ئایا سونەتە کاتێک بەسەر پایەدا "دەرەجە یان قادرمە " سەر دەکەوی اللە أکبر بڵێیت وە کاتی ھاتنە خوارەوە سبحان اللە بڵێیت ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سونەتە کاتێک بەسەر پایەدا "دەرەجە یان قادرمە " سەر دەکەوی اللە أکبر بڵێیت وە کاتی ھاتنە خوارەوە سبحان اللە بڵێیت ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتێک لە سەفەردا بەسەر شوێنی بەرز سەرکەوتبا اللە أکبری دەوت ، وە ئەگەر دابەزیبا دۆڵێک سبحان اللە دەوت ، لەبەر ئەوە ئەوەی لە شوێنی بەرز بێت نەفسی خۆی بەگەورە دەبینێت و خۆی بە گەورە دەبینێت ، لەبەر ئەوە گونجاوە ئەو کات اللە أکبر بلێیت ، بەلام بۆ دابەزین گونجاوە سبحان اللە بلێیت .

فەرموودە نەھاتووە ئەم زیکرە بلێت لە حضر " واتە لە شوێنی نیشتەجێ بوون بێجگە لە سەفەر " عیبادەت بنیات نراوە لەسەر ڕاوەستان ، دەبێت تەنھا ئەوە بلێیت کە فەرموودە باسی کردووە ، لەسەر ئەمە مرۆڤ ئەگەر بەسەر پایە " دەرەجە یان قادرمە " بکەوێت ئەوا اللە أکبر نابێت بلێت ، وە ئەگەر لێی دابەزی نابێت سبحان اللە بلێت ، بەلکو ئەمە تایبەتە بە حالەتی سەفەر ))

 (لقاءات الباب المفتوح 3/102).

سەردان: ١,٦٨٦ بەش: زیکرەکانى موسڵمان