کاریگەری گوێگرتن لەقورئان لەسەر دوژمنانی ونەیارانی : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاریگەری گوێگرتن لەقورئان لەسەر دوژمنانی ونەیارانی

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان 
قورئان بەشێوەیەکی سەر سوڕهێنەر کاریگەری لەهەست ودەروونی کەسەکان دەکات ، ئەم کاریگەریەش تایبەت نی یە بەموسوڵمانانەوە نا بەڵکو کاریگەری هەیه لەسەر نەیارانیشی ، نموونە هەیه کەکاریگەری هەبووە لەسەر دوژمنانی هەروەک چۆن کاریگەری هەیە لەسەر موسوڵمانان ویارانی قورئان لێرەدا چەند نمونەیەک باس دەکەین لەوانە :

1- عوتبەی کوڕی ڕەبیعە کاریگەر بوو بەقورئان :
جابری کوڕی عبد الله رضي الله عنهما، گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ڕۆژێکیان قوڕەیشیەکان کۆ بوونەوە وگوتیان : بزان کامتان زانا تر ولێزانترە لەسیحر وشیعر وفاڵدا ، با بچێ بۆ لای ئەو پیاوەی کە کۆمەڵی ئێمەی پارچە پارچە کردووە ، وقسە بەدینەکەمان دەکات ، بەڵکو لەگەڵی قسە بکات بزان چۆن وەڵامی دەداتەوە .
 جا عوتبەی کوڕی ڕەبیعە [1] هات بۆلای وقسەیەکی زۆری لەگەڵ کرد ، تاوەکو عوتبە لێ بووەوە ، پێغەمبەر صلّى الله عليه وسلّم پێی فەرموو: «فَرَغْتَ يا أبا الوليد؟»
ئەی باوکی وەلید تەواو لێ بوویتەوە ؟
گوتی : بەڵێ .
پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه وسلّم فەرمووی: بسم الله الرحمن الرحيم: ﴿ حم * تَنزِيلٌ مِنْ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * كِتَابٌ فُصِّلَتْ آيَاتُهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ * بَشِيرًا وَنَذِيرًا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لاَ يَسْمَعُونَ * وَقَالُوا قُلُوبُنَا فِي أَكِنَّةٍ مِمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ وَفِي آذَانِنَا وَقْرٌ وَمِنْ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ فَاعْمَلْ إِنَّنَا عَامِلُونَ ﴾ [فصلت: 1 - 5].
واتە: ئه‌م قورئانه دابه‌زێنراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌وه‌.
کتێبێکه‌؛ ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی به‌ش کراوه و جیاکراوه‌ته‌وه (ئیمان وکوفر، حه‌ڵاڵ وحه‌رام چاکه وخراپه‌... هتد)، قورئانێکه به عه‌ره‌بیه‌کی ڕه‌وان بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن و شاره‌زاییان هه‌یه (له زمانه‌وانی و زانسته‌کان).
هه‌ر ئه‌م قورئانه مژده‌به‌خشه به‌ئیمانداران، ترسێنه‌ری کافرانه‌، که‌چی زۆربه‌ی موشریکان پشتیان تێکرد و به‌رهه‌ڵستیان کردو نایبیستن.
وتیشیان: ئێمه دڵه‌کانمان داپۆشراوه له ئاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌یت بۆ لای، گو‌ێشمان که‌ڕو قورسه له ئاستیدا، له نێوان ئێمه و تۆدا په‌رده و به‌ربه‌ست هه‌یه‌، تۆ هه‌وڵ و کۆششی خۆت بده‌، بێگومان ئێمه‌ش هه‌وڵ و کۆششی خۆمان ده‌ده‌ین.

 پێغەمبەر صلّى الله عليه وسلّم بەردەوام بوو لەحوێندنەوە تاوەکو گەیشتە ئایەتی : ﴿ فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ ﴾ [فصلت: 13].
واتە: جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باسی ده‌سه‌ڵات و توانایی و زانایی خوای گه‌وره‌دا پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که شریخه و بروسکه و کاره‌ساتێکتان به‌سه‌ر بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر عاد و ثمود هات...
عوتبە دەستی نایە سەر دەمی ، وڕجای لێ کرد وازی لێ بێنێت ، پاشان عوتبە هەستا وگەڕایەوە بۆلای هاوەڵەکانی .
هەندێ لەهاوەڵەکانی بەهەندێکی تریان گوت : سوێند دەخۆین بەخوا عوتبە بەدەم وچاوێکەوە گەڕایەوە کەپێشتر و لەکاتی چووندا بەو شێوەیە نەبوو ! 

• جا یەکێک لەو قسانەی کە عوتبەی کوڕی ڕەبیعە بەهاوەڵەکانی گوت ئەوەبوو : هۆ قوڕەش : بەگوێم بکەن ، واز لەو پیاوە بێنن ولێی دوور کەونەوە ، سوێند بەخوا ئەو قسەیەیی من لەوم گوێ لێ بوو شتێکی گەورە دەبێت .. گوتیان : دەی سوێند بەخوا بەزمانی سیحری لێ کردی ئەی باوکی وەلید [2].

بەڕێزان .. بەم شێوەیە قورئان کاریگەری هەبوو لەسەر دوژمنانی ، کەئەمە شتێکی چاوەڕوان نەکراوە ، بەشێوەیەک بوو عەقڵی ئەوان چاوەڕێی نەدەکرد ، وەهەرگیز پێشتر قسە وباسی لەو شێوەیەیان نەبیستبوو ، هاوشێوەی نەبوو لەشیعر ونوسینی تردا .

2- کاریگەر بوونی سەرانی موشیریک بەقورئان :
سەرانی هاوبەش بڕیاردەران لەگەڵ کەلە ڕەقیان ، هەندێکیان شەوان بەدزیوە دەردەچوون وگوێیان لەقورئان ڕادەگرد ،بەنموونە ئەبو سوفیان(پێش موسڵمانبونی) ، وئەبو جەهلم ، وئەخنەسی کوڕی شورەیق شەوێکیان دەرچوون ؛ بۆ ئەوەی گوێ لەقورئان خوێندنی پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه وسلّم بگرن لەکاتێکدا کەنوێژی دەکرد لەماڵەکەی خۆیدا ، وهەریەکەیان لەشوێنێکەوە گوێیان لێ دەگرد ،بێ ئەوەی کەسیان ئاگاداری ئەویتریان بێت ، ئەو شەوە گوێیان لێ گرت تاوەکو بەیانیان بەسەردا هات ، گەڕانەوە ولەڕێگا یەکتریان بینی ، هەریەکە وسەرزەنشتی ئەویتری دەکرد ، هەندێکیان بەهەندێکیان گوت: جارێکی تر نەگەڕێنەوە ، گەر هەندێ لەدەست وپێوەندەکان بتان بینن ئەوا توشی سەر لێ شێواوی دەبن دواتر لێک جودا بوونەوە ...بۆ شەوی دواتر هەمان شت ڕووی دا کەلەشەوی یەکەم دا ڕووی دا ..وکاتێ لەشەوی سێیەم دا بەیەک گەیشتن ، گوتیان: نابێ ئێرە جێ بێڵین تاوەکو پەیمان نەدەین جارێکی تر نەیەیەنەوە ، پەیمانیاندا ودواتر لێک بڕ بوون .

خۆشەویستان .. کاریگەری قورئان ئا بەم شێوەیه بوو لەسەر دوژمنانی ، دڵی ڕادەکێشان ، وخەوی لە چاوەکانیان تۆراندبوو ، خەریک بوو موسوڵمان ببن ، بەڵام عینادی وکەلە ڕەقی ڕێگر بوو لێیان وپشتیان هەڵکرد وموسوڵمان نەبوون.

هەر بۆیە کاتێ ئەخنەس پرسیاری لەئەبو جەهل کرد لەبارەی ئەوەی گوێی لەپێغەمبەر صلّى الله عليه وسلّم بوو لەوڵامدا گوتی: گوێم لەچی بوو!! 
ئێمە وبەنی عبدالمناف لەسەر شەرەف و ڕێز ناکۆک بووین ، خواردنیان دا ئێمەش خواردنمان دا ، وبەخشیان ئێمەش بەخشیمان ، ولەسوارچاکی دا هاوشێوە بووین ، بەشێوەیەک کەسمان لەوی تر زیاتر نەبوو ، ئەوان گوتیان لەئێمە پێغەمبەرێک هەیە ولەئاسمانەوە وەحی بۆ دێت ،دەی ئێمە چۆن ئەوە قەبوڵ دەکەین ! دەی سوێند بەخوا هەرگیز ئیمان ناهێنین وبەڕاستی نازانین[3]. 
بەم شێوەیە کەلە ڕەقی وحەسودی خاوەنەکەی دەگەیەنێت بەئاگری دۆزەخ وسەرەنجامی خراپ .

3- توفەیلی کوڕی عەمر کاریگەر بوو بەقورئان: 
کتێبی سیرە بەسەرهاتی پیاوێکی یەمەنی لە هۆزی دەوسمان بۆ دەگێڕێتەوە ، لەساڵی یازدەمی پێغەمبەرایەتی دا هاتۆتە مەکە ، ئەوەش توفەیلی کوڕی عەمری دەوسییە خوا لێی ڕازی بێت ، خەڵکی مەکە پێشوازیان لێ کرد پێش ئەوەی بگاتە نێو مەکە ، وزۆر ڕێزیان لێ گرت ، وپێیان گوت: « تۆ هاتوویتە وڵاتەکەی ئێمه ، ئا ئەو پیاوەی لەنێو ئێمەدایە ، کۆمەڵی ئێمەی پارچە پارچە کردووە ، وقسەکانی هاوشێوەی سیحر وان ، وباوک وکوڕ لێک دەکات وەهەروەها برا لەبرا دەکات ، وژن لەمێردی دەکات ، ئێمە ترسمان لەتۆ وگەلەکەت هەیە هەمان شتان بەسەر بێنێت ، بۆیە قسەی لەگەڵ مەکە ، وگوێی بۆ مەگرە ، دەڵێت: سوێند بەخوا بەردەوام قسەیان بۆ دەکردم ، تاوەکو بڕیارم دا گوێ بۆ هیچ شتێکی نەگرم ، وقسەی لەگەڵ نەکەم ، تاوەکو شتێکم کرد بەگوێچکەم دا کاتی چوومە نێو مزگەوتەوە لەترسی ئەوەی شتێکم لێوە گوێ لێ ببێت ، کاتێکم زانی پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه وسلّم ڕاوەستاوە ولەلای کەعبەدا نوێژ دەکات ، لەنزیکیەوە وەستام ، ویستی خوا وابوو گوێم لەهەندێ قسەکانی بێت ، گوێم لەقسەگەلێکی جوان بوو ، لەدڵی خۆمەوە گوتم : دایکم ڕۆ ڕۆم بۆ بکات ، سوێند بەخوا من پیاوێکی عاقڵ وشاعیرم ، شتی خراپ وچاک لام شاراوە نییە ، دەی چ شتێک وا دەکات من گوێ بۆ ئەم پیاوە نەگرم ؟!
خۆ ئەگەر قسەی چاکی کرد ئەوا لێی وەردەگرم ، وئەگەر خراپی گوت لێی وەرناگرم .
دەڵێت: مامەوە تاوەکو پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه وسلّم گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی ، شوێنی کەوتم تاوەکو چووە ماڵەکەیەوە وچوومە ماڵیەوە ، وگوتم: ئەی موحەمەد !
گەلەکەی تۆ ئاوها وئاوهایان بەمن گوت ، سوێند بەخوا بەردەوام دەیان ترساندم تاوەکو شتێکم کرد بەگوێم دا بەڵکو گوێم لێت نەبێت ، دواتر ویستی خودا وابوو گوێم لێت ببێت ، گوێم لەقسەیەکی جوان بوو ، ئەوەی لاتە پێمی بڵێ ، پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه وسلّم ئیسلامی پێ ڕاگەیاندم  ،وقورئانی بۆ خوێندم ، سوێند بەخوا هەرگیز گوێم لەوتەی وا جوان وڕێک نەبووە ، موسوڵمان بووم ، وشایەتی حەقم هێنا »[4].

5- بەسەرهاتی سەژدە بردنی هاوبەش بڕیاردەران لەگەڵ موسوڵماناندا :
کاتێ کە پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه وسلّم لە لاى کەعبە سوڕەتی «النَّجم» ـی خوێند و چووە سەژدە ، هەموو هاوبەش بڕیاردەران ئەوانەی لەوێدا بوون لەگەڵی چوونە سەژدە ، وخۆیان پێ ڕاگیر نەکرا لەبەرانبەر قورئاندا هەرچەند بێباوەڕیش بوون پێی ، ئەمەش هێز وتوانای قورئان دەردەخات .

عبداللەی کوڕی عەباس رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: «سَجَدَ النَّبِيُّ صلّى الله عليه وسلّم بالنَّجْمِ، وسَجَدَ مَعَهُ المُسْلِمونَ والمُشْرِكُونَ، والجِنُّ والإنْسُ»[7].
واتە: پێغەمبەر  صلّى الله عليه وسلّم سەژدەی برد لەکاتی خوێندنی سوڕەتی نەجم دا ، موسوڵمانان وهاوبەش بڕیاردەران ، جن ومرۆڤ لەگەڵی چوونە سەژدە .
 
6- کاریگەر بوونی خەڵکی مەدینه بەقورئان :
ئەو کەسانە ڕاستیان گوتووە کاتێ دەڵێن : «فُتحت الأمصار بالسِّيوف، وفُتحت المدينة بالقرآن»[8]، 
واتە: شارەکان بەشمشێر فەتح کران ، وشاری مەدینە بەقورئان فەتح کرا .
قورئانی پیرۆز چەکی یەکلا کەرەوە بوو لەڕزگار بوونی خەڵکی مەدینە ـ بەئەوس وخەزرەجەوە ـ لەبت پەرستیەوە بۆ ئیسلام .
لەبەیعەی عەقەبەی یەکەم دا گفتو گۆیەک لەنێوان پێغەمبەر صلّى الله عليه وسلّم، وچەند کەسێک لەخەزرەج ڕووی دا کەژمارەیان شەش کەس بوو : 
پێغەمبەری خوا صلّى الله عليه وسلّم پێی فەرموون : «مَنْ أنتم؟» قالوا: نفر من الخزرج. قال: «من موالي اليهود؟» - أي: حلفائهم - قالوا: نعم. قال: «أفلا تجلسون أكلِّمكم؟» قالوا: بلى. فجلسوا معه، فدعاهم إلى الله تعالى، وعرض عليهم الإسلام، وتلا عليهم القرآن، فآمنوا وصدَّقوا[9].
واتە: ئێوە کێن ؟ 
گوتیان: چەند کەسێک لەخەزرەج .
فەرمووی: لەهاوپەیمانانی جولەکە ؟
گوتیان : بەڵێ .
فەرمووی: ئایا دانانیشن قسەتان لەگەڵ بکەم ؟
گوتیان: بۆ نا بەڵێ .
لەگەڵی دانیشتن ، وبانگی کردن بۆ لای خوا ، وئیسلام ، وقورئانی بەسەرا خوێندنەوە ، باوەڕیان هێنا وبەڕاستی خستەوە .
 وە دوای ئەوە پێغەمبەر صلّى الله عليه وسلّم موسعەبی کوڕی عومەیری ، وعبداللەی کوڕی ئوم مەکتومی نارد رضي الله عنهما بۆ مەدینە ، بۆ ئەوەی خەڵک فێری قورئان بکەن  [10].


[1] هو عتبة بن ربيعة بن عبد شمس بن عبد مناف القرشي، كان من عتاة المشركين، وأشدِّهم على رسول الله صلّى الله عليه وسلّم وعلى المؤمنين حرباً وإيذاء، كان مِمَّن دعا عليهم رسولُ الله صلّى الله عليه وسلّم بأعيانهم. انظر: البداية والنِّهاية (3/ 273).
[2] انظر: دلائل النُّبوة، لإسماعيل بن محمد الفضل التَّيمي الأصبهاني (2/ 220 - 222) (رقم258)؛ ومسند أبي يعلى (3/ 350) (رقم 1818)؛ ومصنَّف ابن أبي شيبة (3307) (رقم 36560). وقال عنه الهيثمي في «مجمع الزَّوائد» (6/ 20): «رواه أبو يعلى، وفيه الأجلح الكندي، وثَّقَهُ ابنُ معين وغيره، وضعَّفه النسائي وغيره، وبقيَّة رجاله ثقات». وفي رواية أُخرى: أن الذي سمع من النبيِّ صلّى الله عليه وسلّم سورة فُصِّلت وَحَدَثت معه هذه القصَّة هو الوليد بن المغيرة. انظر: تفسير الطَّبري (28/ 155 - 157)؛ الدُّر المنثور (7/ 308).
[3] انظر: سيرة ابن إسحاق (4/ 169)؛ والسِّيرة النَّبوية، لابن هشام (2/ 157)؛ ودلائل النُّبوة (2/ 206)؛ الدُّر المنثور (5/ 299)؛ وتفسير ابن كثير (3/ 45)؛ والجواب الصَّحيح لمن بدَّل دين المسيح، لابن تيميَّة (5/ 379)؛ والخصائص الكبرى، للسُّيوطي (1/ 192).
[4] زاد المعاد في هدي خير العباد (3/ 624 ـ 625). وانظر: السيِّرة النبوية، لابن هشام (2/ 226)؛ ودلائل النبوة، للبيهقي (5/ 360)؛ ودلائل النبوة، للأصبهاني (1/ 212)؛ وتاريخ مدينة دمشق (25/ 13)؛ والبداية والنهاية (3/ 99).
[5] رواه البخاري، كتاب التَّفسير، باب: سورة الطُّور (6/ 58) (ح 4854).
[6] فضائل القرآن، (ص 194).
[7] رواه البخاري، كتاب التَّفسير، باب: ﴿ فَاسْجُدُوا لِلَّهِ وَاعْبُدُوا ﴾ [النجم: 62]، (3/ 1545)، (ح 4862).
[8] الشِّفا بتعريف حقوق المصطفى، (1/ 217).
[9] انظر: السِّيرة النبوية، لابن هشام (2/ 277)؛ دلائل النبوة، للبيهقي (2/ 434)؛ فتح الباري شرح صحيح البخاري (7/ 220)؛ تاريخ الإسلام، للذَّهبي (1/ 290)؛ صفة الصَّفوة، لابن الجوزي (1/ 120).
[10] انظر: السِّيرة النبوية، لابن هشام (2/ 434)؛ الكامل في التَّاريخ، لابن الأثير (2/ 67)؛ فتح الباري شرح صحيح البخاري (7/ 260).

سەردان: ٤٥٦