ئایا حوكمی هەڵواسینی ئایەتی قورئان وفەرموودە لە نێو ئۆتۆمبێلدا لە مەجلیس یان شوێنی تر چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی هەڵواسینی ئایەتی قورئان وفەرموودە لە نێو ئۆتۆمبێلدا لە مەجلیس یان شوێنی تر چیە؟

هەڵواسینی ئایەتی قورئانی لە نێو مەجلیسەكاندا كارێكی داهێنراوە و خەڵكی دایان هێناوە ولەسەردەمی پێشینەچاكەكاندا ئەم كارە بوونی نەبووە ، ئەوەش لەبەر ئەوەی قورئان نەقش و نیگار نیە تا دیواری پێ بڕازێنرێتەوە ، وەكو دەبینین هەندێك خەڵك لەوحەیەك هەڵدەواسێت وئایەتی لەسەر نووسراوە ولەسەر شێوەی كۆشكێكدایە یان هەندێكیان سورەتی ئیخلاصی لەسەر نووسراوە لەسەر ئەو شێوازە ، بۆیە قورئان لەوە بەنرخترە كەبۆ ڕازاندنەوە بەكاربهێنرێت ، ئەگەریش بۆ مەبەستی تەبەروك بێت ئەوا تەبەروك كردن بە نوسین وهەڵواسینی قورئان ناكرێت بە دیواردا بەڵكو تەبەروكی ڕاستەقینە بە خوێندنەوەی دەكرێت چونكە بە خوێندنی تەنها یەك پیت لێی دە چاكەت دەست دەكەوێت. بەهەمان شێوە ئەگەر مەبەست لە هەلواسینی بریتی بێت لە بیرخستنەوە وئامۆژگاری ئەوا ئێمە نەمان بینیوە ئەو مەجلیسەی كە قورئانی تێدا هەلواسراوە تەقوای زیاترە و مەجلیسی زیكرو ئامۆژگاریە بەڵكو بەپێچەوانەوە دەبینین چەندین خراپەكاری وكاری ناپەسەند لەو مەجلیسانە ئەنجام دەدرێت وەكو غەیبەت و جگەرەكێشان وقسەی نەشیاو كە ئەمەش لە ڕاستیدا جۆرێكە لە گاڵتەپێكردن كتێبەكەی خوا بەسەر سەریەوەتی و سەرپێچیش دەكات! وە ئەگەریش مەبەست لێی خۆپاراستن و ویرد بێت وەكو هەلواسینی ئایەت بەسەر سنگەوە ، ئەوا ئەم جۆرەش بیدعەیە ، پیاوچاكانی پێشو بەم شێوازە خۆیان نەپاراستووە بە نووسینی ئایەت لەسەر دیوارەكانیان ، ئەم جۆرەش وا لە مرۆڤ دەكات پشت بەو نووسینە ببەستێت و قورئان نەخوێنێتەوە بۆ خۆی ، بەڵكو لەناو ماڵ یان لە مەدخەلدا هەڵی دەواسێت و لەناخی خۆیدا وای داناوە كە ئیتر ئەم ماڵە پارێزراوە ، چونكە ئایەتی كورسی یان دووئایەتی كۆتایی بەقەرەی هەڵواسیوە ، كەچی دووركەوتۆتەوە لە خۆپاراستنە بنچینەییەكە كە بریتیە لە خوێندنەوەی ، ئەوە خوێندنەوەیەتی كە شەیتان راودەنێت نەك نووسینی ، بۆیە وای دەبینین كە ئەم جۆرە كارانە لە هەڵواسین و نووسینی ئایەت بەدیواردا ئەنجام نەدرێت.
بەڵام فەرموودە ئەگەر لەگەڵ حاڵەتەكەدا یەكی گرتەوەو گونجاو بوو ئەوا هیچی تێدا نیە بۆ نموونە زیكری كەفارەتی مەجلیس ، چونكە ئەمە وەبیرهێنانەوەیەو سوودی تێدایە بۆ خەڵكی ، جاری وا هەیە ئەگەر كەسێك ببینێت لەسەر دەرگای مەجلیسەكە نووسراوە :  (سبحانك اللهم ربنا وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إلیك) ئەوا ئەو زیكرەی بیردەكەوێتەوەو دەیڵێت.

محمد بن صالح العثیمین رحمه الله
فتاوی نور علی الدرب (2/177)

سەردان: ٢,٥٣٤ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان