بۆچی دەڵێن یادی مەولودی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بیدعەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچی دەڵێن یادی مەولودی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بیدعەیە؟

لەبەر ئەم هۆکارانە دەڵێین یادکردنەوەی مەلود بیدعەیە:

یەکەم: چونکە تەنانەت یەک ئایەتیش لەقورئانی پیرۆز و یەک فەرموودەش نەصەصیح و نەزەعیف لەو بارەیەوە نەهاتووە ولەهاوەڵانیشەوە نەهاتووە کاری وایان کردبێت  .

دووەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم بۆ خۆی ئەو یادەی نەکردۆتەوە ، و هیچ یەکێک لەهاوەڵان وخانەوادەکەشی کاری وایان نەکردووە .

سێیەم : پێشەوا ئەبو بەکر ڕەزاى خواى لێ بێ دوو ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆ وهاوەڵی سەفەری پێغەمبەر بوو لەکۆچکردن و کێوی غاردا .

چوارەم : پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب ڕەزاى خواى لێ بێ دە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا ئەو جیاکەرەوەی حەق وناحەق بوو و یەکێک بوو لەهەرە تێگەیشتوەکانی ئوممەت   !

پێنجەم : پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان ڕەزاى خواى لێ بێ سیازدە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا مێردی دوو کچی پێغەمبەر  بوو و بەشەرمرینی ئوممەت بوو!

شەشەم : پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب ڕەزاى خواى لێ بێ چوار ساڵ حوکمی کردو و ئەو یادەی نەکردەوە لەکاتێکدا مێردی فاتمەی کچی پێغەمبەر بوو و ئامۆزای بوو!

حەوتەم : پێشەوا موعاویە ڕەزاى خواى لێ بێ کەنوسەری وەحی بوو و باشترین مەلیک بوو ئەو یادەی نەکردەوە .

هەشتەم : حەسەن وحوسەین ڕەزاى خوایان لێ بێ یادی لەدایک بوونی باپیریان نەکردەوە لەکاتێکدا سەرداری گەنجانی بەهەشتن !

نۆیەم : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وەفاتی کرد ، و ژمارەی هاوەڵان زیاتر بوو لەدوو سەد هەزار و کەسیان ئەو یادەیان نەکردەوە !

دەیەم : تابیعیەکانیش ڕەحمەتى خوایان لێ بێ لەدوای ئەوان ئەو یادەیان نەکردەوە !

یانزەیەم : چوار ئیمامە بەڕێزەکە: (أبو حنيفة ومالك والشافعي وأحمد ڕەحمەتى خوایان لێ بێ)  ئەو یادەیان نەکردەوە !

خۆ ئەگەر کارێکی باش وخێر بوایە بەدڵنیاییەوە ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن وئەنجامیان دەدا .

خۆ ئەگەر تێگەیشنی ئەوانە ڕاست بێت کە یادی مەولود بەڕاست دەزانن وەک ڕۆژووی ڕۆژی دوو شەم ئەوا بەتەئکید ئەو پێشەوایانەی ئاماژەمان پێدا ئەنجامیان دەدا ، بێگومان وازهێنانی ئەو پێشەوایانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تێگەیشتنی ئەوانەی ئێستا دەڵێن مەولود دروسته تێگەیشتنێکی هەڵە و نابەجێ یە .

بۆیە ئێمە هەمان قسەی پێشەوا مالیک دەکەین کەدەیفەرموو : ما لم يكُن في زَمنِ رَسولِ الله وأصحابه دِينًا، فلن يكون اليوم دِينًا.
واته : ئەو شتەی لەسەر دەمی پێغەمبەر وهاوەڵاندا دین نەبووبێت ئەمڕۆش نابێته دین .

جا ئەوەی مەعلومە پێغەمبەری خودا نەگەڕایەوە لای خودا ، کاتێ نەبێت کە دین کامڵ بوو و هەموو کارێکی خێری بەئومەتەکەی ڕاگەیاند! {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا}.
واتە :ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌ی خۆم بۆتان ته‌واو كرد، هه‌رگیز پێویستتان به‌ زیاده‌ نابێت بیهێننه‌ ناو دینه‌كه‌تانه‌وه‌، وه‌ ئاشكرام كرد به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كاندا، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ له‌ دیندا نیه‌، (ئیمامى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له‌ ئیسلامدا بیدعه‌یه‌ك بكات و بڵێت حه‌سه‌نه‌یه‌ ئه‌وا بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا- - خیانه‌ت و ناپاكى له‌م دینه‌ كردووه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ من دینه‌كه‌ى خۆمم بۆتان ته‌واو كرد، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه‌ دین نه‌بووبێت ئه‌مرۆیش دین نیه‌، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و كردى به‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى) له‌ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ هیچ حه‌ڵاڵ و حه‌رامێك دانه‌به‌زى [وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي] وه‌ نیعمه‌تی خۆم ته‌واو ڕژاند به‌سه‌رتاندا به‌وه‌ی كه‌ مه‌ككه‌م بۆ ئازاد كردن و به‌سه‌ر كافراندا زاڵم كردن [وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا] وه‌ ڕازی بووم كه‌ ئیسلام دینی ئێوه‌ بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ ئێوه‌یش رازى بن كه‌ دینتان بێت، ئه‌مه‌ دوا ئایه‌ت بووه‌ له‌ قورئانی پیرۆز دابه‌زی له‌ (حَجَّةُ الْوَدَاع) له‌ حه‌جی ماڵئاوایی له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ له‌ ڕۆژی جومعه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا- - به‌ پێوه‌ راوه‌ستا بوو، وه‌هه‌شتاو یه‌ك رۆژ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ كۆچى دوایى كرد .
لەلایەکی ترەوە پێغەمبەر ئاگاداری کردووینەتەوە لە شته داهێنراوەکان ، ئەو کارانەی کە خۆی و هاوەڵان ئەنجامیان نەداوە ، هەروەک فەرموویەتی : ((مَن أَحدثَ في أَمرِنا هذا ما ليس مِنه، فهو رَدٌّ)).
واتە : هەر کەسێک عیبادەتێک دابهێنێت و لەدینی ئیسلام دا نەبێت وفەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا لێی وەرناگیردرێت .
 وە باش بزانە کە باشترین سەدە سێ سەدە زێڕینەکەیە ، هەروەک لەفەرموودەی صەحیح دا هاتووە : ((خيرُ الناس قَرْنِي، ثم الذين يَلُونَهُم، ثم الذين يَلُونَهُم)، .
واتە: باشترین سەردەم وسەدە سەردەم وسەدەی منە ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان .
جا لەو سێ سەدەیەدا کەس یادی مەولودی نەکردۆتەوە دەی کەواتە ئێمە بۆ کارێک بکەین کەئەوان نەیان کردووە .

بەم شێوەیە ڕوون بووەوە کەمەولود هیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەسەر نی یە نە لە قورئان و نە لە سوننەت و نە لە کۆدەنگی زانایان ، و هاوەڵانیش نەیان کردە وبەڵگەی قیاسیشی لەسەر نی یە ، بەڵکو ئەوەی هەیە تەنها بۆچوونی هەندێ لەزانایانە کەبەهەڵەدا چوون ونەیان پێکاوە ،وئەوانەی ئێستاش شوێنیان دەکەون لەهەڵەدا .

هەر بۆیە چوار پرسیار ڕوو بەڕووی ئەو کەسانە دەکەینەوە کەیادی مەولود دەکەنەوە :

پرسیاری یەکەم : ئایا یادی مەولود خێرە یاخود شەڕ و تاوانە ؟ 

خۆ ئەگەر بڵێن : تاوانە و تاوان بار دەبین بەیادکردنەوەی ئەوا خیلافەکە کۆتایی دێت لەگەڵیان .
وە ئەگەر بڵێن :خێرە و پاداشت وەردەگرین لەسەری !
ئەوا پرسیاری دووم خۆی فەڕز دەکات :

پرسیاری دووەم: ئایا ئەم خێرەیە پێغەمبەر زانیویەتی یاخود بێ ئاگا بووە لێی ؟
جا پێمان وا نی یە بڵێن : نەیزانیوە وئاگاداری نەبووە ، بۆیە گەر بڵێن زانیویەتی ئەوا پرسیاری سێیەم دەکەین !

پرسیاری سێیەم: خێرە و پاداشتی لەسەرە و پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وآله وسلم زانیوەیەتی ،نەیگەیاندووە بەئومەتەکەی ؟
حەتمەن پێمان وا نی یە بڵێن زانیوەیتی ونەیگەیاندووە بەئومەتەکەی ؛ چونکە تۆمەت بار کردنی پێغەمبەرە بەوەی دینی وەک خۆی نەگەیاندووە وشاردوویەتیەوە {يَاأَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ}
واتە : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- - ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆت دابه‌زیوه‌ تۆ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی بیگه‌نه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌یه‌نی به‌وه‌ی كه‌ بیشاریته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ هیچی نه‌شاردۆته‌وه‌ وه‌ هه‌مووی گه‌یاندووه‌ [فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ] ئه‌وه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ت نه‌گه‌یاندووه‌ بۆیه‌ له‌ زۆر شوێندا پێغه‌مبه‌ر- - فه‌رموویه‌تی: {اللَّهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ} (أخرجه: البخاري 3/209 ( 2597 )، ومسلم 6/11 ( 1832 ) ( 26 )) ئایا په‌یامی خوای گه‌وره‌م نه‌گه‌یاند صه‌حابه‌ شایه‌تیان بۆ ئه‌دا كه‌ {نَشْهَدُ أَنَّكَ قَدْ بَلَّغْتَ} به‌ڵێ شایه‌تی ئه‌ده‌ین په‌یامی خوای گه‌وره‌ت به‌جوانترین شێواز گه‌یاندووه‌ .

وە ئەگەر بڵێن : گەیاندوویەتی ، ئەوا دەڵێین : کوا لەکوێ و لە چ فەرموودەیەکی پێغەمبەردا هاتووە ؟

خۆ ئەگەر بەڵگەمان بۆ بێننەوە !
ئەوا پرسیاری چوارەم دەکەین :

بۆچی دەڵێن  : ئایا ئەو بەڵگانەی کەئێوە دەیزانن هاوەڵان وتابعین وئەوانەی دوای ئەوان لەسێ سەدە زێڕینەکەدا نەیان زانیوە وپەییان پێ نەبردووە ؟!
یاخود زانیوایانە و وازیان لێ هێناوە وکاریان پێ نەکردووە و ئێوە پێشی ئەوان کەوتوون لەکار کردن بەو بەڵگانە ؟!

 نسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يهدينا جميعًا للحق القويم، والصراط المستقيم.
وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا وسيدنا وقرة أعيننا محمد بن عبد الله وعلى آله وأصحابه وأزواجه، ومَن تَبِعَ هُداهُ إلى يوم الدِّين.

سەرچاوە : ماڵپەڕى الدرر السنية

سەردان: ١١,١٥٧ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان