ئایا دروستە مرۆڤ چەند کاتژمێر بخەوێت لە شەو و ڕۆژێکدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە مرۆڤ چەند کاتژمێر بخەوێت لە شەو و ڕۆژێکدا؟

یەکەم :
نوستن ئایەت ونیشانەیەکە لەنیشانە گەردونیەکانی خوای پەروەردگار ، هەروەک فەرموویەتی : ( وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَابْتِغَاؤُكُم مِّن فَضْلِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ ) الروم/23 .
واتە : وه‌ یه‌كێكی تر له‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ شه‌و و به‌ڕۆژ ئێوه‌ ئه‌خه‌وێنێ، به‌ شه‌و ئه‌خه‌ون هه‌ندێك جاریش به‌ ڕۆژ كاتی (قه‌یلوله‌) بۆ ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك بده‌ن [وَابْتِغَاؤُكُمْ مِنْ فَضْلِهِ] وه‌ به‌ رۆژیش ئه‌گه‌ڕێن به‌دوای ڕزق و ڕۆزی خۆتان و كاسبی ئه‌كه‌ن [إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (23)] به‌ دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه‌ ببیستن وه‌ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن.

جا نوستنی شەو ئەسڵە ، ونوستنی ڕۆژ فەرعە ، خوای پەروەردگار ڕۆژی داناوە بۆ گەڕان بەدوای ڕزقدا ، وشەوی داناوە بۆ پشوو دان ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا ) الفرقان/47 ،
واتە : خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ شه‌وی بۆ ئێوه‌ وه‌كو پۆشاكێك لێكردووه‌ كه‌ داتانئه‌پۆشێ به‌ تاریكیه‌كه‌ى [وَالنَّوْمَ سُبَاتًا] وه‌ خه‌ویشی بۆ ئێوه‌ داناوه‌ تا پشووی تیا بده‌ن و له‌ جوله‌ بكه‌ون [وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا (47)] وه‌ ڕۆژیشی وا لێ كردووه‌ كه‌ تیایدا به‌ ئاگاو به‌خه‌به‌ر بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان هه‌وڵ بده‌ن.

وەهەروەها فەرموویەتی : ( أَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا اللَّيْلَ لِيَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ) النمل/86 ،
واتە : ئایا نابینن ئێمه‌ شه‌ومان بۆیان داناوه‌ بۆ هێمنی و پشوودان [وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا] وه‌ ڕۆژیشمان ڕووناك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ دوای بژێوی ژیانیاندا بگه‌ڕێن [إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (86)] به‌ دڵنیایى ئا ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئایه‌ت و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیمان بێنن.

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتاً . وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاساً . وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشاً ) النبأ/9-11 .
واتە : وه‌ خه‌وی ئێوه‌شمان كردووه‌ به‌ پشوو بۆ لاشه‌تان و جووله‌ی تیادا نه‌مێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژ زۆر ئه‌گه‌ڕێن و ماندوو ئه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌و پشوو بده‌ن ، [وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا (10)] وه‌ به‌ تاریكی شه‌ویش داتانئه‌پۆشین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ودا پشوو بده‌ن، وه‌ شه‌ومان وا لێ كردووه‌ كه‌ هێمن و ئارام بێ ، [وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا (11)] وه‌ ڕۆژیشمان وا لێ كردووه‌ كه‌ ڕووناك بێ تا خه‌ڵكی بتوانن له‌ ڕۆژدا بێن و بڕۆن بۆ بازرگانی و كاسبی و بژێوى ژیانیان.

الإمام ابن كثير – رحمه الله - دەڵێت :
واتە : یەکێک لەنیشانەکان کە خەوی لەشەو وڕۆژدا کردووە مایەیی پشوو دان ، وە بڵاو بوونەوە و هەوڵدان و گەڕان بەدوای ڕزقدا لەڕۆژدا دایناوە ، حەتمەن ئەمەش دژی خەوە .
" تفسير ابن كثير " ( 6 / 310 ) .

وە الشيخ محمد بن صالح العثيمين – رحمه الله - دەڵێت :
( وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتاً ) واتە : بۆ بڕین و بن بڕ کردنی هیلاکی یە ، چونکە خەو هیلاکی وئەزیەتی پێشتر بن بڕ دەکات ، و مرۆڤ دوو بارە چالاک دەکاتەوە ، هەر بۆیە دەبینین گەر مرۆڤ هیلاک بێت پاشان بنوێت ئەوا هیلاکیەکەی نامێنێت ودوو بارە چالاک دەبێتەوە ، حەتمەن ئەمەش نیعمەتە ، ویەکێکە لەئایەتەکانی خودا ، هەروەک فەرموویەتی : ( وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَابْتِغَاؤُكُم مِّن فَضْلِهِ ) الروم/23 ..

(وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا) ڕۆژمان کردوە بەمایەی گەڕان بەدوای ڕزقدا واته : ژیانێک کەخەڵک تیایدا دەژین وتیایدا بەدوای ڕزقدا دەگەڕێن هەر کەسە و بەجۆرێک وبەشێوازێک ، حەتمەن ئەمەش یەکێکە لەنیعمەتەکانی خودا بەسەر بەندەکانیەوە .
" تفسير جزء عمَّ " ( ص 22 ، 23 ) .

دووەم :
لەشەرعدا ئاماژە بەوە نەکراوە مرۆڤ چەند کاتژمێر بخەوێت و لەچ کاتێکدا هەستێت ، وەحەتمەن شەرع فەرمان بەمرۆڤ ناکات ئەوەندە کاتژمێرە بخەوێت ، بەڵکو ئەوە پەیوەندی بەتەبیعەت وپێویستی کەسەکەوە هەیە ، چونکە جۆری کاری مرۆڤەکان جیاوازە و ئەوە دەس نیشان دەکات ، بۆ نموونە ئەو کەسەی کە بەشەو کار دەکات زیاتر لەڕۆژدا دەنوێت ، بەپێچەوانەشەوە ئەو کەسەی بەڕۆژ کار دەکات زیاتر بەشەو دەنوێت ، دواتر خەوتنی زستان جیاوازە لەخەوتنی هاوین ...هتد .

جا کاتی تەبیعی وگونجاو بۆ نوستن لەشەو ڕۆژێکدا 5 بۆ 8 کاتژمێرە ، وەهەرکەسێک لەوە کەم تر بنوێت لەبەر بەهێزی لاشەی یاخود زیاتر لەو ئەندازەیە بنوێت لەبەر پێوستی لاشەى : ئەوا هیچی تێدا نی یه ودروسته ، گرنگ ئەوەیه مرۆڤ پابەند بێت بەکاتەکانی نوێژەوە ، بەشێوازێکی چالاک و ڕێک عیبادەتەکانی ئەنجام بدات ، بەڵام هەرکات لاشەی پێویستی بە پشوو بوو باشتر وایە پشوو بدات .

وە الشيخ محمد بن أحمد السفاريني – رحمه الله - دەڵێت :
باش نی یە مرۆڤ کەخەوی هات نەخەوێت ، چونکە دەبێتە هۆی زۆر موشکیلە وەک تێک چوونی مەزاج وجۆرەها نەخۆشی وناخۆشی تری مەترسی دار .
بێگومان مرۆڤ باش وایە لەهەموو شتێکدا عەدل ومامناوەند بێت ، وە لە " الآداب الكبرى " دا ، هاتووە ، هەندێ لە حەکیمەکان گوتویانە : خەوە نوچکێ عەقڵی ناهێڵێت ، ونوستنیش عەقڵ زیاد دەکات .

حەتمەن نوستن یەکێکە لەنیعمەتەکانی خودا ، هەر بۆیە خودای پەروەردگار لەقورئاندا منەتی کردووە بەسەر بەندەکانیدا بەوەی کەنوستنی پێ بەخشیون وشەوی کردووە بەمایەیی پشوو دان .
" غذاء الألباب في شرح منظومة الآداب " ( 2 / 359 ) .

وەپێویستە ئەوەش بزانرێت کەزۆر نوستن مرۆڤ لاواز وتەمەڵ دەکات و وای لێ دەکات لەعیبادەتەکانیدا تەمبەڵ بێت ، ودەبێتە هۆی لاواز بوونى عەقڵ ، هەر بۆیە هەندێ لەسەلەف زۆر نوستنیان پێ باش نەبووە .
وەالفضيل بن عياض - رحمه الله - دەڵێت : خصلتان تقسيان القلب : كثرة النوم ، وكثرة الأكل .
واتە : دوو ڕەوشت هەن کەدڵ ڕەق دەکەن : زۆرنوستن ، زۆر خواردن .

وە ابن القيم – رحمه الله - دەڵێت :
بەنیسبەت ئەو شتانەی کە دڵ تێک دەدەن پێنج دانەیە :
زۆر تێکەڵ بوونی خەڵک ، وئاوات خواستن ، وهۆگر بوون بەغەیری خواوە ، وتێری ، و زۆر نوستن ، ئا ئەم پێنج شتە سەرەکی ترین هۆکارن بۆ تێکدانی دڵ .
" مدارج السالكين " ( 1 / 453 ) .

وەشەرحی ئەو شتانەی کردووە کەپەیوەندی بەخەوەوە هەیە ودەڵێت :
تێکدەری پێنجەم : زۆر نوستن ؛ دڵ دەمرێنێت ، لەش قورس دەکات ، وکات بەفیڕۆ دەدات ، ومرۆڤ توشی بێئاگایی وتەمبەڵی دەکات .

وەباشترین نوستن : ئەو کاتەیە کەمرۆڤ پێویستیەتی ، و نوستنی سەرەتای شەو زۆر سوود بەخشترە لەکۆتاییەکەی ، ونوستنی ناوەڕاستی ڕۆژ باشتر لە ئێوارە وبەیانی ، وهەرکات نوستن نزیک بوو لەئێوارە وبەیانیەوە ئەوا سوودی کەمترە وزیانی زیاترە ، بەتایبەت عەسر ، ونوستی دوای نوێژی بەیانی مەگەر کەسێک بەشەو نەنوستبێت .

وە یەکێک لەو نوستانەی کەسەلەف پێیان باش نەبووە :
نوستنی دوای نوێژی بەیانی یە تاوەکو خۆر دەکەوێت ؛ چونکە ئەو کاتە کاتێکی گرنگە ، و مرۆڤ لەو کاتەدا زۆر چالاکە ، تەنانەت کەسانێک بەدرێژایی شەو ڕێیان کردبێت لەو کاتەدا بێزار نابن تاوەکو خۆر دەردەکەوێت ؛ چونکە سەرەتای ڕۆژە ، وکلیلیەتی ، وکاتی دابەزینی ڕزقە ، ولەو کاتەوە ڕۆژ دەس پێ ، بۆیە پێویسته مرۆڤ گەر زۆ ناچار نەبوو لەوکاتەدا نەنوێت .

بە گشتى : باشترین نوستن و بە سوودترینیان بریتیە لە نوستنى نیوەى یەکەمى شەوان ، وە شەش یەکى کۆتایی کە ئەوەش بەئەندازەی هەشت کاتژمێرە ، ئا ئەمە باشترین نوستنە لەلای دکتۆرەکان ، جا ئەوەی زیاتر بێت لەمە یاخود کەمتر ئەوا لادانە لەتەبیعەت .

وەیەکێک لەو نوستنانەی کەسودی نی یە : نوستنی سەرەتای شەوە کەدەکاتە دوای نوێژی مەغریب تاوەکو سورایی مەغریب نامێنێت ، و پێغەمبەری خوا حەزی بەم نوستنە نەبوو ، بۆیە نوستنی ئەو کاتە باش نییە لەڕووی شەرع وتەبیعەتەوە ، وەهەروەک چۆن زۆر نوستن ئەو زیانانەی هەیە بەهەمان شێوەش نەنوستن زیانی زۆری هەیە : وەک تێک چوونی مەزاج ، وشک بوون ، تێک چونی نەفس ، وچەندین نەخۆشی تر ، وباشترین شت ئەوەیە مرۆڤ مامناوەند بێت نەزۆر بنوێت و نەکەم بنوێت بەڵکو بەئەندازەی پێویست بنوێت ، وبالله المستعان . " مدارج السالكين " ( 1 / 459 ، 460 ) .
والله الموفق

سەردان: ٣,٨٤٠ بەش: ئادابەکان