حوکمی کەسێک تەحیاتی یەکەمی نەخوێند و لەبیری چوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک تەحیاتی یەکەمی نەخوێند و لەبیری چوو
پرسیار:

كەسێك تەحیاتى یەكەمى نەكرد و هەستایەوە بەڵام پێش ئەوەى بچێتە ناو قورئان خوێندنەوە بیرى كەوتەوە كە تەحیاتى نەخوێندووە جا ئایا بگەڕێتەوە؟ وە كەى سوجدەى سەهـو ببات پێش سەلام یان دواى سەلام؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

لەم حاڵەتەدا ناگەڕێتــەوە، چونكە لە تەحیات بەتەواوى دەرچووە و گەیشتۆتە روكنێكى دواى ئەوە كە وەستانە بە پێـوە، جا مەكروهە كە بۆى بگەڕێتەوە و ئەگەریش بگەڕێتەوە نوێژەكەى بەتاڵ نابێتەوە، چونكە حەرامێكى نەكردووە، بەڵام لەسەریەتى پێش سەلام دانەوە سوجدەى سەهــو ببات.

هەندێك لە زانایان دەڵێن واجبە لەسەرى بەردەوام بێت ونەگەڕێتەوە و لەسەریەتى سوجدەى سەهو ببات پێش سەلام دانەوە.

  سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٠٠٦ بەش: سوجدەى سەهو