وەڵامدانەوەی بانگبێژ باشترە لە خوێندنی قورئان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
وەڵامدانەوەی بانگبێژ باشترە لە خوێندنی قورئان
پرسیار:

کاتێ کەبانگبێژ بانگ دەدات و من لەمزگەوت قورئان دەخوێنم ئایە قورئان خوێندنەکە تەواو کەم ، ودوای بانگ لەسەرەتاوە وەک ئەوەی گوێبیستی بانگ بم وەڵامی بانگ بدەمەوە یاخود لەگەڵ بانگبێژ بانگی دا بێدەنگ بم و وەڵامی بانگبێژ بدەمەوە ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

گەر مرۆڤ قورئانی دەخوێند ، و لەو کاتەدا بانگ درا ، باشتر وایە واز لەخوێندنی قورئان بێنێت ، و وەڵامی بانگەکە بداتەوە ، ئەوەش لەبەر گشتگیری ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام کە فەرمویەتى : ( إِذَا سَمِعْتُمْ الْمُؤَذِّنَ ، فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ ) روى مسلم (384) .
واتە: هەرکات گوێتان لەبانگبێژ بوو ئەوا ئەو هەرچی گوت ئێوەش وەك ئەو بڵێنەوە .
وەهەروەها لەبەر ئەوەی وەڵامدانەوەی بانگ کاتیەو کۆتایی دێت ولەدەست دەچێت .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

گەر مرۆڤ قورئانی دەخوێند ، و لەو کاتەدا بانگ درا ، باشتر وایە واز لەخوێندنی قورئان بێنێت ، و وەڵامی بانگەکە بداتەوە ، ئەوەش لەبەر گشتگیری ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام کە فەرمویەتى : ( إِذَا سَمِعْتُمْ الْمُؤَذِّنَ ، فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ ) روى مسلم (384) .
واتە: هەرکات گوێتان لەبانگبێژ بوو ئەوا ئەو هەرچی گوت ئێوەش وەك ئەو بڵێنەوە .
وەهەروەها لەبەر ئەوەی وەڵامدانەوەی بانگ کاتیەو کۆتایی دێت ولەدەست دەچێت .
پێشەوا نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
" ولو سمع المؤذن قطع القراءة وأجابه بمتابعته في ألفاظ الأذان والإقامة ثم يعود إلى قراءته وهذا متفق عليه عند أصحابنا " انتهى . من "التبيان في آداب حملة القرآن" (126) .
واتە: گەر گوێ بیستی بانگ بوو واز لەخونێندنی قورئان دێنێت و ، وەڵامی بانگەکە دەداتەوە دواتر دەگەڕێتەوە سەر قورئان خوێندنەکەی ئەمە جێی کۆ دەنگییە لەلای هاو مەزهەبی ئێمە .
وە پرسیار کرا لە ( الشيخ عبد العزيز بن باز ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت :
گەر بانگ درا ولەو کاتەدا مرۆڤ قورئانی دەخوێند ، ئایا باشترە بۆی وەڵامی بانگەکە بداتەوە وهەرچی ئەو گوتی ئەمیش بیڵێتەوە ، یاخود سەرقاڵ بوونی بەخوێندنەوەی قورئان باشتره بۆی ؟
لە وەڵامدا گوتوویەتی : "سوننەت وایە هەرکات گوێبیستی بانگ بوو لەکاتی قورئان خوێندندا ، وەڵامی بانگەکە بداتەوە ئەوەش لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول ثم صلوا علي فإنه من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا ثم سلوا الله لي الوسيلة فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله ، وأرجو أن أكون أنا هو فمن سأل الله لي الوسيلة حلت له الشفاعة ) رواه مسلم في صحيحه ، من حديث عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما .
واتە: كاتێ‌ گوێتان لە بانگ بوو، بانگ بێژ چی گوت ئێوەش بیڵێنەوە، لەپاشان سڵاواتم لەسەر بدەن، چونكە هەركەس یەك سڵاواتم لەسەر بدات خوا دە سڵاواتی لەسەر ئەدا، لەپاشان داوای وەسیلەم بۆ بكەن لە خوا، وەسیلە پلەیەكە لە بەهەشت بۆ یەكێك لە بەندەكانی خوا نەبێ‌ بۆ كەسی تر نیە، بە هیوام ئەو بەندەیە من بم، جا هەركەس داوای وەسیلەم بۆ بكات شەفاعەتی منی بۆ ڕەوا دەبێت.

وەلەسەحیحی بوخاری وموسلیم دا هاتووە ، ئەبو سەعیدی خودری خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول ) .
واتە: هەرکات گوێتان لەبانگبێژ بوو ئەوا ئەو هەرچی گوت ئێوەش وەك ئەو بڵێنەوە .

 وە لەسەحیحی بوخاری دا هاتووە ، جابری کوڕی عبداللە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( من قال حين يسمع النداء اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته حلت له شفاعتي يوم القيامة ) .
واته‌: هەرکەسێك کاتێ گوێی لەبانگ دەبێت بڵێت : ( اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة آت محمدا الوسيلة والفضيلة وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته) ، ئەوا شه‌فاعه‌تى منی بۆ ئه‌و حه‌ڵاڵ ده‌بێ.
وە پێشەوا  (البيهقي)  ڕەحمەتی خوای لێ بێت بەسەنەدێکی حەسەن ئەمەشی بۆ زیاد کردووە : ( إنك لا تخلف الميعاد ) .
واتە: تۆ پەیمان شکێنی ناکەیت .
وە لەبەر ئەوەی وڵامدانەوەی بانگی لەدەست دەچێت گەر بەردەوام بێت لەقورئان خوێندن ، بەڵام گەر وەڵامی بانگەکە بداتەوە ئەوا دواتر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر قورئان خوێندنەکەی ولەدەستی ناچێت ، وفق الله الجميع " انتهى من " مجموع فتاوى ابن باز " (10/ 358) .
وە ( الشيخ ابن عثيمين ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت :
هەندێ جار شتانێک کە خێر و فەزڵیان کەمترە بەشێوەیەکی گشتى فەزڵ و ڕێزی زیاتر دەبێت لەشتی بەڕێز تر و چاکتر ، بۆ نموونە: خوێندنی قورئان ڕێزدار تره لەزیکر کردن ، وقورئان باشترین زیکرە ، جا گەر کەسێك قورئانی دەخوێند وگوێی لەبانگ بوو ، ئایا باشتر وایە بەردەوام بێت لەخوێندنەوەی قورئان یاخود وازی لێ بێنێت و وەڵامی بانگەکە بداتەوە ؟
لێرەدا دەڵێین: باشتر وایە وەڵامی بانگەکە بداتەوە ، هەر چەند خوێندنەوەی قورئان ڕێزدارترە لەزیکر ، بەڵام زیکر کردن لەکات وشوێنی خۆیدا باشترە لەقورئان خوێندن ؛ لەبەر ئەوەی خوێندنەوەی قورئان کاتی تایبەتی نییە وهەرکات مەبەستت بێت دەیخوێنیت ، بەڵام وەڵامدانەوەی بانگ بەستراوەتەوە بەگوێبیست بوونی بانگەوە.
 "لقاءات الباب المفتوح".
والله أعلم

سەردان: ٢,٨٧٢ بەش: بانگ و قامەت