بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٧٣ کۆی سەردان: ٩٢٧٨٢٧
پرسیار لەوێنەدا
خواى گەورە ماڵى زۆر پێ بەخشیوین چۆن خۆمان لە چاو و نەفەس بپارێزین؟

مامۆستا گیان ئێمە لەسایەی خوای گەورەوە نیعمەتی ماڵی زۆر پێ بەخشینە خزمەكان زۆر لەگەڵمان دەڵین وای لێهاتووە زۆر بێزاریان كردوین حەسودیمان پێ دەبەن وە ئێستاش خانووی نوێمان كردووە بۆ ئەوەی لەچا و نەفەس دووربین چ بكەین باشە لە ڕووی شەرعەوە مامۆستا تكایە چارەیەك دەترسین پێش ئەوەی بچینە خانووی نوێ بەڵایەكمان بەسەردابێت زۆر سوپاست دەكەین

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

سوپاسى خواى گەورە بكەن كە سامانى زۆرى پێ بەخشیون وە بەشى هەژاران و كەسانى موحتاجى لێ بدەن وە پیشت بە خواى گەورە ببەستن سودو زیان لاى خوایە كەس ناتوانێ نەسوود وە نەزیانتان پێ بگەیەنێ بەبێ ویستى خوا.
خواى گەورە دەفەرموێ: {قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلاَّ مَا كَتَبَ اللّهُ لَنَا } سورة التوبة(51).واتە: ئەى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بڵێ: هیچ شتێكمان تووش نابێ ئەوە نەبێ كەخواى گەورە بۆى نوسیوبن.
دواى ئەم بیروباوەڕە نابێ بترسن وە خواى گەورە خۆى بەندە چاكەكانى خۆى دەپارێزێ حەسوودى بردنیش نەخۆشى یەكى كوشندەیە بۆ خاوەنەكەى وە جۆرێكە لە دژایەتى كردن لە خواى گەورە چونكە خوا بە حیكمەتى خۆى سامانى - بۆ نموونە - داوە بەیەكێك لە بەندەكانى ئەم ئاواتە خوازە ئەو سامانەى لەدەست بچێ و هیچى نەمێنێ، جا بۆ چارەسەركردنى ئەم جۆرە نەفسانە لە سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چەندین ڕێگەى بۆ داناوین بیانگرینە بەر وە خۆمان بخەینە پەناى خوا لەشەڕى ئەو جۆرە كەسانە لەوانە خوێندنى سورەتى الفلق و سورەتى الناس وە چەندین ویردو زیكرى بەیانیان و ئێواران و خەوتن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٤١٣ بەش: باوەڕبون بە قەدەر

حوكمى كەسێك چى یە كە جنێو بەڕیش بدات؟سەبارەت بە خوێندنى كەڵەشێر لە ناوەخت دا هیچ بنەمایەكى هەیە لە دیندا؟