ئایا لە ڕۆژى هەینى دا ئەو كاتە کەیە كە كڕین و فرۆشتن تیایدا حەرام دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە ڕۆژى هەینى دا ئەو كاتە کەیە كە كڕین و فرۆشتن تیایدا حەرام دەبێت؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

حەرامێتی كڕین و فرۆشتن لە ڕۆژی جومعەدا لە كاتی بیستنی بانگی جومعەوە (واتە بانگی دووەم) دەست پێدەكات تاوەكو نوێژی جومعە تەواو دەبێت، بە بەڵگەی ئەم ئایەتە:
خوای گەورە فەرموویەتی: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (9) فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (10)] [سورة الجمعة] .واتە: ئەی ئەو كەسانەی كە ئیمانتان هێناوە ئەگەر بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی جومعەدا ئەوا بڕۆن بە دەم زیكری خواوە و ئامادەی جومعە ببن و وازبێنن لە كڕین و فرۆشتن ئەوە خێر تر و چاكترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن، وە ئەگەر نوێژ تەواو بوو ئەوا بڵاوە بكەن بە سەر زەویدا و بە دوای فەزڵی (واتە ڕزقی) خوادا بگەڕێن و زیكری خوا زۆر بكەن بۆ ئەوەی ڕزگارتان بێت و بەختەوەر ببن.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٠٤٨ بەش: نوێژى هەینى