چەند جۆر نیفاق و دووڕووی هەیە ؟ وە جیاوازی چیە لەنێوانیان؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند جۆر نیفاق و دووڕووی هەیە ؟ وە جیاوازی چیە لەنێوانیان؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

زانایان نیفاقیان کردۆتە دوو جۆر : 

یەکەم : نیفاقی گەورە یان نیفاقی بیروباوەڕ : ئەم جۆرە نیفاقە پێی کافر دەبێت و وە لە ژێرەوەی دۆزەخ دا دەبێت خاوەنەکەی ، وەک : 

(١) بە درۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت . 

(٢) بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت  لە ھەندێک شت دا کە پێی ھاتووە . 

(٣) ڕق لە پێغەمبەر بوونەوە سەلامی خوای لێ بێت . 

(٤) ڕق لێ بوونەوە لە پێغەمبەر لە ھەندێک شت کە پێی ھاتووە . 

(٥) دڵ خۆش بوون بە لاواز بوونی ئیسلام . 

(٦) پێ ناخۆش بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام . 

(٧) پشتگیری کردنی کافرەکان بۆ سەرکەوتن بەسەر موسلمانان . 

(٨) گاڵتە کردن بە ئیمانداران لەبەر ئیمان ھێنان و گوێ ڕایەلی کردنیان بۆ خوا و پێغەمبەر . 

(٩) پشت کردن لە حوکمی خوا و پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت . 

دووەم : نیفاقی بچووک یان نیفاقی کردەوە : ئەم جۆرە نیفاقە خاوەنەکەی کافر نابێت ، وەک :

(١) بەڵێن شکاندن . 

(٢) ئەگەر قسە بکات درۆ دەکات . 

(٣) خیانەت لە سپاردە " ئەمانەت " دەکات .

سەردان: ١,٤٨٧ بەش: مونافق و دووڕووەکان