تەمەنم 23 ساڵانە‌ وە ئارەزووى جووتبوونم زۆر كەمە هیوادارم لەم كێشەیە ڕزگارم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەمەنم 23 ساڵانە‌ وە ئارەزووى جووتبوونم زۆر كەمە هیوادارم لەم كێشەیە ڕزگارم
پرسیار:

سەرەتا ڕێزو سڵاوم هەیە بۆ سایتەكەتان بەشى پزیشكى، تەمەنم 23 ساڵانە‌ وە ئارەزووى جووتبوونم زۆر كەمە وە من زۆر بە كەمى شەیتانى ئەبم وە دەستپەڕیش زۆر لێ ئەدەم وە لێهاتنى تۆوەكان ڕێژەیەكى كەمە جا ئەگەر ڕێگا چارەیكم بۆ بدۆزنەوە زۆر زۆر سوپاستان دەكەم هیوادارم لەم كێشەیە ڕزگارم كەن خواى گەورە بتانپارێزێت.

 

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

براى بەڕێزم
لە سەرەتاى چارەسەركردنى حاڵەتى جەنابت پێویستە تەوبەت بكەیت لە دەستپەڕكردن چونكە كردەوەیەكى حەرامە لە شەرعى ئیسلامى پیرۆز و دەبێت خۆت دوور بخەیت لە بینینی فیلمى خراپ و مۆسیقى و خۆت بپارێزیت لە هاوڕێى بێ ڕەوشت چونكە دەبنە هۆكارێك بۆ بەردەوامبوونت لەسەر ئەم كارە خراپە و دەبنە هۆى تووشبوونت بە لاوازى جووتبوون.

لە دواى وازهێنانت لەم كارە خراپە داوا بكەیت لە خواى گەورە لێت خۆشبێت و یارمەتی و شیفات بدات و بەردەوام بیت لەسەر ئەنجامدانى نوێژى ڕۆژانە و قورئان خوێندن و هاوڕێتى برادەرانى ئیماندارى ئەهلى سوننە چونكە دەبنە هۆكارێك و یارمەتى دەرێك بۆ بەردەوامبوونت لەسەر ڕێگاى ڕاستى پاكى ئیسلامى پیرۆز و پاراستنت لە فێڵى شەیتان ودوورخستنت لەم كردەوە حەرامە زیانبەخشە.

لە دواى تەوبەت كردن و وازهێنانت لەم كارە خراپە، پێویستە ئەم جۆرە ڕێگایانە ئەنجام بدەیت بۆ چارەسەركردنى لاوازى جووتبوون:
1- بەردەوامبوون لەسەر وەرزش.
2- خۆشوشتنەوەى ڕۆژانە.
3- نوستن لەسەر جێگایەكى رەق، هەروەها نوستن لەسەر لاى ڕاستەوە (وەكو لە سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم هاتووە).
4- هاتووچۆى ڕۆژانە بۆ دووریەكى زۆر لە ژینگەیەكى پاك.
5- چارەسەركردنى جۆرەكانى تووشبوون بە قەبزى یان لاوازى لە هەرسكردن یان حاڵەتى بێ خەوى (خەوزڕان- أرق).
6- وەرگرتنى خۆراكێكى باش بەشێوەى ڕۆژانە لەگەڵ وەرزشەكە.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان

سەردان: ٢,٩٢٧ بەش: پزیشکى