەوەی پاداشتی ئێستا و داهاتووی .
وە تێڕامان بكە لەوەی كە لە نوێژدا هەیە لە ئیخڵاص و نیازپاكی بۆ خوا و رووكردنی تەواو لە خوا و ستایشكردن و دوعا و پاڕانەوە و ملكەچی نواندن بۆی ، وە پێگەی نوێژ لە ئاست درەختی ئیمان وەكو پێگەی چاودێری كردن و ئاودانی باخ و بۆیسان وایە ، خۆ ئەگەر نوێژ لە ڕۆژ و شەوێكدا چەند جارێك دووبارە نەبوایەتەوە ئەوا درەختی ئیمان وشكدەبوویەوە ، بەڵام ئیمان بە هۆی پەرستشی نوێژەوە گەشە دەكات و نوێ‌ دەبێتەوە .
وە بڕوانـە بۆ ئەو سەرقاڵابوونە بە زیكری خواوە ـ كە لە هەموو شتێك گەورەترە ـ كە نوێژ لە خۆیی گرتووە و ڕێگری دەكات لە خراپەكاری و تاوان .
* وە بڕوانە بۆ حیكمەت و مەبەستەكانی زەكات و ئەوەی كە تێیدایە لە خووگرتن بە ڕەوشتەكانی كەسانی بەخشندە لە سەخاوەتی و بەخشندەیی و دووربوون لە ڕەوشتەكانی كەسانی بێ‌خێر و سفڵە ، وە لە سوپاسگوزاری و شوكرانەبژێری بۆ خوا لەسەر ئەو نازونیعمەتانەی كە بەخشیویەتی ، وە لە پاراستنی ماڵا و سەروەت و سامان لە تێكدەرە هەستپێكراو و نـاهەستپێكراوەكان ، وە لە ئەوەیش كە تێیدایـە لە چاكـەكردن لەگـەڵ خەڵك و لاكـردنەوە لە كەسانی پێویست و موحتاج و نەدار و پڕكردنەوەی ئەو بەرژەوەندیانەی كە خەڵك پێویستە بۆیان .
چونكە زەكات دەركردنی پێویستی كەسانی ناچار و پێویست و موحتاجی تێدایە ، وە یارمەتیدانی تێدایە لەسەر جیهاد و تێكۆشان و ئەو بەرژەوەندیە گشتیانەی كە موسڵمانان ناتوانن بێ‌پێویست بن بۆیان ، وە لادان و دەركردنی هێرشی هەژاری و هەژارانی تێدایە ، وە متمانەبوونیشی تێدایە بەوەی كە خوا جێ‌ی ئەو ماڵ بەخشینەت بۆ پڕدەكاتەوە لەگەڵ ئومێدبوون بە پاداشتی و بەڕاستخستنەوەی بەڵێنەكانی .
* وە ڕۆژووگرتنیش ڕاهێنانی ناخ و دەروونی تێدایە لەسەر وازهێنان لە ئەو شتانەی كە خۆشیدەوێن و ڕاهاتووە لەگەڵیاندا لەبەر خۆشەویستی خوا و نزیكبوونەوە لـێ‌ی ، وە ڕاهێنانی ناخ و دەروونیشی تێدایە لەسەر بەهێزی بڕیار و خۆڕاگری و ئارامگرتن .
وە بەهێزبوونی خواستی ئیخڵاص و نیازپاكی تێدایە ، وە بەجێهێنان و بەدیهێنانی خۆشەویستی خوای تێدایە بە بەراود لەگەڵ خۆشەویستی ناخ و دەرووندا ، وە لەبەر ئەوەیشە كە ڕۆژووگرتن بۆ خوایە و لە نێوان تێكڕای كردەوەكاندا تایبەتی كردووە بە خۆیەوە .
* وە ئەوەیـش كـە لە حەجـدا هەیە لە بەخشینـی مـاڵ و سامـان و خۆڕاگـرتن لەبەرامبەر مەینەتیەكـان و رووبەروو بوونەوەی مەترسی و ناڕەحەتیەكان بە مەبەستی دەستكەوتنی ڕەزامەندی خوا و ڕۆیشتنی تایبەت بۆ لای و خۆخۆشەویست كردن لای خوا لە ناوەوە و پانتایی ماڵەكەیدا ، وە ئەوەیش كە لە پەرستشە هەمەجۆرەكاندا بۆ خوا هەیە ئەوەی كە لە شوێنەكانی ئەنجامدانی كارەكانی حەجدا ئەنجامدەدەرێن كە بریتین لە چەندین خوان و سفرەی میوانداری كە خوا بۆ عەبدەكانی و میوانەكانی ماڵەكەی دایناون و ڕایخستوون .
وە ئەوەیش كە لە حەجدا هەیە لە گەورەڕاگرتن و ملكەچی تەواو بۆ خوا و یادكردنەوە و وەبیرهاتنەوەی حاڵی هەواڵپێدراو و پێغەمبەران و كەسانی هەڵبژێردراو و نیازپاك و بۆخواصوڵحاو و بەهێزبوونی ئیمان بە هۆیانەوە و زیاتر وابەستەبوون بە خۆشویستنیانەوە .
وە ئەوەیش كە لە حەجدا هەیە لە یەكترناسینی نێوان موسڵمانان و هەوڵدان بۆ یەكخستنی وتەكانیان و ڕێكەوتنیان لەسەر بەرژەوەندیە تایبەت و گشتیەكان كە هەژمار ناكرێن .
هەموو ئەمانە لە گەورەترین جوانی و چاكەكانی ئاینی ئیسلامن و گەورەترین سوودی بەدەست هاتوون بۆ ئیمانداران .
شێخ عبد الرَّحمن بن ناصر بن السعدي رحمه الله 

سەردان: ٢,٨٢٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان