(10) ئامۆژگاری گرنگ بۆ خۆپاراستن لە بەڵا و موصیبەت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
(10) ئامۆژگاری گرنگ بۆ خۆپاراستن لە بەڵا و موصیبەت

( ۱۰ ئامۆژگاری) گرنگی زانای پایە بەرز شێخ عبدالرزاق البدر  بۆ خۆپاراستن لە بەڵاو موصیبەت...
سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەوا وەڵامی لێ قەوماوان دەداتەوە ،کاتێک داوای لێ دەکەین ، وە بەهانای لێ قەوماوان دەچێت کاتێک هانای بۆ دەبات،  خراپە  لادەدات ،  ناڕحەتی یەکان لادەدات ، دڵ بێ یادی ئەو ناژی، وە هیچ شتێک بێ ویستی ئەو نایەتە دی ، وەکەس نەجاتی نابێت لە هیچ  ناخۆشی یەک جگە لە بە ڕەحمەتی ئەو نەبێت ،  وە کەس پارێزراو نابێت له هیچ شتێک مەگەر ئەو بیپارێزێت، وە ئەوەی بیەوێت بگات بە شتێک ناگات پێی جگە لەوە نەبێت کە خۆی ئاسانی بکات بۆی ، وە خۆش بەختیش نایەتە دی جگە بەکردنی خواپەرستی و طاعەت کردن نەبێت .
شایەتی دەدەم کە هیچ خودایەک نیە شایستەی پەرستن بێت بەحەق جگە لەئەو نەبێت ، تاکو تەنیایە هیچ هاوبەشێکی نییە ، پەروەردگاری هەموو جیهانیانە ، پەرستراوی هەموو نێردراوەکانە ، ڕاگری ئاسمان و زەویەکانە .
وە شایەتی دەدەم کەوا محمد(صل الله علیه وسلم)بەندەی خواو نێردراوی خوایە ، نێردراوە  بەکتابێکی  ڕون و ئاشکرا ، بۆ ڕێگایەکی ڕاست و ڕەوان ، صلَّى اللهُ وسَلَّمَ عليه، وآله وصَحْبِه أجمعين.
پاشان :
ئەم کۆمەڵە ئامۆژگاری و  وەصیەتە بەسودانەی کە باسیان دەکەم بەهۆی ترسانی خەڵک لە ڤایرۆسی : (كۆڕۆنا)یە لەم چەند ڕۆژەدا .

یەکەم: چی دەوترێت پێش هاتنی بەڵاو ناڕحەتی ...
لە عثمانی  کوڕی  عفان (ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی : گوێم لە  پێغەمبەری خوا بوە(صل الله علیه وسلم) فەرمویەتی : «هەرکەسێک بڵێت : «بِسْمِ اللَّهِ الذى لا يَـضُرُّ مع اسْمِهِ شَىْءٌ فى الأرضِ ولا فى السَّماءِ وهُوَ السَّميعُ العَليمُ» سێ جار ئەمە بڵێت [ئێواران ] ئەوا  هیچ بەڵاو موصیبەتێکی لەناکاو کە دێت توشی نابێت تاکوو بەیانی دەکاتەوە ، وەهەرکەسێک کاتێک بەیانی دەکاتەوە سێ جار ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا هیچ بەڵاو موصیبەتێک توشی نابێت تاکوو ئێوارە دەکاتەوە »[رواه أبو داود وغيره]

دووەم: زۆر وتنی ئەم وشەیە : «لاإله إلا أنت سُبحانكَ إنِّي كُنتُ من الظالمين»
خوای گەورە دەفەرموێت  :{ وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ (87) فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ} [الأنبياء:88]
ٳمامی ابن کثیر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لەڕاڤەی  ئەم بڕگەیەی خوای گەورە دەفەرموێت : { وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ}  «واتا : کاتێک ئەوان لەناڕحەتیدا بوون ، وە داوایان کرد لە ئێمەو گەڕانەوە بۆ لامان ، بەتایبەتیش  کاتێک کە یونس (علیە السلام)دوعای کرد بەم دوعایە لەکاتی بەڵاو ناڕحەتیدا، ئێمەش ئیمان داران دەپارێزین،  [واتا: وتنی ئەم دوعایە (لاإله إلا أنت سُبحانكَ إنِّي كُنتُ من الظالمين».وەرگێڕ »
ثمَّ أوردَ حديثًا عن النِّبيِّ صلى الله عليه وسلم قال: «دعوةُ ذي النُّون إِذْ دَعا بها وهو في بَطْنِ الحُوتِ: «لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين»، لَم يَدْعُ بها رجل في شيء قط إلاَّ استجاب الله له». [أخرجه الإمام أحمد والترمذي].

واتا: دواتر فەرمودەیەکی تر دێنێت لە پێغەمبەری خواوە(صل الله علیە وسلم) کەوا فەرمویەتی : «دوعای  [ذي النُّون] واتا پێغەمبەر یونس (علیه السلام) کاتێک داواێ کرد بەم دوعایە«لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين»،  کە لەناو سکی حوت دابوو [واتا نەهەنگ ] هیچ کەسێک نیە داوای شتێک بکات بەم دوعایە ٳلا خوای پەروەردگار جوابی دەداتەوە بەهۆی داوا کردنی بەم دوعایەوە». [أخرجه الإمام أحمد والترمذي].

ٳمامی ابن القیم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت : «هیچ شتێک بەوێنەی تەوحید [یەک خوا پەرستی ] ناڕەحەتی یە کانی  دونیا لا نادات ، هەر بۆیەشە، دوعای لادانی ناڕەحەتی تەوحید بووە ، وە دوعای [ذِي النُّون] یونس علیه السلام ،  کەوا هیچ کەسێک نەبوە کەوتبێتە ناڕەحەتیەوە ٳلا خوای گەورە ناڕحەتیەکەی لەسەر لاداوە بەهۆی تەوحیدەوە بووە .

بۆیە هیچ شتێک نیە کەوا هۆکار بێت بۆ ناڕەحەتی ئیللا(شەریک و هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردانە)، وە هیچ دەرباز بونێکیش نیە لە ناڕحەتیەکان جگە لە تەوحید نەبێت ، چونکە تەوحیدو یەک خوا پەرستی  لا دەری هەموو ناڕەحەتی یەکانە ، کە دروست بووە ،گەڕانەوەو پاراستن و پەنادان هەر بەهۆی ئەمەوەیە ، وباللَّهِ التَّوْفِيق».

سێ یەم- پەنا گرتن لەو حاڵەی کەوا تێی کەوتویت و ناڕحەتە. 
لە أبو هُرَيرَةَ (خوا لێ ڕازی بێت) فەرمویەتی :«پێغەمبەری خوا (صل الله علیه وسلم) پەنای دەگرت لە  [ جَهْدِ البلاءِ، ودَرَكِ الشَّقاءِ، وَسُوءِ القضاءِ، وشَماتَةِ الأَعدَاءِ»].
وە لە ٲبو هریرەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) لەپێغەمبەری خواوە(صل الله علیه وسلم) فەرمویەتی : «پەنا بگرن بەخوا لە  «جَهْدِ الْبَلَاءِ وَدَرَكِ الشَّقَاءِ وَسُوءِ الْقَضَاءِ وَشَمَاتَةِ الأعداءِ» [رواهما البخاري].

چوارەم :خۆ پارێزی کردن و بەردەوام بوون لەسەر زیکری چونە دەرەوە لەماڵ .

لە أَنسِ کوڕی مالیکەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) پێغەمبەری خوا (صل الله علیه وسلم) فەرمویەتی  : «هەرکاتێک کەوا یەکێک لەئێوە لەماڵ چوە دەرەوەو وتی : «بِسْمِ اللَّهِ، تَـوكَّلْتُ على اللَّهِ، لا حوْلَ ولا قُوَّةَ إِلا بِاللَّهِ» -فەرموی :- ئەوا پێی دەوترێت : هدیت ، وَوُقِيتَ، فتَـتَـنَحَّى لَهُ الشَّيَاطِـينُ فَـيقُولُ لَهُ شيطانٌ آخَرُ: كَيفَ لك بِرَجُلٍ قَـدْ هُـدِيَ وكُـفِـيَ ووُقِـىَ». [رواه أبو داود].

پێنجەم: داوا کردنی لەش ساغی لە بەیانیان و ئێواراندا .
لە عبدِ اللهِ کوڕی عومەری کوڕی خەطابەوە (ڕەزای خوایان لێ بێت)  فەرمویەتی : « پێغەمبەری خوا هیچ کاتێک ئەم چەند دوعایەی واز لێ نەدەهێنا لە کاتی بەیانیان و ئێواراندا [ئەی فەرموو] : اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ العفوة  والعافِيَـةَ فـي الدُّنيا والآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ العَفْوَ والعافِيَـةَ فـي دِيني ودُنْـيايَ وأَهْلِي ومالِي، اللَّهُمَّ اسْتُـرْ عَوْراتِي، وآمِنْ رَوْعاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِـي مِنْ بَـيْنِ يَدَيَّ، ومِنْ خَلْفِي، وعَنْ يَمِيـنِـي، وعَنْ شِمالِي، ومِنْ فَوْقِي، وأَعُوذُ بِعَظَمَـتِكَ أَنْ أُغْتالَ مِنْ تَحْتِـي». [رواه أحمد وغيره].

شەشەم : زۆر دوعاکردن:
لە  عبدالله کوڕی عومەرەوە (ڕەزای خوا لە هەردوکیان بێت)  فەرمویەتی : پێغەمبەری خوا  (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی : «مَنْ فُـتِـحَ له مِنـكُمْ بابُ الدُّعاءِ فُـتِحَتْ لـه أَبـوابُ الرَّحْمَةِ، وما سُئِـلَ اللَّهُ شَيْـئًا يعني أَحَبَّ إِليـهِ مِن أَنْ يُسْأَلَ العافِـيَـةَ». واتا هەرکەسێک لە ئێوە دەرگای دوعاکردنی بۆ کرایەوە ، زۆر دوعای کرد ئەوا دەرگاکانی ڕەحمەتی بۆ دەکرێتەوە ، وە خوای گەورە هیچ شتێکی وەکوو ئەوە پێ خۆش نیە وەکوو ئەوە بێت کەوا داوای لەش ساغی لێ بکرێت .
وە پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی : «إِنَّ الدُّعاءَ يَـنْـفَعُ مِمَّا نَـزَلَ ومِمَّا لمْ يَـْنزلْ، فَـعَـلَـيكُم عِبادَ اللهِ بِالدُّعاءِ». [رواه الترمذي وغيره].واتا دوعا سودتان پێ دەگەیەنێت بەوەی کەوا بۆ سەرتان دابەزیوە ئەوەش کەوا دانە بەزیوە ، بۆیە ئەی بەندەکانی خوا دوعا بکەن.

حەوتەم - خۆپاراستن لەو شوێنانەی کەوا بەڵاو موصیبەتی تێدابڵاو بۆتەوە.
لە عبدالله کوڕی  عامر (ڕەزای خوایان لێ بێت) فەرمویەتی : «أنَّ عُمَرَ رضي الله عنه خَرجَ إلى الشامِ، فلمَّا كان بِسَرْغَ بَـلَغَهُ أنَّ الوباءَ قد وَقَعَ بالشامِ، فأخبـرَهُ عبدُ الرحمن بن عوف: أنَّ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم قال: «إِذا سَمِعْـتُم به بأَرْضٍ فلا تَـقْدَمُوا عليه، وإذا وَقَعَ بأَرضٍ وأنتم بها، فلا تَخْرُجوا فِـرارًا منه». 
واتا عومەر (ڕەزای خوای لێ بێت) ڕۆیشت بۆ شام ، کاتێک گەیشتە ناوچەی سەرغ [شوێنێکە نزیک شام ] پێی وترا کەوا مصیبەت و بەڵایەک لە شام سەری هەڵداوە ، عبدالرحمن کوڕی عەوف بە عومەری ڕاگەیاند کەوا پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرمویەتی : «إِذا سَمِعْـتُم به بأَرْضٍ فلا تَـقْدَمُوا عليه، وإذا وَقَعَ بأَرضٍ وأنتم بها، فلا تَخْرُجوا فِـرارًا منه». [رواه البخاري ومسلم].
واتا « گەر بیستتان بەڵاو موصیبەتێک بڵاو بۆتەوە ئەوا بۆی مەچوون ، وە ئەگەر لەو شوێنەی ئێوەی تێدایە بەڵاکە بڵاوە ئەوا لێی دەرمەچن و لێی ڕامەکەن « 
وە لە ٲبو هریرەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) کەوا پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرمویەتی  «لا يُـورِدُ المُمْرِضُ على المُـصِحِّ». [رواه البخاري ومسلم].واتا وشتری ساغ  نزیک مەکەنەوە لە وشتری نەخۆش تێکەڵی یەکتریان مەکەن ، بۆ ئەوەی ساغەکانیش توشی نەخۆشی نەبن . 

هەشتەم : بڵاوکردنەوەو جێ بەجێ کردنی  خێرو چاکە.
لە  أَنسِ کوڕی مالکەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) فەرمویەتی: کەوا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی : «المعرُوفُ إِلى النَّاسِ يَـقِي صاحِبَها مَصارِعَ السُّوءِ، والآفاتِ، والهَلَكَاتِ، وأَهْلُ المعرُوفِ في الدُّنيا هُمْ أَهلُ المعرُوفِ في الآخِرَةِ». [رواه الحاكم] 
واتا :چاکە کردن لەگەڵ خەڵکی ئەوە خاوەنەکەی لە خراپەو ناڕحەتی و لە ناوچوون  دەپارێزێت ، وە ئەوانەی چاکە کارن لەدونیادا لەڕۆژی دوایشدا بەهەمان شێوەن ، پارێزراو دەبن. 
ٳمامی ابن القیم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی:«یەکێک لەچارەسەرە گەورەکانی نەخۆشی: کردنی چاکەو خێرە ، وە زیکرو یادی  خوا کردنە ، وە دوعاکردنە ، ، وە گەڕانەوەیە بۆلای خوا، وە تەوبەکردنە ، ئەم شتانە هۆکارن بۆ  لادان و نەهێشتنی نەخۆشی و ناڕحەتی ، وە هۆکارن بۆ بەدەس هێنانی شیفاء ؛ گەورەترو باشتر لە داوو دەرمان ، بەڵام بەگوێرەی ئامادەبون و بەهێز بونی نەفسەوەیە، وە وەرگرتنی ئەم چارەسەرانە ، بە باوەڕبوون دێت لەسەر ئەم شتانە تاچەند سود بەخشن ».

نۆیەم: شەو نوێژ کردن:

لە(بلال)ەوە (ڕەزای خوای لێ بێت)فەرمویەتی ، کەوا پێغەمبەری خوا (صل الله علیە وسلم) فەرمویەتى : «عليكُمْ بِقيامِ اللَّـيْـلِ؛ فإِنَّـهُ دَأَبُ الصَّالِحينَ قَبْلَـكُمْ، وإِنَّ قِيامَ اللَّيلِ قُـرْبَـةٌ إلى اللهِ، ومَنْهاةٌ عنِ الإِثْمِ، وتكفِـيرٌ للسَّيِّـئاتِ، ومَطْرَدَةٌ لِلدَّاءِ عنِ الجَسَدِ». [رواه الترمذي وغيره]
واتا: دەست گرتن بەکردنی شەونوێژ ،  لە سوننەت و ڕێبازی پیاو چاکانە لەپێش ئێوەوە ، وە نەجات بونە لەتاوان ، وە هۆکاری سڕینەوەی تاوانەکانە ، وە هۆکارێکه بۆ لەناو بردن و نەهێشتنی نەخۆشی . 

دەیەم : داپۆشین و سەرنانەوەی دەفرو قاپ. 
لەجابرِی کوڕی عبدِ اللَّهِ (ڕەزای خوا لەخۆی و باوکی بێ) فەرمویەتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا بووە (صل الله علیه وسلم)فەرمویەتی : «غطوا الٳناء، وأَوكُـوا السِّقاءَ، فإِنَّ فى السَّنَـةِ لَـيْـلَـةً يَـنْزِلُ فيها وبـاءٌ؛ لا يَـمُـرُّ بِـإِناءٍ ليسَ عليـهِ غِطاءٌ، أو سِقـاءٍ ليس عليه وِكاءٌ إِلا نَـزَلَ فيه مِنْ ذلك الوَباءِ». [رواه مسلم].
واتا:دەفرو دەورەکانتان دا بپۆشن چونکە،
لەشەوان دا کاتێک هەیە کەوا نەخۆشی تێدا دادەبەزێت ، هیچ دەفرێک و دەورێک نیە کەوا دانەپۆشرابێت ٳلا ئەو نەخۆشی یە دادەبەزێتە سەری .
ٳمامی ابن القیم (بەڕەحمەت بێت) فەرمویەتی : «ئەم شتە دکتۆرو زانستەکەیشیان پەیان پێ نەبردوەو نەگەیشتونە پێی ».

لەکۆتایدا پێویستە لەسەر هەموو مسوڵمانێک کەوا کارەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ لای خوای گەورە ، و داوای فەزڵی لێ بکات تاپارێزراو بێت  ،پشت بەستوو بێت بەخوای گەورە وە رەجای ئەوشتانەی هەبێت ،کەوا حەزئەکات خوا پێی بدات ، چونکە هەموو شتێک و بەڕێو بردن  ژێرباربونێک هەر بەدەستی ئەوە ،

وە ئارام بگرێت لەسەر بەدەست هێنانی ئەجرو پاداشت و ناڕحەتیەکان  ، چونکە خوای پەروەردگار پاداشتێکی زۆری داناوە بۆ ئەو کەسانەی کەوا ئارامگرن و چاوەڕوانی ئەجرو پاداشت دەکەن لەخوای گەورە ، خوای گەورە دەفەرموێت : {إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ} [الزمر:10].واتا بە ڕاستی ئەجرو پاداشتی ئارام گران بێ ئەندازە دەدرێتەوە.
وە لەدایکی ئیماندارانەوە(ڕەزای خوای لێ بێت)پرسیاری کرد لەپێغەمبەری خوا(صل الله علیە وسلم) دەربارەی طاعون ؟، ئەویش فەرموی : «إنَّه كان عذابًا يَـبْـعَـثُـهُ اللهُ على مَن يشاءُ، فجَعَلَهُ اللهُ رحمةً للمُؤمنينَ، فليس مِنْ عبدٍ يَـقَعُ الطاعون، فيَمْكُثُ في بلدِه صابرًا، يَعْلَمُ أنَّه لن يصيبَهُ إلا ما كَـتَبَ اللهُ له، إلا كان له مِثْلُ أَجْرِ الشَّهيدِ» [أخرجه البخاري].
واتا: ئەمە [طاعون] ، سزایەکە کەوا خوای گەورە دەی نێرێتە سەر هەرکەسێک کە ویستی لەسەر بێت ، وە ئەمە ڕەحمەتێکە بۆ ئیمان داران ، هەروەها هیچ کەسێک نیە کەوا توشی طاعون ببێت ، با لە شوێنەکەی خۆیدا ئارام بگرێت و بمێنێتەوە، وە باوەڕی وابێت کەوا هیچ شێک توشی نابێت مەگەر ئەوە نەبێت کەوا خوا لەسەری نوسیوە ، ئەوا بەهۆی ئەمەوە ئەگەر بمرێت پلەی کەسێکی دەس دەکەوێت کەوا شەهید بووە لە پێناو خوادا .
وە داوا لەخوا دەکەم کەوا هەموومان مۆفەق بکات بۆ هەر شتێک کەوا خۆی پێی خۆشەو لێی ڕازی یە لەکردەوەی چاک و قسەی جوان 
، هەر ئەو وتەی ڕاست و حەق دەڵێت هەر ئەویش هیدایەت دەری ڕێگایە .
والحمد لله وَحْدَه، وصلَّى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .

نوسینی :شێخ عبدالرزاق البدر
وەرگێڕانی : ناصح حسن بیتوێنی

سەردان: ٥١٧