چ کەسیک هەجر دەکرێت و بۆ چ مەبەستێک هەجر دەکرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کەسیک هەجر دەکرێت و بۆ چ مەبەستێک هەجر دەکرێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كەسێك كە (مبتدع)بێت وە بە تایبەتیش بانگەواز بكات بۆ بیدعەكەى خۆى یان كەسێكى (منظر)بێت كەسێك بێت كە بانگەشە بكات و قسەبكات و خەڵك بۆ بیدعە بانگ بكات و خەڵك چەواشە بكات، بێگومان پێویستە هەجر بكرێت بۆ چەند مەبەستێك:
١- بۆ ئەوەى ئەو كەسانەى كە هەجرى دەكەن پارێزراوبن لە گومانى ئەو كەسە، توشى داوى ئەو كەسە نەبن وە بۆ سەلامەتى دینەكەى خۆیان سەریان لێ نەشیوێت.
٢- بۆ ئەوەى ئەو كەسە بە خۆیدا بچێتەوەو بزانێت كە موسڵمانان لەگەڵى دانانیشن وە تەوبە بكات.
٣- ئامۆژگارییەك بێت بۆ موسڵمانان كە بزانن ئەوە كەسێكى باش نیەو لەگەڵیدا دانەنیشن.
كەواتە دەبێت هەجر بكرێت، بەڵام جارى وا هەیە كە پێویست دەكات زانایەك دانیشێت ئامۆژگارى بكات وە (إقامة الحجة‌)ى بكات، ئەمەیان جیاوازە، بەڵام باش وایە كە هەجر بكرێت. وە ئیمامى إبن قدامة‌ المقدسی لە كتێبى (لمعة‌ الاعتقاد)دا دەڵێت: ((سوننەتى سەلەف، سوننەتى پێغەمبەر () ئەوەیە كە هیجرانى ئەهلى بیدەع بكرێت)).
لە لایەن بەڕێز [مامۆستا عبداللطيف] ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٧٥٧ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان