بێگومان زیکر یەکێکە لەو عیبادەت و کارە چاکانەی کە لەهەموو کات و شوێنکدا دەکرێت ، و بەدەست نوێژ و بێ دەست نوێژەوە تەنانەت بە لەشگرانیشەوە ،بەڕاکشانەوە ، بەڕێگاوە ، لەسەر ئیش و کار ... وە ئەم عیبادەتە هاوشێوەی عیبادەتەکانی تر لەڕەمەزاندا خێری زیاترە و چاکترە ، بۆیە بەکورتى باسی خێر و پاداشتى زیکر و یادی خوا دەکەین بۆ ئەوەى تۆی موسڵمان لەم مانگە پیرۆزەدا کاتەکانت بەزیکر و یادی خوا بەسەربەریت و غافڵ و بێ ئاگانەبیت لەم خێرە گەورەیە .
یەکەم : ئەوانەى کە زۆر زیکر و یادی خواى گەورە دەکەن لێخۆشبون و پاداشتێکی گەورەیان بۆ هەیە لاى خواى گەورە :
خوای پەروەردگار بۆ ژنان وپیاوان ئەوانەی زیکر ویادی خودا دەکەن لێ خۆش بوونی داناوە ، لەگەڵ پاداشتێکی گەورە وبەنرخ ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا } [الأحزاب:35].
واته: وه ئهو پیاوانهی كه زۆر زیكرو یادی خوای گهوره ئهكهن، وه ئهو ئافرهتانهی كه زۆر زیكرو یادی خوای گهوره ئهكهن له ههموو حاڵهتێكیاندا، (پێغهمبهری خوا - ﷺ - دهفهرمێت: ئهگهر پیاو شهو ههستێت و خێزانهكهى ههستێنێت و دوو ركات نوێژ بكهن ئهوا لهو كهسانه ناونوس دهكرێن كه زۆر زیكرو یادى خواى گهورهیان كردووه) ، ئا ئهمانه به ژن و پیاوهوه خوای گهوره لێخۆشبوون و ئهجرو پاداشتێكی زۆر گهورهی بۆ ئامادهكردوون.
دووەم : زیکر پاشترین کردەوەیە ، وبەڕێزترینیانە ، وڕزگار کارە لەسزای خودا .
ئەبو دەردا خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((ألا أنبئكم بخير أعمالكم, وأزكاها عند مليككم, وأرفعها في درجاتكم, وخير لكم من إنفاق الذهب والورق, وخير لكم من أن تلقوا عدوكم, فتضربوا أعناقهم, ويضربوا أعناقكم؟ قالوا: بلى؛ قال: ذكر الله تعالى. فقال معاذ بن جبل رضي الله عنه: ما شيء أنجى من عذاب الله من ذكر الله))(1).
واتە : ئایا هەواڵتان پێبدەم بە باشترین و پاكترین كردەوەتان لای خاوەنەكەتان و لە هەمووی زیاتر پلەوپایەتان بەرز بكاتەوە و چاكتر بێت بۆتان لە بەخشینەوەی زێڕ و زیو ، وە باشتر بێت بۆتان لەوەی كە بگەن بە دووژمنەكەتان و بدەن لە گەردنیان و ئەوانیش بدەن لە گەردنتان ؟ وتیان : بەڵێ ، فەرمووی : زیكری خوای گەورە .
وە (أبو بكر ابن العربي) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (ما من عمل صالح إلا والذكر مشترط في تصحيحه، فمن لم يذكر الله بقلبه عند صدقته, أو صيامه مثلاً فليس عمله كاملاً، فصار الذكر أفضل الأعمال من هذه الحيثية)(2).
واتە: هیچ کردەوەیەکی چاک نی یە ئیلا زیکر کردن مەرجە بۆ دروستێتی ئەو کارە ، هەرکەسیک لەکاتی خێر وسەدەقەدا بەدڵی زیکری خودا نەکات ، یاخود لەکاتی ڕۆژوو گرتن ئەوا کردەوەکەی تەواو نی یە ، بۆیە زیکر لەو ڕووەوە باشترین کردەوەکانە .
سێیەم : زیکر ژیانە بۆ بەندە ، ئەوەى زیکر ناکات وەکو مردوو وایە
ئەبو موسا خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((مثل الذي يذكر ربه, والذي لا يذكر مثل الحي والميت))(3).
واتە: نموونەی ئەو کەسەی زیكر و یادی خودا دەکات لەگەڵ کەسێکدا کەزیکری خودا ناکات وەک زیندو ومردوو وایە.
چوارەم : سەرەنجامی زیکر کردن چوونە بەهەشتە:
مەعازی کوڕی جەبەل خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((من كان آخر كلامه لا إله إلا الله دخل الجنة))(4).
واتە: هەر کەسێک لەژیاندا وپێش ئەوەی بمرێت کۆتا وشەی (لا إله إلا اللە) بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
پێنجەم : لەزیکر کردندا ڕووناکی دڵ ودەروون هەیە:
ئەبو دەردا خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت: (إن لكل شيء جلاء, وإن جلاء القلوب ذكر الله عز وجل)(5).
واتە: بۆ هەموو شتێک ڕووناککەرەوەیەک هەیە ، وڕووناککەرەی دڵ زیکر ویادی خوای پەروەردگارە .
ئا لێرەوە پێویستە لەسەر بەندە لەکاتێکدا لەم مانگەدا نزیک دەبێتەوە لەخودای خۆی پابەندی زیکر ویادی خودا ببێت ، هەموو ئەو زیکرانە لەبەر بکات کەلە فەرموودە سەحیحەکاندا هاتوون لەزیکرەکانی بەیانیان وئێواران ، وزیکر دەرچوون لەماڵ وگەڕانەوە بۆ ماڵ ، ولەهەموو حاڵەتەکاندا ، بەم شێوەیە خۆمان وماڵ ومنداڵ وکۆمەڵگاکەمان دەپارێزین لەهەموو شەڕ وناخۆشییەک.
وە هەروەها زۆر گرنگە لەم مانگەدا موسوڵمان دوور بێت له کۆڕ ومەجلیسێک کە وتی وتی وقیل وقال ، وغەیبەت ، ودوو زمانی ، وگاڵتەو گەپی زۆری تێدایه .
لەکۆتاییدا مانگی ڕەمەزان فرسەتێکی گەوەیه بۆ قەرە بوو کردنەوەی ئەو کەم وکورتیانەی لەسەردەمانی زوودا ڕوویان داوە.
دەی ناکرێت چاوێک بەخۆمان ودڵ ودەروونماندا بخشێنینەوە وموحاسەبەی بکەین لەسەر ئەو کاتانەی بەفێڕۆمان داوە ، وبێ ئاگا بووین لەزیکر ویادی خودا ؟
(1) رواه الترمذي (3377)، وابن ماجه (3072)، وأحمد (5/195) (21750)، والحاكم (1/673).
وحسنه البغوي في ((شرح السنة)) (3/66)، وحسن إسناده المنذري في ((الترغيب والترهيب)) (2/326)، والدمياطي في ((المتجر الرابح)) (203)، وقال ابن رجب الحنبلي في ((جامع العلوم والحكم)) (2/67): موقوفاً على أبي الدرداء، وقال ابن حجر في ((الفتوحات الربانية)) (1/265): مختلف في رفعه ووقفه وفي إرساله ووصله[و] الصحيح الوقف، وصححه السيوطي في ((الجامع الصغير)) (2886)، والألباني في ((صحيح سنن الترمذي)) (3377)، والوادعي في ((الصحيح المسند)) (1042).
(2) ينظر ((فتح الباري)) لابن حجر (11/210).
(3) رواه البخاري (6407)، ومسلم (779)
(4) رواه أبو داود (3116)، وأحمد (5/247) (22180)، والبزار (7/77) (2626)، والطبراني (20/112) (221)، والحاكم (1/503). قال ابن العربي في ((عارضة الأحوذي)) (2/369): ثابت صحيح من طرق كثيرة، وحسن إسناده النووي في ((المجموع)) (5/110)، وصححه السيوطي في ((الجامع الصغير)) (8965) والصعدي في ((النوافح العطرة)) (400)، والألباني في ((صحيح سنن أبي داود)) (3116).
(5) رواه البيهقي في ((شعب الإيمان)) (1/396) (523).