سەبارەت بە ڕەفتارە سروشتییەكان (سُنَنُ الْفِطْرَة) ئایا وشەى (الْفِطْرَة) ماناى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەبارەت بە ڕەفتارە سروشتییەكان (سُنَنُ الْفِطْرَة) ئایا وشەى (الْفِطْرَة) ماناى چیە؟

ڕەفتارە سروشتییەكان (سُنَنُ الفِطرة)
زانایان ڕاوبۆچوونی جیاوازیان هەیە لە لێكدانەوەی وشەی (الْفِطْرَة)دا :
1 ـ واتای وشەی (الْفِطْرَة) لە زمانی عەرەبیدا : وتراوە: (الْفِطْرَةُ : الْخِلْقَةُ) واتە : شێوە و دیمەن و پێكهاتە و سروشتی دروستكراو .
وە وتراوە: (الْفِطْرَةُ : هِيَ أَصْلُ الْخِلْقَةِ) واتە : بریتییە لە بنەوای شێوە و سروشتی دروستكراو .
وە وتراوە : (الْفِطْرَةُ : الْجِبِلَّةُ الَّتِي خَلَقَ اللَّهُ النَّاسَ عَلَيْهَا ، وَجَبَلَهُمْ عَلَى فِعْلِهَا) واتە : بریتییە لەو خووەی كەوا خوا خەڵكی لەسەر دروست كردووە و ڕایهێناون لەسەر كردنیان 
2 ـ واتای وشەی(الْفِطْرَة) لە زاراوەی زانایانی شەریعەتدا :
وتراوە : (الْفِطْرَةُ : سُنَّةِ الدِّينِ ، يُرِيدُ الدِّينَ الَّذِي وُلِدُوا عَلَيْهِ وَخُلِقُوا عَلَيْهِ) واتە : سوننەتی ئاین ، مەبەستی ئەو ئاینەیە كەوا لەسەری لە دایك بوون و لەسەری دروست كراون 
وە وتراوە : (الْفِطْرَةُ : هِيَ الدِّين) واتە : بریتییە لە ئاین .
وە وتراوە : (الْفِطْرَةُ : السنة القديـمة التي اختارها الأنبياء واتفقت عليها الشرائع ، فكأنَّها أمر جبلي فُطِرُوا عليها) واتە : بریتییە لەو سوننەتە دێرینەی كەوا پێغەمبەران هەڵیانبژاردووە و شەریعەتەكان پێكهاتوون لەسەری ، وەكو شتێكی سروشتی لەسری ڕاهێنراون .
وە وتراوە : (الْفِطْرَةُ : السُّنَّة بدليل الرواية الأخرى : "عَشْرَة مِنْ السُّنَّة" ، وَمَعْنَاهُ أَنَّهَا : مِنْ سُنَن الْأَنْبِيَاء الَّذِينَ أُمِرْنَا أَنْ نَقْتَدِي بِهِمْ) واتە : بریتییە لە سوننەت بە بەڵگەی ریوایەتەكەی تر : "دە ڕەفتار هەن لە سوننەتن" ، وە واتاكەی ئەوەیە : ئەمانە لە سوننەتی پێغەمبەرانن كەوا فەرمانمان پێ‌كراوە بەوەی كە شوێنیان بكەوین و چاویان لـێ‌بكەین .
وە وتراوە : (خَمْسٌ مِنَ الْفِطْرَةِ : الْمُرَاد بِهَا هُنَا أَنَّ هَذِهِ الْأَشْيَاء إِذَا فُعِلَتْ اِتَّصَفَ فَاعِلُهَا بِالْفِطْرَةِ الَّتِي فَطَرَ اللَّه الْعِبَاد عَلَيْهَا وَحَثَّهُمْ عَلَيْهَا وَاسْتَحَبَّهَا لَهُمْ لِيَكُونُوا عَلَى أَكْمَل الصِّفَات وَأَشْرَفهَا صُورَة) واتە : مەبەست پێ‌ی لێرەدا ئەوەیە كە ئەم شتانە ئەگەر بكرێن ئەوا ئەنجامدەرەكەیان وەسف دەكرێت بەو سروشت و خووەی كەوا خوا بەندەكانی لەسەری ڕاهێناوە و هانیانی بۆ داون و خۆشەویستی كردوون لە لایان بۆ ئەوەی لەسەر كامڵترین و ڕێزدارترین شێوە بن .
وە وتراوە: (الْفِطْرَةُ : مَا جَبَلَ اللَّهُ الْخَلْقَ عَلَيْهِ ، وَجَبَلَ طِبَاعَهُمْ عَلَى فِعْلِهِ ، وَهِيَ كَرَاهَةُ مَا فِي جَسَدِهِ مِمَّا هُوَ لَيْسَ مِنْ زِينَتِهِ) واتە : بریتییە لەوەی كە خوا دروستكراوەكانی لەسەری ڕاهێناوە و خوویان پێوە گرتووە ، وە تەبیعەت و سروشتیانی ڕاهێناوە لەسەر ئەنجامدانیان ، كە بریتییە لە حەزنەكردن و بێزار بوون لەوەی كە بە لاشەیانەوەیە لەوانەی كە بەشێك نین لە جوانی و ڕازاوەیەتی مرۆڤــ .

مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٣,٣٥٥ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان