تا چەند نوشتەكردن كاریگەرى لەسەر ژیانى مرۆڤ هەیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تا چەند نوشتەكردن كاریگەرى لەسەر ژیانى مرۆڤ هەیە ؟
پرسیار:

تا چەند نوشتەكردن كاریگەرى لەسەر ژیانى مرۆڤ هەیە ؟ئایا بە نوشتە دەتوانى بریارى كەسێك بگۆرى واتە پاشگەزیكەیتەوە لەو بریارە هەڵەى كە داویەتى، ئایا نوشتەكردن بۆ كارى خێریش حەرامە ؟

 

بسم الله الرحمن الرحيم

نوشتە نوسین بە هیچ شێوەیەك دروست نیە،چونكە پێغەمبەرمان ()فەرمویەتى (من علق تميمة فقد اشرك)أخرجه الامام احمد (17422)بەرگى (28)لاپەڕە (637).
واتە:هەر كەسێك هەر شتێك هەڵبواسێت بە حەقیقەت شەریكى بۆ خوا بڕیارداوە،كە بە داخەوە زۆرێك لە مسوڵمانان شتى جۆراو جۆر هەڵئەواسن بە منداڵەكانیاندا یان بە خۆیاندا یان بە ماڵیاندا یان بە سەیارەكانیاندا وەكو (نوشتەیەك -دارێك-بەردیك -مورویەك-ناڵە كەرێك-ئێسقانێك- تاكەنەعلێك-یان كڵاشێك)كەئەمانە هەموی شەریك بۆ خوا بڕیاردانەو دژی بیرو باوەڕى پاكە.
نابێت هیچ نوشتەیەك دروست بكرێت بۆ هیچ مەبەستێك،ئەگەر ویستى خوای لە سەر نەبێت وەكو تاقى كردنەوەیەك ئەو نوشتە زیانت پێ ناگەیەنێت وەكو نوشتەى سحرى كە بە داخەوە لە ناو مسولماناندا بونى هەیە بۆ هەندێ كار ئەنجام ئەدرێ لاى دین فرۆشەكان و جادو گەرەكان كردویانە بە پیشەی خۆ ژیاندن لە سەر ماڵی خەڵكى نەزان لە ناو مسوڵماناندا.
پێویستە لە سەر هەموو موسڵمانیك گوێ ڕایەڵى شەرعى خوا بكات داواى پشتیوانی و فریاكەوتن هەر لە خوا بكات
لە لایەن مامۆستا عبدالكریم ئیمام و خەطيبى مزگەوتى ئیمان لە سلێمانى وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣٥٨ بەش: شیرک و جۆرەکانى