گەنجینەکانى مانگی ڕەمەزان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەنجینەکانى مانگی ڕەمەزان

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

گەر خەڵکى کەسانێکى کەمتەرخەم لەکاروباری دونیادا بەگەمژە و بێعەقڵ لەقەڵەم بدەن ، ئەوا لەپێشتره کەهەمان وەسف بەکار بێنن بۆ کەسانێک کە کەمتەرخەمی دەکەن لەکاروباریی دینی و دوا ڕۆژدا ؛ چونکە دواڕۆژ زۆر باشتر وخێر ترە وژیانێکی نەبڕاوەی هەتا هەتاییە .

وە مانگی ڕەمەزان پڕە لە گەنجینە وخێر وبەرەکەتی گەورە کەوا پێویست دەکات تاکی باوەڕدار هەوڵی بۆ بدات ولەدەستی خۆی نەدات ، مانگی ڕەمەزان مانگی ڕەحمەت وڕزگار بوونە لەئاگر ومانگی چاکە وپێشبڕکێ کردنە لەکاری خێردا ئەو کارانەی کەلەڕۆژێکدا سوود بەمرۆڤ دەگەیەنن کەهیچ ماڵ وسامان و منداڵێک سوود بەمرۆڤ ناگەیەنن .

جا هەندێ لەو گەنجینە و مرواریانە بریتین لە:
گەنجینەى یەکەم: لێخۆشبوون بۆ کەسانی ڕۆژووەوان:
ئەمە گەنجینەیەکە پێغەمبەری ئازیز موژدەی پێ داوین ولەبارەیەوە دەفەرموێت: (من صام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ) .
  واتە : هەر کەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت و باوەڕی بەوە هەبێت خودا واجبی کردە لەسەرى و چاوەڕوانی پاداشت وەرگرتنەوە بێت ئەوا خودا لە تاوانی پێشووی خۆش دەبێت . 
جا ماناى (إيماناً ) واتە : باوەڕی بەوە هەبێت خودا واجبی کردە لەسەرى.
وە ماناى (واحتساباً ) واتە : چاوەڕوانی پاداشت وەرگرتنەوە بێت .
ئەى ئەو کەسەی تاوان باری شانی قورس کردویی ، ئاگاداری ئەم گەنجینەبە و دەستی پێوە بگرە و لەکیسی خۆتی مەدە ، بیر بکەرەوە گەر ئەم گەنجینەت لەدەست بچێ چ کاتێک بەدەستی دێنیتەوە ، پێغەمبەری خوا ﷺ  فەرموویەتی: [رغم أنف رجل دخل عليه رمضان ثم انسلخ قبل أن يغفر له] (صححه الألباني في صحيح سنن الترمذي ومشكاة المصابيح).
واتە: بێ‌ دەسەڵاتی و سەرشۆڕی بۆ كەسێك مانگی ڕەمەزانی بەسەردا هات و كۆتایی بێت پێش ئەوەی خوا لێی خۆش بێت.

گەنجینەى دووەم: لێ خۆش بوون لەو کەسانەی کەنوێژی تەراویح وشەو نوێژی تێدا دەکەن :
ئەمە گەنجینەی دووەمە کەناتەواوی وکەلێنی ڕۆژوو پڕ دەکاتەوە ، خودا ڕۆژووی کردووە بەعیبادەتی ڕۆژ ، ونوێژی تەراویحی کردووە بەعیبادەتی شەو ، و بۆ هەردوکی لێخۆش بوونی داناوە پێغەمبەری خوا ﷺ  فەرموویەتی : ( " من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ") (متفق عليه) واتە: ئەوەی شەوانی ڕەمەزان بەشەو نوێژ زیندوو بكاتەوە، وباوەڕی پێی هەبێت وبەئومێدی پاداشتەوە ئەو کارە بکات ئەوا خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێت.

وە ابن رجب دەڵێت: (واعلم أن المؤمن يجتمع له في شهر رمضان جهادان لنفسه: جهاد بالنهار على الصيام، وجهاد بالليل على القيام, فمن جمع بين هذين الجهادين, ووَفَّى بحقوقهما, وصبر عليهما, وُفِّيَ أجره بغير حساب)
لطائف المعارف لابن رجب ص 183 .
واتە: بزانە و ئاگاداربە کەسی باوەڕدار لەمانگی ڕەمەزاندا دوو جیهادی بۆ خودی خۆی هەیە : جیهادێک بەڕۆژ کەئەویش بەڕۆژو گرتنە ، و جیهادێکی تریان بەشەو ئەوەشیان شەو نوێژ کردنە ، هەر کەسێک ئەم دوو جیهادەی تێدا کۆ ببێتەوە ، وحەقی خۆی پێیان بدات ، وئارام گر بێت لەسەریان ، ئەوا پاداشتێکی بێ ئەندازە دەدرێتەوە .
وە شێخ ابن عثیمین دەڵێت: (ولا ينبغي للرَّجل أنْ يتخلَّفَ عن صلاةِ التَّراويِح، لينالَ ثوابها وأجْرَها، ولا ينْصرفْ حتى ينتهي الإِمامُ منها ومِن الوترِ ليحصل له أجْرُ قيام الليل كلَّه).
مجالس رمضان .
واتە: گونجاو نی یە بۆ پیاو دوا کەوێت لەنوێژی تەراویح ، بەڵکو خێر وپاداشتەکەی دەست کەوێت ، ونوێژەکە بەجێ نەهێڵێت تاوەکو پێش نوێژ بەتەواوی لێ دەبێتەوە ونوێژی ویتر دەکات بەڵکو پاداشتی هەموو شەوەکەی دەست کەوێت.

گەنجینەى سێیەم: قورئان خوێندن :
کاتێک لەڕۆژەکانى مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگیردرێت ولەشەوکانی دا تەراویح وشەونوێژ بکرێت ئەوا قورئان خوێندن لەو مانگەدا شەو وڕۆژدا دەخوێندرێت ؛ لەبەر ئەوەی مانگی ڕەمەزان مانگی قوئان خوێندن ولەبەر کردن وکار پێکردنیەتی ، ویەکێک لەو فەرموودانەی بەڵگەن لەسەر تایبەتمەندی ڕەمەزان بەقورئان فەرموودەی : ( ٳن جبريل كان يلقی النبي في كل ليلة من رمضان، فيدارسه القرآن) .متفق علیه .
واته: جبریل علیە السلام لەهەموو شەوێکی ڕەمەزاندا دەگەشت بەپێغەمبەر وقورئانی پێ دوو بارە دەکردەوە وپێی دەخوێندەوە .
ئەمە جگە لەسەرقاڵ بوونی پێغەمبەر بە خوێندنی قورئان لەنوێژە فەرزەکاندا .
وەخوێندنی قورئان یەکێکە لەباشترین وگەورەترین گەنجینەکان کەخودا بەم ئومەتەی بەخشیوە ، پێغەمبەر فەرموویەتی : (من قرأ حرفاً من كتاب الله فله به حسنة ،والحسنة بعشر أمثالها ، لا أقول : {الم } حرف؛ ولكن : ألف حرف ،ولام حرف ،وميم حرف ) رواە الترمذي ٥ / ١٧٥ وانظر صحيح الترمذي ٣ / ٩ وصحيح الجامع الصغير ٥ / ٣٤٠ {وصحابي الحديث هو عبد الله بن مسعود (رضي الله عنه)}.
واتە: ھەر کەسێک پیتێک لە قورئان بخوێنێتەوە ئەوە چاکەیەکی بۆ دەنوسرێت، ھەر چاکەیەکیش بە دە قات بۆی دەنوسرێت، من ناڵیم: (الم) پیتێکە، بەڵکو (ألیف) پیتێکە و (لام) پیتێکە و (میم)یش پیتێکە.
بەشێوەیەکی سادە سورەتی فاتیحا ۱۳۳ پیت لەخۆ دەگرێت ئەمە جگە لە (بسم الله الرحمن الرحم) ، ئەو کەسەی دەیخوێنێت ۱۳۳۰ خێری بۆ دەنوسرێت .
وە یەک لاپەڕەی قورئان ٦۰۰ پیتە و ئەو کەسەی دەیخوێنێت ٦۰۰۰ خێری بۆ دەنوسرێت ، وخودا بۆ هەر کەسێک بیەوێ زیاتریشی بۆ دەنوسێت ، ئەی چ دەڵێیت گەر موسوڵمان ڕۆژانە جوزئێک یاخود دوو‌ یاخود سێ یاخود زیاتر بخوێنێت ؟
بێگومان ئەو کەسە باڵانسی چاکەی بەرز دەکاتەوە ، وتاوانەکانی ناهێڵێت  ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ﴾ .
واته: به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێلێت، ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرن و بیر ئه‌كه‌نه‌وه.

گەنجینەى چوارەم: پاڕانەوە تیایدا وەڵام دەدرێتەوە:
بێگومان پاڕانەوە عیبادەتە هەروەک پێغه‌مبه‌ر هەواڵی لەبارەوە داوە ولەفەرموودەیەکی تردا لەباسی فەزڵی پاڕانەوەدا فەرموویەتی: ( ليس شيء ٲكرم علی الله من الدعاء) رواه التمذي وٲحمد وحسنه الٲلباني .
واتە: هیچ شتێک بەئەندازەی پاڕانەوە لەلای خودا ڕێزدار نی یە .

وە لەڕەمەزاندا جۆرەها خێر وبەرەکەت و گەنجینە هەن بەڵام بەداخەوە زۆر لەموسوڵمانان لێی بێ ئاگان ، وخۆیان سەرقاڵ دەکەن بەشتانێکەوە کەخێریان کەمترە ، جا یەکێک لەو گەنجینانەی کەلێی بێ ئاگان لەمانگی ڕەمەزاندا دوعا وپاڕانەوەیە ، پێغه‌مبه‌ر لەم بارەیەوە فەرموویەتی: ( ٳن لله تبارک وتعالی عتقاء في كل يوم و ليلة ـ يعني في رمضان ـ وٳن لكل مسلم في كل يوم و ليلة دعوة مستجابة ) رواه البزار وصححه الٲلباني .
واته: خوای بەرز وبڵند لەهەموو شەو وڕۆژێکی ڕەمەزاندا کۆمەڵە کەسانێکی هەیە ڕزگاریان دەکات لەئاگری دۆزەخ ، وهەموو موسوڵمانێک لەهەموو شەو وڕۆژێکدا پاڕانەوەیەکی وەڵامدراوەی هەیە .
وەپاڕانەوە چەند ئاداب وڕێکارێکی هەیە گەر موسوڵمان جێ بەجێیان بکات ئومێد دەکرێت وەڵام بدرێتەوە:
1- پێش پاڕانەوە سوپاس وستایشی خودا بکات وسەڵاوات بدات لەسەر پێغه‌مبه‌ر .
2- دەست نوێژ گرتن ، وڕوو کردنە قیبلە ، ودەست بەرز کردنەوە لەکاتی پاڕانەوەدا .
3- دان نان بەتاواندا ، وخۆ زەلیل وملکەچ کردن بۆ خودا .
4- ئیلحاح وپێداگری کردن لەپاڕانەوەدا .
5- دەنگ نزم کردنەوە وبەپەنهانی پاڕانەوە .
6- بەشێوەی شیعر نەپاڕانەوە وپاڕانەوە بەو کەلیمانەی کە گشتگیرن .
7- پاڕانەوە لەو کات وجێگایانەدا کەزیاتر پاڕانەوەی تێدا گیرا دەبێت لەنێوان بانگ وقامەتدا ، و سێ یەکی کۆتایی شەو ، و سەعاتی کۆتایی ڕۆژی هەینی ، و کاتی پارشێو کردن ، و شکاندنی ڕۆژوو ..هتد .

گەنجینەى پێنجەم: خێر وسەدەقە کردن:
پێغەمبەری ئازیز سەخیترین مرۆڤ بوو و لەڕەمەزاندا و کاتێ جبیریل دەهاتە لای زیاتر سەخی دەبوو ئەو کاتەی قورئانی پێ دوو بارە دەکردەوە ، و لە با خێراتر وسەخی تر بوو لەگەیاندنی خێر وچاکەو سەدەقەدا .
ئیمامى ئیبن ڕەجەب چەند سودێکی مانگی ڕەمەزانی باسکردووە لەوانە:
1- ڕێزداری زەمان و کردەوە کردن لەڕەمەزاندا خێری زیاترە، فەرمودەیەک لەپێغەمبەرەوە ڕیوایەت کراوە وتیایدا هاتووە : ( ٲفضل الصدقة ، صدقة في رمضان) [رواه الترمذي] .
واتە: باشترین خێر ، خێر کردنە لەڕەمەزاندا .
2- یارمەتی دانی کەسانی ڕۆژووەوان ونوێژ خوێنان وئەوانەی زیکر ویادی خودا دەکەن لەسەر ئەو عیبادەتەی کەئەنجامی دەدەن ، ئەمەش وا دەکا هەمان پاداشتی ئەوانی دەست کەوێت .
3- یەکێکی تر لەوانە خودا لەڕەمەزاندا زیاتر ڕەحم بەبەندەکانی دەکات ولێیان خۆش دەبێت وڕزگاریان دەکات لەئاگر بەتایبەت لەشەوی قەدردا ، خوای پەروەردگار ڕەحم بەو بەندانەی دەکات کە بەڕەحمن ، وهەرکەسێک سەخی بێت لەگەڵ بەندەکانی خودادا خوداش سەخی دەبێت لەگەڵی وزیاتری پێ دەبەخشێت (والجزاء من جنس العمل) .
4- ئەنجام دانی ڕۆژوو وخێر لەو شتانەن کەبەهەشت مسۆگەر دەکەن ، هەروەک لەفەرموودەکەی عەلی دا هاتووە کەلەپێغەمبەرەوە گێڕاویەتیەوە و دەفەرموێت : (إن في الجنة غرفا ترى ظهورها من بطونها وبطونها من ظهورها فقام أعرابي فقال لمن هي يا رسول الله ؟
 قال لمن أطاب الكلام وأطعم الطعام وأدام الصيام وصلى لله باليل والناس نيام )
. والحديث أخرجه الترمذي في سننه وحسنه الإمام الألباني رحمهما الله.
واتە: لەبەهەشتدا جۆرە خانویەک هەیە لەناوەوەی ڕووی دەرەوەی دەبیندرێت ، ولەدەرەوەی ڕووی ناوەوەی دەبیندرێت ، پیاوێکی دەشتەکی هەستا وگوتی ئەو خانوانە بۆ کێ یە ئەی پێغەمبەری خودا ؟
فەرمووی: بۆ ئەو کەسانەیە کەقسەی جوان دەکەن وخواردن دەبەخشن وبەردەوامی دەدەن بەڕۆژوو گرتن ونوێژ دەکەن لەکاتێکدا کەخەڵک نوستوون . 
5- وەهەروەها کۆ کردنەوەی ڕۆژوو وخێر لەیەک کاتدا زیاتر تاوان دەسڕنەوە ومرۆڤ دوور دەخەنەوە لەئاگری دۆزەخ .
6- یەکێکی تر لەوانە ئەوەیە ڕۆژوو حەتمەن کەم وکورتی تێدا ڕوو دەدات ، بۆیە خێر وسەدەقە ئەو ناتەواویانە پڕ دەکاتەوە .

گەنجینەى شەشەم: خواردن دان بەکەسانی ڕۆژووەوان:
ئەمەش جۆرێکی تایبەتە لەکاری چاکە وسەخی بوون لەمانگی ڕەمەزاندا ولەبارەی فەزڵەکەیەوە فەرموودەیەک لەپێغەمبەرەوە هاتووە کە فەرمویەتى : ( من فطر صائما كان له مثل ٲجره من غير ٲن ينقص من ٲجر الصائم شيء) .
واته: هەرکەسێک خواردن بدات بەڕۆژووەوان بۆ ئەوەی ڕۆژووەکەی بشکێنێت ئەوا هەمان پاداشتی ئەوی دەست دەکەوێت بێ ئەوەی پاداشتی ڕۆژووەوانەکە کەم بێتەوە .
وە هەر لەبارەی فەزڵی خواردن دان ئەم ئایەتە پیرۆز هاتووە: ﴿وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا﴾
واته: وه‌ خواردن به‌ خه‌ڵكی ئه‌به‌خشن له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خوا، یاخود (عَلَى حُبِّهِ) له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خواردنه‌كه‌ ئه‌مه‌یان ماناكه‌ی نزیكتره‌ هه‌ر چه‌نده‌ خواردنه‌كه‌یان له‌لا خۆشه‌ویسته‌ وه‌ له‌لایان گرنگه‌ وه‌ خۆیان پێویستیان پێیه‌ به‌ڵام ئه‌یبه‌خشن و ئه‌یده‌ن به‌ [مِسْكِينًا] فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌دار [وَيَتِيمًا] وه‌ به‌ بێ باوك [وَأَسِيرًا (8)] وه‌ به‌ دیل .
وەکەسی ڕۆژووەوان لەکاتی بەڕۆژوو بووندا زیاتر حەز بەخواردن دەکات بەبەراورد بەکاتەکانی تر ، بۆیە گەر کەسێک هەستێت بەخواردن دان بەڕۆژووەوان لەو حاڵەتەدا ئەوا خواردنی بەخشیوە لەکاتێکدا لای خۆی خۆشەویستە ، وئەوە جۆرێکە لەسوپاس کردنی خودا بۆ ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوە .
گەنجینەى حەوتەم: عومرە کردن لەڕەمەزاندا :
یەکێکی تر لەخێر وبەرەکەتەکانی ڕەمەزان عومرە کردنه تیایدا وپاداشتێکی گەورە هەیە ودەبێتە هۆکاری چوونە بەهەشتەوە ویاخود خێری حەجێک لەگەڵ پێغەمبەردا .
عبداللەی کوڕی عەباس رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : پێغەمبەری خوا بەئافرەتێکی ئەنساری فەرموو ـ کەپێی دەوترا ( ٲم سنان) ـ : «ما منعك أن تحجي معنا؟» قالت: "لم يكن لنا إلا ناضحان، فحج أبو ولدها وابنها على ناضح، وترك لنا ناضحاً ننضح عليه"، قال: «فإذا جاء رمضان فاعتمري فإن عمرة فيه تعدل حجة»". متفق علیه واللفظ لمسلم.
واته: ئەوە چی یە چ شتێک ڕێگری لێ کردی حەجمان لەگەڵ بکەیت ؟
گوتی: ئێمە تەنها دوو وشترمان هەبوو ئاومان پێ دەدات ، باوکی منداڵەکەی وکوڕەکەی لەسەر وشترێک حەجیان کرد ، و وشترێکی بۆ جێهێشتین وئاوی پێ دەدەین  ، فەرمووی : گەر ڕەمەزان هات ئەوا عومرەمان لەگەڵ بکە چونکە عومرە کردن لەو مانگەدا خێری حەجێکی هەیە .
وە یەکێکی تر لەو گەنجینانەى کە لەڕەمەزاندا بەدەست دێت کەسی عومره کات هەلی بۆ دەڕەخسێت نوێژ له مزگەوتی پێغەمبەر وکەعبەی پیرۆزدا بکات ، لەکاتێکدا پێغەمبەری خوا لەبارەی نوێژ کردن تیایاندا فەرموویەتی :{صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا خير مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ}رواە الشیخان .
واتە: یەک نوێژ لەمزگەوتەکەی مندا خێری زیاترە لەهەزار نوێژ لەناو مزگەوتەکانی تردا جگە لە{المسجد الحرام}ی(مکە) .
و( ابن ماجە والبزار) ئەمەیان بۆ زیاد کردووە:{وَصَلَاةٌ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَفْضَلُ مِنْ مِائَةِ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ} .
واتە:  یەک نوێژ لە{المسجد الحرام}دا خێرترە لەسەد هەزار نوێژی مزگەوتەکانی تردا .

تێبینی: 
پێویستە ئەوە بزانرێت کە عومرە کردن لەڕەمەزاندا هەر چەند خێری حەجێکی هەیە بەڵام فەریزەی حەج لەسەر ئەو کەسه ناکەوێت کەهێشتا حەجی نەکردووە ؛ چونکە خێرەکەی وەک حەج وایه نەک وەک حەج بێت وحەج لەسەر مرۆڤ لابەرێت .

گەنجینەى هەشتەم: ئیعتیکاف ومانەوە لەمزگەوتدا :
یەکێکی تر لەگەنجینە و دەستکەوتەکانی ڕەمەزان ئیعتیکاف ومانەوەیه لەمزگەوتدا بۆ خواپەرستى ، پێغەمبەری خوا زۆر سوور بوو لەسەری لەڕەمەزاندا ، لەسەحیحی بوخاری وموسلیم دا هاتووە عائیشە خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: ( أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ كَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ حَتَّى تَوَفَّاهُ اللَّهُ ثُمَّ اعْتَكَفَ أَزْوَاجُهُ مِنْ بَعْدِهِ )(متفق عليه  ).
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ لەدە شەوی كۆتایی رەمەزاندا ئیعتیكافی دەكرد تا وەفاتی كرد، پاشان خێزانەكانی لە دوای خۆی ئیعتیكافیان دەكرد.
وە لە فەرموودەیەكی تردا عائیشە دەفەرمووێت: (كَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِر).
واتە: پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە شەوی كۆتایی رەمەزاندا ئیعتیكافی دەكرد تا وای لێهات ئەو ساڵەی كە تیایدا وەفاتی كرد بیست ڕۆژ پێغەمبەری خواﷺ ئیعتیكافی كرد .
وە ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: (كَانَ النَّبِيُّ -صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ ، فَلَمْ يَعْتَكِفْ عَامًا ، فَلَمَّا كَانَ فِي الْعَامِ الْمُقْبِلِ اعْتَكَفَ عِشْرِينَ)  رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالتِّرْمِذِيُّ وَصَحَّحَهُ وَلِأَحْمَدَ وَأَبِي دَاوُد وَابْنِ مَاجَهْ هَذَا الْمَعْنَى مِنْ رِوَايَةِ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ  .
واتە: پێغەمبەر ﷺ لەدە شەوی كۆتایی رەمەزاندا ئیعتیكافی دەكرد ، وساڵێکیان ئیعتیکافی نەکرد ، جا کاتێ ساڵی دوای ئەوە هات بیست ڕۆژ ئیعتیکافی کرد .

ئیمامی زوهری دەڵێت: (عَجَبًا للمسلمين، تركوا الاعْتِكَافَ، وإن النبي لم يَتْرُكْهُ منذ دخل المدِينَةَ، كُلَّ عَامٍ في العَشْرِ الأَوَاخِرِ حتَّى قَبَضَهُ اللهُ تَعَالى").
واتە: موسوڵمانان چەند سەیرن ، وازیان لەئیعیکاف کردن هێناوە ، لەکاتێکدا پێغەمبەر ﷺ لەو کاتەی هاتە مەدینە هەرگیز وازی لێ نەهێناوە ، هەموو ساڵێک لەدە شەوی كۆتایی رەمەزاندا تاوەکو خوداى گەورە گەڕاندیەوە بۆ لاى خۆی و گیانی کێشا .

جا ئیعتیکاف : مانەوەیە لەمزگەوتدا بەدابڕانی مرۆڤ لەخەڵک وخۆ یەکلایی کردنەوەی بۆ عیبادەت کردنی خودا ، وبە ئیعتیکاف مرۆڤ دەتوانێت زیاتر لەخودا نزیک ببێتەوە وخێر وپاداشتی زۆر دەست بخات و ڕەزامەندی خودا وبەهەشتەکەی بەدەست بخات .
بۆیە گرنگە ئەو کەسەی کەئیعتیکاف دەکات خۆی سەرقاڵ بکات بەو شتانەوە کەئیعتیکافی لەپێناودا کردووە لەوانە قورئان خوێندن ودوعا وپاڕانەوە وزیکر ویادی خودا وجگە لەم عیبادەتانەش .

گەنجینەى نۆیەم: شەوی قەدر :
سوێند بەخوا گەنجینەیەکی بەنرخە وهەرکەس لێی بێ بەش بێت ئەوا بێ بەش بووە لەخێرێکی گەورە ، وهەرکەسێک خوا کاری بۆ ئاسان کات وبەدەستی بێنێت ئەوا سەرکەوتوو وسەرفرازە بەئیزنی خوا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ﴾ (۱) وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ (۲) لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ (۳) تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ (٤) سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ(٥) .
واته: ئێمه‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌مان دابه‌زاندۆته‌ خواره‌وه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا،  ئه‌ی محمد - - تۆ چوزانی ئه‌م شه‌وی قه‌دره‌ چ شه‌وێكی پیرۆزو گه‌وره‌و پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ ، ئه‌م شه‌وی قه‌دره‌ عیباده‌ت كردن و خواپه‌رستی تێیدا ئه‌جرو پاداشتی زیاتره‌ له‌ هه‌زار مانگ، له‌و شه‌وه‌دا مه‌لائیكه‌ت دائه‌به‌زن ، وه‌ ڕوحیش دائه‌به‌زێ كه‌ مه‌به‌ست پێی جبریله‌ [بِإِذْنِ رَبِّهِمْ] به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [مِنْ كُلِّ أَمْرٍ (4)] به‌ هه‌موو فه‌رمانێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دائه‌به‌زن.ئه‌و شه‌وه‌ سه‌لامه‌ت و هێمن و ئارامه‌و شه‌یتانه‌كان ناتوانن هیچ خراپه‌یه‌كی تیادا ئه‌نجام بده‌ن، یان ئازاری هیچ كه‌سێك بده‌ن، یاخود وتراوه‌: مه‌لائیكه‌ته‌كان له‌ شه‌وی قه‌دردا سڵاو له‌ ئه‌هلی مزگه‌وته‌كان ئه‌كه‌ن تا ده‌ركه‌وتنى فه‌جرو بانگی به‌یانی.
 وه‌ سوننه‌تیشه‌ له‌و شه‌وه‌دا ئه‌م دوعایه‌ زۆر بكه‌ی: (اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفْوٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي) وه‌كو عائیشه‌ پرسیاری له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد - - فه‌رمووی: ئه‌م دوعایه‌ زۆر بكه‌: خوایه‌ تۆ عه‌فو و لێبوورده‌ی و لێبوورده‌یت خۆش ئه‌وێ خوایه‌ لێمان ببووره‌ خوایه‌ لێمان خۆش ببه‌، والله أعلم . 
وە پێغەمبەر کاتێ مانگی ڕەمەزان هات فەرمووی : (( ان هذا الشهر قد حضركم ، وفيه ليلة خير من الف شهر ، من حرمها فقد حرم الخير كله ، ولا يحرم خيرها الا محروم ) صحيح الترغيب والترهيب 990 .
واتە :  ئەو مانگە هاتە لاتان ، وە شەوێکی تیایە خێری زیاترە لە هەزار مانگ ، هەر کەسێ لە خێری بێ بەش بێ ئەوە لە هەموو خێرێک بێ بەش بووە ، وە کەسێک لە خێری بێ بەش نابێ ئیللا ئەوەی خۆی بێ بەش بێ  .
وشەوی قەدر لەدە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندایە ، و پێویستە موسوڵمان سوور بێت لەسەر زیندوو کردنەوەی ولەدەست نەدانی ، وعیبادەتی زۆر تیادا بکات ، بەڵکو خێری ئەو شەوەی بەنسیب بێت ، پێغەمبەر فەرموویەتی: ( مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ)متفق علیه.
واته‌ : هه‌ر كه‌سێ شه‌وی قه‌در زیندو بكاته‌وه‌ و باوه‌ڕی پێی هه‌بێ و چاوه‌ڕێی پاداشتی خوا بێ ، خوا له‌ تاوانه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێ . 
دەی برای موسوڵمان سوور بە لەسەری وئەم خێرە گەورەیه لەدەست خۆت مەدە ، وهەوڵدە ئەو دە شەوە بەنوێژ وعیبادەت وزیکر وقورئان خوێندن بەسەر بەرە . 

گەنجینەى دەیەم :ڕزگار بوون لەئاگری دۆزەخ :
ئەم گەنجینەیە خەڵات و بەخششی خودایه بۆ کەسانێک بەجوانی ڕۆژوویان گرتبێت وئەندامەکانی لاشەیان پاراستبێت لەو شتانەی خێری ڕۆژوو کەم دەکەنەوە ، ومامەڵەی باش بێت لەگەڵ خەڵکدا ، پێغەمبەر فەرموویەتی:
: (إِنَّ لِلَّهِ عُتَقَاءَ في كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ ) رواه الزار وصححە الٲلباني .
واتە: خودا لەهەموو شەو وڕۆژێکی ڕەمەزاندا چەند ڕزگار کراوێکی هەیە لەئاگری دۆزەخ .
وەهەروەها فەرموویەتی: ( لِلَّهِ عند کل فطر عُتَقَاءَ ) رواه ٲحمد وحسنە الٲلباني .
واتە: خودا لەکاتی هەموو ڕۆژوو شکاندنێکدا چەندان ڕزگار کراوێکی هەیە لەئاگری دۆزەخ .
وە گەر موسوڵمان ئەو هۆکارانە بگرێتە بەر کەدەبێتە هۆی ڕزگار بوون لەدۆزەخ ئەوا بەتەئکید پاداشتەکەی بەدەست دێنێت ، لەوانە: 

پارێزگاری کردن لەعیڕز و ناموسی موسوڵمان و دیفاع لێ کردنی

پێغەمبەر فەرموویەتی: (من ذب عن عرض أخيه بالغيبة كان حقا على الله أن يعتقه من النار). رواه أحمد وصححه الألباني.
 واتە: هەر کەسێک لەپاش ملە بەرگری لە عیڕزی براکەی بکات ئەوا مافە لە سەر خوای گەورە کە ئەو کەسە ڕزگار بکات لە دۆزەخ. 
ڕەوشت جوانی :  
پێغەمبەر فەرموویەتی: (مَنْ كان سهْلًا هيِّنًا لَيِّنًا ، حرَّمَهُ اللهُ على النَّارِ)
رواه الحاکم وصححە الألباني .
واتە: هەر کەسێک ئاسان ولەسەر خۆ ونەرم نیان بێت ، ئەوا خودا حەرامی دەکات لەئاگری دۆزەخ .
گریان لەترسی خودا :
پێغەمبەر فەرموویەتی: (لا يلِجُ النَّارَ رجُلٌ بَكَى مِن خشيَةِ اللَّهِ حتَّى يَعودَ اللَّبنُ في الضَّرعِ ، ولا يجتَمِعُ غبارٌ في سبيلِ اللَّهِ ودخانُ جَهَنَّمَ) رواه أحمد وصححه الألباني.
واتە: پیاوێک ناچێتە نێو ئاگرەوە کە لەترسی خودا گریابێت تاوەکو شیر نەگەڕێتەوە نێوان گوان ، وهەرگیز تۆزی ساحەی جیهاد ودوکەڵی دۆزەخ پێکەوە کۆ نابنەوە .

لە کۆتاییدا دەڵێین:
ئەى پەروەردگار لە ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە ، و لە تاوانەکانمان خۆش بە ، و نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتەکانمان لێ قەبوڵ بکە ، و بەختەوەری دنیا و دواڕۆژمان بکە .
وصلَّى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .

سەردان: ٣,٣٥٧