سیحر چیە؟ وە حوکمەکەى چیە؟ وە زانایان دەربارەى سیحر و حوکمى ساحیران چی دەڵێن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سیحر چیە؟ وە حوکمەکەى چیە؟ وە زانایان دەربارەى سیحر و حوکمى ساحیران چی دەڵێن؟

سیحر: بریتیە لە كۆمەڵێك نوشتەو گرێ‌ كە كاریگەری دەكاتە سەر دڵ و لاشە, بەو هۆیەوە كەسەكەی پێ نەخۆش دەكەوێ‌ یان دەیكوژێ, و هەشە ناكۆكی دەخاتە نێوان ژن و مێردەوە, خوای گەورە دەفەرموێت: [فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ] (البقرة: 102).
سیحر كارێكی هاوبەشە لەنێوان ساحیرەكە و شەیتان, كە هاوكاری ویارمەتی یەكتر دەدەن لەسەر شیرك و كوفر و تاوان و سەرپێچی و دەستدرێژی. وە بەڵگەش لەسەر حەرامێتی سیحر وەكو ئایەتی: [وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى (69)] (طه) يان ئایەتێکى تر: [وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ] (البقرة: 102).
وە بەڵگەش لە سوننەتدا پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ قَالَ الشِّرْكُ بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ " (متفق علیە) .
واتە: دووربكەونەوە لە حەوت تاوانە لەناوبەرەكە, وتیان كامانەن ئەو تاوانانە ئەی پێغەمبەری خوا؟ بریتین لە هاوبەش دانان بۆ خوا و سیحر و ....
ووتەی زانایان دەربارەی سیحرو ساحیران:
ابن قدامە لە كتێبی (المغني)دا دەڵێت: " فێربوون و فێركردنی سیحر حەرامە و هیچ ڕاجیاوازیەكیش نازانین لەو بارەیەوە لەنێوان زانایاندا".
هاوەڵانمان دەڵێن: " ساحیر بە فێربوونی سیحر و كارپێكردنەكەی كافر دەبێت, ئیتر بە حەرامی بزانێت یاخود بە حەڵاڵ".
حوكمی ساحیـر:
پێشەوا زەهەبی لە كتێبی " الكبائر" دا دەڵێت: " سزاو حەدی ساحیر كوشتنە, لەبەر ئەوەی بێباوەڕیە بە خوا یان لێكچووی كوفرە" كەوابوو كەسی ساحیر دەكوژرێت و داوای تۆبەیشی لێ ناكرێت وەكو چۆن هاوەڵان كوشتوویانە.

وەرگیراوە لە کتێبی : (تفسير الجزء الأخير من القرآن الكريم ومعه تفسیر الفاتحة وآیة الکرسي مختصر من تفسير ابن كثير ويليه 37 موضوعًا من أهم ما يحتاج إليه المسلم في دينه ودنياه) کە زاناى بەڕێز : شێخ صالح الفوزان پێداچونەوەى بۆ کردوە و پێشەکى بۆ نوسیوە .

سەردان: ٧,٨١٠ بەش: سيحر و جادوو