هۆكارەكانى تووشبوون بە نەخۆشى شەكرە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆكارەكانى تووشبوون بە نەخۆشى شەكرە چیە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
هۆكارەكانى تووشبوون بە نەخۆشى شەكرە زۆرن وەكو:
1- هۆكارى بۆماوەیی (وراثي) كە لە باوك یان دایك دێت بۆ منداڵەكەیان.
2- تووشبوون بە بەكتیریا یان ڤایرۆس بە تایبەتى لە زستاندا (ئەمەش لە تەمەنى 3-6 ساڵ و 13-15 ساڵ لە دواى تووشبوون بە سوورێژە) كە دەبێتە هۆى تووشبوون بە نەخۆشى شەكرە.
3- قەڵەوى و جۆرى خواردن بەتایبەتى زۆر خواردنى شیرینى بۆ ماوەیەكى زۆر كە تواناى ڕژێنى ئەنسۆلین كەم دەكات.
4- هۆكارى تەمەن وەكو لە تەمەنى گەورە كارى ئەنسۆلین لەسەر شەكرینی خوێن كەم دەبێت بەتایبەتى ئەگەر چالاكى و جموجۆڵى مرۆڤ كەم بوو لەگەڵ قەڵەوى.
5- ماندووبوون و هیلاكى زۆر و بەردەوام.
6- تیكچوونى گلاندى پەنكریاس بەهۆى تووشبوونى بە هەڵاوسان یان كۆكردنەوەى ماددەى ئاسن لە ناویا یان هەوكردنى ڤایرۆسى ى درێژخایەن.
7- تێكچوون لە گلاندى هۆرمۆنى وەكو گلاندى ئەدرینالین و گلاندى دەرەقى.
8 جۆرى دەرمان: وەكو دەرمانى كۆرتیزۆن و ثايازايد و هۆرمۆنەكانى گلاندى دەرەقى و ئەدرینالین و دەرمانى پەركەمى كە دەبنە هۆى زیاد بوونى ڕێژەى شەكرین لە خوێندا.
هەروەها ترس و دڵەڕاوكێى دەروونى هۆكارێكى دیكەن بۆ زیاد بوونى شەكرین.
بۆ دابەزاندنى ڕێژەى شەكرین و چارەسەركردنى ئەم نەخۆشیە باش وایە دوو كەوچكى ناوەند لە مێخەك (قرنفل) تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ سێ پیاڵەى چا پڕلە ئاوى گەرم بە بێ شەكر و خواردنەوەى ڕۆژى 3 جار (لەدواى نانى بەیانیان و نیوەروان و لە دواى نوێژى عەسر و پێش خەوتنى ئێواران) تا ماوەى 2-3 مانگ لەگەڵ ڕێكردنى زۆر و نەخواردنى شیرینى، لە دواى ئەم چارەسەرە دەبینى ڕێژەى شەكرین لە خوێندا كەم دەبێت لە 270 دادەبەزێت بۆ 99 لە ماوەى 35 ڕۆژدا وەكو تاقیكراوە (ئەم كاتەیشە جیاوازی هەیە لە نێوانى نەخۆشەكانەوە بۆ زیاتر یان كەمتر).
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

سەردان: ٣,٣٠١ بەش: پزیشکى