بیدعەکانى مانگى موحەڕەم چین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بیدعەکانى مانگى موحەڕەم چین؟

لەو بیدعانەش كە لەم مانگەدا داهێنراوون
كردنى ئەم مانگە ـ بە تایبەت ڕۆژى عاشورا ـ بە مانگ و ڕۆژى خەمبارى لە لایەن شیعەكانەوە :
* لەو بیدعە و تازەگەریانەى كە داهێنراون لەم مانگەدا: ڕێگرتن لە خۆ ڕازاندنەوە شەرعیەكان لەم مانگەدا، بۆیە دەبینین ئافرەتان واز لە خۆڕازاندنەوەكانیان دێنن وەكو چاو ڕەشتن، و خەنەدان، و جل و پۆشاكى جوان... هتد، و ئافرەتان بگرە پیاوانیش جلى ڕەش لە بەر دەكەن !!!
* هەندێك لە خەڵك واز لە خواردنى گۆشت ئەهێنن لەم مانگەدا !!!!
* گرێبەندى ژنخوازى (عقد الزواج) و نان دانى شایش (الوليمة‌) لەم مانگەدا بەحەرام دا دەنرێت !!! و تازە بووكیش لە مێردەكەى قەدەغە دەكرێت با كاتێكى كەمیش بە سەر گواستنەوەكەیدا ڕۆشتبێت !!!
* كۆڕى ماتەمینى و تەعزیە و لە ڕوومەت دان، و لە سینە دان، و یەخە دادڕین شیوەن كردن زۆر زۆر دەبێت !!!
* بەیداخ و پەرچەمى ڕەنگاو نووسراوى شركى تێیدا زۆر دەبێت.
* ئەو منداڵەش كە لەم مانگەدا لە دایك ببێت بە شووم و نەنگ بەخت خراپ دادەنرێت !!
پێشەوا و شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تيمية‌) فەرموویەتى : (وصار الشيطان بسبب قتل الحسين (رضي الله عنه) يحدث للناس بدعتين: بدعة الحزن والنوح يوم عاشوراء، من اللطم والصراخ، والبكاء، والعطش، وإنشاء المراثي، وما يفضي إلى ذلك من سبّ السلف ولعنهم، وإدخال من لا ذنب له مع ذوي الذنوب، حتى يسب السابقون الأولون، وتقرأ أخبار مصرعه التي كثير منها كذب، وكان قصد من سن ذلك، فتح باب الفتنة والفرقة بين الأمة، فإن هذا ليس واجباً ولا مستحباً باتفاق المسلمين، بل إحداث الجزع و النياحة للمصائب القديمة، من أعظم ما حرمه الله ورسوله ()). (يراجع: منهاج السنة النبوية: 2 / 322، 323).
واتە: شەیتانیش بەهۆى كوشتنى (حسین) ەوە (رضي الله عنه) دوو بیدعەى لە ناو خەڵكدا هێنا كایەوە: بیدعەى غەمبارى و شیوەن كردن لە ڕۆژى عاشورادا، لە لە ڕوومەت دان، و هات و هاوار كردن، و گریان، و خۆتینوو كردن، و سازدانى كۆڕى ماتەمینى، و ئەوەش كە بە هۆى ئەوەوە دەبێت لە قسەكردن بە سەلەف و لەعنەت لێكردن، و تەنانەت ئەوانەش كە هیچ تاوانیان نیە لەو كارەدا لە گەڵ تاوانبارات تێكەڵ دەكرێن، تاكو دەگاتە قسەكردن و جنێو دان بە هاوەڵە پێشینەكانى ئەم ئوممەتە، و چەندەها هەواڵ بڵاودەكێتەوە كە زۆرى درۆیە، نیتى ئەوانەش كە دایانهێناوە نانەوەى فیتنە و دووبەرەكیە لە نێو ئوممەتى ئیسلامیدا، ئەمانەى كە دەكرێن نە واجبن و نەش سوننەتن بە یەك دەنگى موسڵمانان، بەڵكو دروست كردن و ئەنجامدانى ئەو جۆرە ناڕەزاى دەربڕین، و شیوەن كردنە بۆ موسیبەتى كۆن لە گەورەترینى ئەو شتانەیە كە خواى پەروەردگار و پێغەمبەرەكەى () قەدەغە و حەرامى كردوون.
كردنى ئەم مانگە ـ بە تایبەت رِۆژى عاشورا ـ بە مانگ و ڕۆژى خۆشى لە لایەن نەواصيبەكانەوە :
لە باسى پێشوودا باسى هەندێك بیدعە كرا كە لە لایەن شیعەكانەوە داهێنراون، لێرەشدا باسى ئەو بیدعانە دەكەین دەكرێت كە لە لایەن نەواصيبە گومڕاكانەوە لە دژى شیعەكاندا داهێنراوون، لەوانەش: كردنى ئەم مانگە بە مانگى خۆشى و دەربڕینى شادى !!! چەندەها ووتە و هۆنراوەیان لە دەربڕینى خۆشیدا نووسیوەتەوە لەم مانگەدا، بۆیە دەبینین چاو ڕەشتن، و خەنەكردن، و فراونكردنى نەفەقە لە سەر ماڵ و منداڵیان، و لێنانى خواردنى زۆر هەروەكو چۆن لە بۆنە و چەژنەكاندا ئەنجام دەدرێت !!! ئەو ناصيبانە ڕۆژى عاشورا بە جەژن دەزانن هەروەكو هەموو جەژنەكانى تر !! (يراجع: مجموع فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية: 309، 310).
پێشەوا و شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تیمیە) فەرموویەتى: وكانت الكوفة بها قوم من الشيعة المنتصرين للحسين (رضي الله عنه)،...، وقوم من الناصبة المبغضين لعلي (رضي الله عنه) وأولاده،...، فأحدث أولئك الحزن، وأحدث هؤلاء السرور، و هذه بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل على الحسين (رضي الله عنه)، وتلك بدعة أصلها من المتعصبين بالباطل له، وكل بدعة ضلالة، ولم يستحب أحد من الأئمة الأربعة وغيرهم لا هذا ولا هذا، ولا في شيء من استحباب ذلك حجَّة شرعية (يراجع: منهاج السنة النبوية: 3 / 323).
واتە: لە شارى كوفەدا كۆمەڵك هەبوون سەرخەر و پشتیوانى (حسین) بوون (رضي الله عنه)، كۆمەڵێكیش هەبوون لەوانەى كە ڕقیان لە (علی) (رضي الله عنه) و كوڕەكانى بوو !!! بۆیە ئەوانەیان خەمبارى و ماتەمیان داهێنا، و ئەمانەش دڵخۆشى و شادومانى، كە ئەمەیان بیدعەى ئەو كەسانەیە كە بە ناحەق ڕقیان لە (حسین) ە (رضي الله عنه)، و ئەوەشیان بیدعەیەكە لە لایەن ئەوانەوە داهێنراوە كە دەمارگیرى ناڕەوایان هەیە بۆى !!! هەموو بیدعەیەكیش گومڕاییە، و ئەوەش بزانە كە هیچ یەكێك لە چوار پێشەواكەى ئیسلام نە ئەمە و نە ئەوەشیان بە سوننەت دا نەناوە، و هیچ بەڵگەیەكیش نیە لە سەر سوننەتى هیچ شتێك لەوانەى كە باس دەكرێن.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
8 ى / موحەڕەم / 1429 ك

 

سەردان: ٤,٥٤٢ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان