بەشەکان
بیروباوهڕ ١٥٧ فەرموودە ١٦ پاك و خاوێنى ١٥٦ نوێژ ٢٣٦ ڕۆژوو ١٨٩ حەج و عومرە ٥٥ ژنهێنان و خێزان ١٦٥ ئافرەتان ١٠٠ سيحر و جادوو ١٤ تاوانهكان ٥٨ ئادابەکان ٢٠ مافەکان ١٠ تەزکیەى نەفس ٥٥ هەمەجۆر ١٣٤ پزیشکى ٤٨
ئامار
پرسیارەکان: ١٨٧٩
کۆی سەردان: ١٠٧٣٣٢٥
پرسیار لەوێنەدا
|
کورتەیەک سەبارەت شوبهەكانی شەخس پەرستان و پوچەڵ كردنەوەیان
بەداخەوە نەفام و بێ ئاگایان ناگەڕێنەوە بۆلای سەرچاوەی ئیسلامەتی كە قوڕئان و حەدیسەو ناچنە خزمەتیان بۆ تێگەیشتن لێیان (تدبُّر) و ئیش كردن پێیان، بەڵكو بەشیان لە قوڕئان خوێندن تەنها بۆ مردووانە لەسەر تەعزیە نەك بۆ زیندووەكان، وە ئەگەر بێت و لە كتابی نوسەرێكی باوەڕ پێكراوی خۆیاندا نوسرابێت دروستە هاوار بكرێتە پیاوچاكان، ئەوە باوەڕ بەو دەكەن، بەڵام باوەڕ بە كەلامی خوا ناكەن، وە قوڕئان و حەدیس دەخەنە پشت گوێ و، مانای ئایەتەكانی دەگوڕن و تەحریفی دەكەن بەناوی تەفسیرو لێكدانەوەو تەئویل و مەجاز، وە چەندان شوبهە دەهێننەوە، بۆ ڕەت كردنەوەی مانای زاهیری ئەم ئایەتە قوڕئانیانە. زۆر لە نەفامانی ئەم سەردەمەی ئێمە، شەیتان سەری لێ شێواندوون و لەڕێگای ڕاستی تەنها خوا پەرستی گومڕای كردوون و، گەڕاندونیەوە بۆ سەر دینی موشریكەكانی پێشوو، بەڵام نەك بەناوی شیرك و كوفر، بەڵكو بەناوی خوا پەرستی و خۆش ویستنی پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكان و لەخوا نزیك بوونەوە. وە هەروەها شەیتان بەوەش وازی لێ نەهێناون كە لە تەوحید (تەنها خواپەرستی)ەوە لای داون بۆ هاوبەشی بۆ خوا دانان (الشرك)، بەڵكو شەریك بۆ خوا دانانی بۆ ڕازاندونەوە لە پۆشاكی حەق و خوا پەرستیدا نیشانیان دەدات و چەندان شوبهەشیان فێردەكەن بۆ ئەوەی بیان هێڵێتەوە لەسەر دینی شیرك و قـەنـاعـەتـیان بـۆ دروسـت بـكات و موجادەلەی ئەهلی تەوحیدیشی پێ بكەن. ![]() شوبهەى شەخص پەرستان : چۆن ئێمە بەكافر دادەنرێین لە كاتێكدا باوەڕمان بە بوونی خوا هەیە؟ئایا دروستە بۆمان لەو گۆشتە سەربڕاوانە بخۆین لەجەژنی موشریكەكاندا سەردەبڕێن؟ |