چۆن جیهادى نەفسمان بکەین و زاڵ بین بەسەر هەواو ئارەزوەکاندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن جیهادى نەفسمان بکەین و زاڵ بین بەسەر هەواو ئارەزوەکاندا؟

بێگومان جیهادی (نەفس) دەروون ، بەئارام گرتن وجوڵانەوە بەپێچەوانەی هەواو ئارەزووەکانەوە دەبێت ، چونکە دەروون حەزی بەو شتانەیە کەدەوری ئاگری دۆزەخی پێدراوە ؛ بێگومان دۆزەخ دەورە دراوە بەئارەزوو وئەو شتانەی کەنەفس حەزی لێ دەکات ، بۆیە هەوڵدە دوور بکەوەرەوە لەو شتانە وخۆتی لێ بپارێزە ، جا هەندێ لەو ئارەزووانە هەندێکیان حەڕامن ولەهیچ حاڵەتێدکدا دروست نی یە ئەنجام بدرێن هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە : ((إذا نَهيتُكُم عنْ شيءٍ فاجْتَنِبُوهُ))،
واتە : کاتێ کە ڕێگریم لێ کردن لەشتێک لێی دوور کەونەوە .
وەهەندێک تر لەو ئارەزووانە مەکڕوهن وباش نیە زۆر ئەنجام بدرێت چونکە زۆر ئەنجام دانی سەردەکێشێ بۆ حەڕام ، جا ئەنجامدانی شتی موباح هەندێ جار بۆ ئارامی نەفس وا دەخوازێت ئەنجامی بدرێت ، بەڵام پێشەواو وسەلەفی ئەم ئومەتە لەترسی کەوتنە حەڕامەوە وازیان لەهەندێ شتی حەڵاڵیش دەهێنا تەنانەت دەوترێت وازیان لەنۆ لەسەر دەی حەڵاڵ دەهێنا ، بێگومان کاتێ مرۆڤ ئەو شتە موباحانەی کەم کردەوە وخۆی ومێشکی بۆ عیبادەت وتاعات تەرخان کرد ئەوا خوا تەوفیقی دەدات ، وکاتێ کەبەڕاستی ڕووی کردە خودا وخۆی بۆ زەلیل کرد وداوای یارمەتی لێ کرد ئەوا بێگومان خوداش یارەمەتی دەدات و وای لێ دەکات هەست بەخۆشی وئارامی بکات وئەو دوور کەوتنەوەیەیی لەخەڵک و لەو خۆشیانە بۆ تەعویز دەکاتەوە ، هەر بۆیە کاتێ لەو نەخۆشیەیی کەتیایدا وەفاتی کرد بە ( ابن مَعِينْ ) وترا : ئاواتی چی دەحوازی ؟
دەبێ ئاواتی چی بێت ڕەحمەی خوای لێ بێت ؟!
ماڵێکی چۆڵ ، وسەنەدێکی بەرز ( بيتٌ خَالِ، وسندٌ عالِ ) .

ئێستا کاتێ کەماڵ ومنداڵی کەسێک دەچن بۆ سەردانی کەسێک گەر ئینسان لەماڵی خۆیدا بەتەنها دانیشێت هەست بەنائارامی ودڵ تەنگی دەکات ؛ چونکە فێری خەڵوەت نەبووە ونازانێت چۆن ئەو دەس بەتاڵی وتەنهاییە ئیستغلال بکات ، بێگومان براکانم دەس بەتاڵی وبێ ئیشی نیعمەتە ، هەروەک چۆن لەش ساغی نیعمەتە ، لەفەرموودەدا هاتووە : ((نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فيهما كثيرٌ من النَّاس: الصِّحَّة والفَرَاغ))
واتە : دوو نیعمەت هەن زۆرینەی خەڵک زۆر لێی بێ ئاگان
ئەوەش : لەش ساغی ودەس بەتاڵی وبێ ئیشیە .

ئەمڕۆ دەستت بەتاڵە وئیشت نی یە ، بۆ ئیستغلالی ناکەیت بۆ شتێک کەسودت پێ دەگەیەنێت ؟!
بۆ شتێک بەکاری بێنی کەلەڕۆژی دوایدا حەزت لێیە بیبینی ، دەی تۆ نازانیت ڕەنگە ئەو تەمەنەی کەماوتە سەرقاڵ بیت ومەجالت نەبێ ؟!
لەدەقەکەیدا سەدجار دەتوانرێت بوترێت (سُبحان الله وبِحَمْدِهِ) کە بێگومان پاداشتێکی گەورەی هەیە ، هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە ((...من قالها في يوم مائة مرَّة حُطَّتْ عنهُ خطاياهُ وإنْ كانتْ مِثل زَبَدِ البَحْر))
واتە : هەر کەسێک لەڕۆژێکدا سەد جار بیڵێ تاوانەکانی لەسەر لادەچێت گەر وەک کەفی دەریاش بێت .

براکانم چ کاتێک مرۆڤ بێ تاقەت دەبێت لەچاوڕەڕوانی کردندا ؟ ، ئێستا ناخۆشترین شت لەسەر نەفس چاوەڕوانییە ، دەزانن هۆکارەکەی چی یە ؟!
چونکە ئێمە خۆمان ڕانەهێناوە لەسەر ئیستغلال کردنی کات ، گەر مرۆڤ لەبری چاوەڕوانی کاتەکەی بەزیکر وبیر کردنەوە لەکەون ودروست کراوەکانی خودا...هتد بەکار بێنێت ئەوکات خۆزگە دەخوازێت هاوڕێیەکەی لەبری پێنج دەقە سەعاتێک دوا بکەوتایە .

الشيخ/ عبد الكريم الخضير

سەردان: ٤٣١ بەش: تەزکیەى نەفس