ئادابی ڕۆژی هەینی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی ڕۆژی هەینی
پرسیار:

ئادابەکانى ڕۆژی هەینى کامانەن بۆ ئەوەى بتوانین لە ڕۆژانى هەینى دا جێ بە جێیان بکەین؟

ئادابی ڕۆژی هەینی :
1) خۆ شوشتنی ڕۆژی هەینی.
2) خۆ بۆن خۆش کردن.
3) سیواک کردن.
4) پۆشینی جوانترین جل.
5) زوو چوون بۆ مزگەوت.
6) کردنی دوو ڕکات نوێژی سڵاوی مزگەوت( تحية المسجد).
7) نزیک بوونەوە لەئیمام.
٨) تێپەڕ نەبوون بەسەر ملی کەسانی تردا.
9) نابێ کەسێک هەستێنێت وخۆی لەجێگەی دانیشێت.
10) زۆر سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام.
11) سوننەت کردن تا ئیمام دەچێتە سەر میمبەر.
12) بێدەنگ بوون وگوێ گرتن لەوتار.
13) گەر خەو زۆری بۆ هێنا جێگاکەی دەگۆڕێ.
14) دوای نوێژی هەینی دوو یان چوار ڕکات نوێژ بکات.
15) خوێندنی ( سورة الكهف ).
16) پاڕانەوە لەو سەعاتەدا کە پاڕانەوە تیایدا قەبوڵە کە بریتی یە لە دواى عەسر.
17) بەتەنها بەڕۆژوو نەبوونی ڕۆژی هەینی ، وەهەروها تایبەت نەکردنی شەوەکەی بەشەو نوێژ.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٦,٤٤٧ بەش: ئادابەکان