ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند پەند و ئامۆژگاریەك: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند پەند و ئامۆژگاریەك

إِنَّ الْـحَمْدَ للَّـهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذُ بِاللَّـهِ مِن شُـرُوْرِ أَنْفُسِنَا ، وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَـالِنَا ، مَنْ يَـهْدِهِ اللَّـهُ ؛ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ ؛ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّـهُ وَحْدَهُ لا شَـرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُـحَمَّداً عَبْدُهُ ، وَرَسُولُهُ ... أَمَّا بَعْدُ :
* بەڕاستی خوای پەروەردگار زۆر بەڕەحم و میهرەبانە بەرامبەر بە بەندەكانی ئەگەرنا بەو پێیە بوایە كە دەیبیسین و دەیبینین ـ ئەوەتا زۆر بەئاشكرا و بەبێ‌ شەرمی تاوانی هەمەجۆر و گەورە و ناقۆڵ و ئەنجام دەدرێت ، كە لەڕاستیدا جێی شەرمە باسكردنیان ، كە بەداخەوە هەر كەسانی كوردی موسڵمانن ئەنجامیان دەدەن ـ ، ئەوا دەبوو كەسی لە سەر زەوی نەهێشتیابە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَى ظَهْرِهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا ] ( فاطر : 45 ) .
بۆیە كاتێك كە خوای گەورە بەڵایەكی ترسناكمان بۆ دەنێرێت زۆر باش بزانین و بیری خۆمانی بخەینەوە كە ئێمە خۆمان بەخۆمانی دەكەین ، نەك ئەو خوایەی كە لەدایكمان بەڕەحمترە بۆمان ، و هەرگیز ستەممان لێناكات ، بەڵكو خۆمان ستەم لەخۆمان دەكەین ـ چونكە كە نەهیمان لێدەكات لە نەهیلێكراوەكان ئەنجامیان دەدەین ، و كە فەرمانیشمان پێدەكات بە فەرمان پێكراوەكان گوێڕایەڵی ناكەین !!! ـ كەوابوو ئەمە لەدەرئەنجامی تاوانە خراپەكانی خۆمانە ، هەروەكو خوای پەروەردگارمان دەفەرموێت : [ وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ ] ( الشورى : 30 ) ، وە فەرموویەتی : [ أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] ( آل عمران : 165 ) .
وە پێغەمبەری خواش فەرموویەتی : (( إِذا ظَهَرَ السُّوءُ فِـي الأَرْضِ أنْزَلَ اللَّـه بأسَهُ بِأهْلِ الأَرْضِ وإنْ كانَ فِيهِمْ قَوْمٌ صالِـحُونَ يُصِيبُهُمْ مَا أصابَ النَّاسَ ثُمَّ يَرْجِعُونَ إِلَـى رَحْـمَةِ اللَّـه ومَغْفِرَتِهِ )) ( صححه الألبانـي فـي صحيح الجامع ، برقم : 680 ) .
بۆیە با لۆمەی كەس نەكەین جگە لەخۆمان نەبێت ، و زیاتر بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە ، و تەوبە و پەشیمان بینەوە لە هەموو ئەو سەرپێچی و تاوانانەمان كە ئەنجامی دەدەین ، چونكە ئەگەر بەم شێوە بین ئەوا ئەم بەڵایەش بڕوات بێگومان خوای پەروەردگار بەڵایەكی ترمان بۆ دەنێرێت .
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( إِذا تَبايَعْتُمْ بالعِينَةِ وأخَذْتُمْ أذْنابَ البَقَرِ ورَضِيتُمْ بالزَّرْعِ وَتَرَكْتُمُ الجِهَادَ سَلَّطَ الله عليكُمْ ذلاً لَا يَنْزِعُهُ حَتَّى تَرْجِعُوا إِلَى دِينِكُمْ )) ( صححه الألبانـي فـي صحيح الـجامع ، برقم : 423 ) 
كەوابوو زیاتر گەڕانەوە بۆ ئایین و تەوبەكردنمان چارەسەرە نەك هیچی تر ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ] ( الأنعام : 43 ) . 
وە فەرموویەتی : [ ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ] ( الروم : 41 ) .
وە ئامان با هاوشێوەی ئوممەتانی پێشوو نەبین لەوەی كە نەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارمان ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُمْ بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ] ( المؤمنون : 76 ) .
وە خوای گەورە فەرموویەتی : [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ ] ( الرعد : 11) .
بۆیە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرونا و هاوشێوەكانی وەبایەكە بەرامبەر تاوانی زۆری خۆمان ، نەوەكو هیچی تر .
كەوابوو زانیمان هەموو بەڵاكان هۆی تاوانی خۆمانە ، بۆیە لێرەدا پێویست دەكات هەموو ئەوانەی كە دەتوانن ، هەر یەك و بەگوێرەی توانای خۆی حەقیقەت و ڕاستی ئەم باسانە بگەیەنن ، چونكە فەرمانكردنە بەچاكە و نەهیكردن لە خراپە ، چونكە ئەگەر وا نەكەین ئەوا بەڵاكە گەورە تر و گشت گیرتر دەبێت ، وەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( مَا مِنْ قَوْمٍ يُعْمَلُ فِيهِمْ بِالْـمَعَاصِـي، ثُمَّ يَقْدِرُونَ عَلَـى أَنْ يُغَيِّـرُوا ، ثُمَّ لَا يُغَيِّـرُوا ، إِلَّا يُوشِكُ أَنْ يَعُمَّهُمُ اللَّـهُ مِنْهُ بِعِقَابٍ )) ( رواه أبو داود في سننه ، برقم : 4338 ، وصححه الألبانـي فـي الصحيحة ، برقم : 3353 ) .
* خاڵێكی تر : هەر ئایینی ئیسلامی پیرۆزە دامەزرا و دڵخۆش و ڕێنمایی و چارەسەرمان دەكات ، لەم حاڵەتانەدا بۆیە دەبێت دامەزراو و دڵخۆش بین ، چونكە ئێمەی موسڵمان ئاشكرایە لامان كە یەكێك لە بنچینەكانی باوەڕ باوەڕبوونە بە قەدەری خێر و شەڕ كەوابوو هەر یەكێك لە ئێمە دەبێت دڵنیا بین لەوەی كە خوای گەورە چی نوسیبێت لە چارەنوسمان توشمان دەبێت ، وقەدەریشی وابێت كە تووشی نەبێت ئەوا تووشی نابێت .
خوای گەورە فەرموویەتی : [ قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ] ( التوبة : 51 )  .

وە پێغەمبەری خواش فەرموویەتی : (( ... ، وَتَعْلَمَ أَنَّ مَا أَصَابَكَ لَـمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ ، وَأَنَّ مَا أَخْطَأَكَ لَـمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ ، وَلَوْ مُتَّ عَلَـى غَيْـرِ هَذَا لَدَخَلْتَ النَّارَ ، ... )) ( رواه أبو داود فـي سننه  ، برقم : 4699 ، وصححه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن أبـي داود ، برقم : 4699 ) .
وە هەروەها فەرموویەتی : (( كَتَبَ اللـهُ مَقَادِيرَ الْـخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَـخْلُقَ السَّمَـاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِخَمْسِيـنَ أَلْفَ سَنَةٍ ، ... )) ( رواه مسلم ) ، بۆیە دەبێت دڵنیا بین كە بە قەدەری خوا توووش دەبین ، نەك بە شتی تر .
ئەمە لە لایەكەوە ، لەلایەكی ترەوە بێگومان ئەم باسی قەدەرە ئەوە ناگەیەنێت كە هۆكار نەگرینەبەر بەڵكو هەر ئەو شەرعەی كە فێری قەدەری كردووین هەر ئەویشە فێرمان دەكات ئەسباب بگرینەبەر ، ئەوتا پیاوێك سەبارەت بە ووشترەكەی بە پێغەمبەری خوا دەڵێت : (( أَدَعُهَا وَأَتَوَكَّلُ ؟ ))  ، واتە : تەوەكول لە سەر خوا وازی لێبێنم ؟ پێغەمبەری خواش فەرمووی : ((  اعْقِلْهَا وَتَوَكَّلْ )) ( حسنه الألبانـي فـي صحيح الـجامع ، برقم : 1068 ) .
وە فەرموویەتی (( ... ، وَفِرَّ مِنَ الـمَجْذُومِ كَمَـا تَفِرُّ مِنَ الأَسَدِ )) ( رواه البخاري ) .
بەڵام كە هەر نەخۆشیەكیش تووشی موسڵمان بوو ئەوا نابێت بڵێت : لە فڵان كەسەوە تووش بوو !!! چونكە ئەی كێ‌ یەكەم كەسی بە نەخۆشەیە تووش كردوە ؟!
ئەوەتا پێاوێك دێتە لای پێغەمبەری خوا و پێی دەفەرمووێت : ووشترێكی گەڕم هەبوو هەموو ووشترەكانی تووش كردم !!! ئەویش پێی فەرموو : (( فَمَنْ أَعْدَى الأَوَّلَ ؟ )) ( رواه البخاري )  ، واتە : ئەی كێ‌ یەكەمی تووش كردووە ؟!
* وە دەبێت لەم حاڵ و بارانەدا موسڵمان زیاتر لەوە دڵنیا بێت و بزانێت كە باشترین كەسێك كە متمانە و تەوەكولی بكاتەسەر و پشتی پی ببەستێت خوای پەروەردگارە ، ئەوەتە خوای گەورە دەفەرموێت : [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا ] ( الطلاق : 3 ) ، وفەرموویەتی : [ أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ]  ( الزمر : 36 ) ، وە فەرموویەتی : [ وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ] ( المائدة : 23 ) .

كەوابوو ئێمەی موسڵمان دەبێت ئەم ئایەتانەمان بەس بێت چونكە وەعدی خوای گەورەیە و حەق و ڕەاوییە ئەگەر دووبارە خەلەل لەخۆمان نەبێت و تەوەكولەكەمان ناتەواو نەبێت .
* خاڵێكی تریش ئەوەیە كە : باشترین چەكی باوەڕدار بۆ ئەم بەڵایە و هەموو بەڵا و نەهامەتیەكی تر پاڕانەوە و دوعایە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ] ( البقرة : 186 ) 
، وەپێغەمبەری خۆشەویستمان فێرمان دەكات و پێمان دەفەرموێت : (( لَا يَرُدُّ القَضَاءَ إِلَّا الدُّعَاءُ ، ... )) ( رواه التـرمذي فـي سننه ، برقم : 2139 ، وحسنه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن التـرمذي ، برقم : 2139 ، وفـي الصحيحة ، برقم : 154 ) .
وە فەرموویەتی : (( ادْعُوا اللَّـهَ وَأَنْتُمْ مُوقِنُونَ بِالإِجَابَةِ ، وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ لَا يَسْتَجِيبُ دُعَاءً مِنْ قَلْبٍ غَافِلٍ لَاهٍ )) ( رواه التـرمذي فـي سننه ، برقم : 3479 ، و حسنه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن الترمذي ، برقم : 3479 ، وفـي الصحيحة ، برقم : 596 ) .
* وە خاڵێكی گرنگی ئەوەیە : پێویستە هەموومان بزانین ـ بەتایبەت لەم كاتەدا ـ ئەویش ئەوەیە كە دروست نیە بۆ موسڵمانێك بەرامبەرە موسڵمانەكەی بترسێنێت ، چونكە ئەو كارە لە شەریعەتە نازدارەكەماندا حەرام و قەدەغەكراوە ، پەروەردگارمان فەرموویەتی : [ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ] ( النساء : 83 ) 
، وە پێغەمبەری ئازیزیشمان فەرموویەتی : (( لَا يَـحِلُّ لِـمُسْلِمٍ أَنْ يُرَوِّعَ مُسْلِمـاً )) ( رواه أبو داود فـي سننه ، برقم :  5004 ، وصححه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن أبـي داود ، برقم : 5004 ) .
كەواتە ئاینی ئیسلامی پیرۆزمان نەهی دەكات لەوەی كە بەرامبەركەت بتۆقێنیت و بترسێنیت ، جا ئەگەر بە كردار بێت یان بەهەواڵ و ووتی ووتی بێت ، ـ ڕاست بێت یان درۆ ـ .
* جارێكی تر ئایینی ئیسلام فێرمان دەكات كە خوای گەورە هیچ نەخۆشیەكی دانەبەزاندووە ئیللا چارەسەری بۆ ناردۆتە خوارەوە ، وە هەر  لەم ئایینەدا چەند شتێكی بە شیفا داناوە  منیش وەك بیرخستنەوەیەك بیری خوێنەرانی دەخەمەوە ، و دەیانخەمەڕوو بۆ هەموو نەخۆشیەك بەگشتی و ئەم دەرد و بەڵایەش بەتایبەت ، لەوانە :
1 ـ قورئانی پیرۆز بەگشتی : خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ] ( الإسراء : 82 ) .
2 ـ خواردنەوەی ئاوی زەمزەم : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( مَاءُ زَمْزَمَ لِـمَـا شُرِبَ لَهُ )) ( صححه الألبانـي فـي صحيح الـجامع ، برقم : 5502 ) .
3 ـ كردنی هەندێك زیکر و پاڕانەوە ، لەوانە : پێغەمبەری خوا دەیفەرموو : (( اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنَ البَـرَصِ ، وَالْـجُنُونِ ، وَالْـجُذَامِ ، وَمِنْ سَيِّئِ الْأَسْقَامِ )) ( رواه أبو داود فـي سننه ، برقم : 1554 ، وصححه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن أبـي داود ، برقم : 1554 ) .
4 ـ خوێندنەوەی هەندێك زیكر بەسەر نەخۆشەكە ، لەوانە :
ـ ووتنی ئەو زیكرەی كە لەم فەرموودەیەدا هاتووە : دەستی ڕاست بخەسەر شوێنی ئازارەكە و بڵێ‌ : (( بِسْمِ اللَّـهِ ، أَعُوذُ بِعِزَّةِ اللَّـهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَـرِّ مَا أَجِدُ مِنْ وَجَعِي هَذَا ، ثُمَّ ارْفَعْ يَدَكَ ثُمَّ أَعِدْ ذَلِكَ وِتْراً )) ( صححه الألبانـي فـي صحيح الـجامع ، برقم : 346 ) .
ـ وتنی ئەم زیكرە كە لەم فەرموودەیەدا هاتووە : (( مَا مِنْ عَبْدٍ مُسْلِمٍ يَعُودُ مَرِيضًا لَـمْ يَـحْضُـرْ أَجَلُهُ ، فَيَقُولُ سَبْعَ مَرَّاتٍ : أَسْأَلُ اللَّـهَ العَظِيمَ رَبَّ العَرْشِ العَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ إِلَّا عُوفِـيَ )) ( رواه التـرمذي في سننه ، برقم : 2083 ، وصححه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن التـرمذي ، برقم : 2083 ، والـمشكاة ، برقم : 1553 ، والكلم الطيب ، برقم : 149) .
5 ـ خواردنی ڕەشكە یان ڕۆنی ڕەشكە : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( مَا مِنْ دَاءٍ ، إِلَّا فِـي الْـحَبَّةِ السَّوْدَاءِ مِنْهُ شِفَاءٌ ، إِلَّا السَّامَ )) ( رواه مسلم ) .
6 ـ خواردنی زەیتی زەیتوون ، چەورپێكردنی : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( كُلُوا الزَّيْتَ وَادَّهِنُوا بِهِ ؛ فَإِنَّهُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ )) ( رواه التـرمذي فـي سننه ، برقم :  1851 ، وصححه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن الترمذي ، برقم : 1851 ، ) .
بەڵام دەبێت ئەوە لەیاد نەكەین كە شیفادەر تەنها ( اللَّـه ) یە و ئەمانە هەموو بەڵگە لەسەریان هاتووە كە خوێندنەوە یان ووتن یان خواردنیان یان بەكارهێنانیان دەبێت بەشیفا ، بەفەرمانی خوای پەروەردگار ، خوای پەروەردگار لەبەسەرهاتی پێغەمبەر  ( إِبْرَاهِیم ) ـدا ـ علیه السلام ـ دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : [ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ] ( الشعراء : 80 ) .
* كۆتا قسە و باس چەند حەقیقەت و خستنە ڕوویەكە سەبارەت بە ئایینی ئیسلام كە تەنها ئایینێكە كامڵ و بێ‌ كەم و كوڕیە ، بۆیە دەبینین هانی داوین و ڕێنمونی كردووین بۆ خۆپاك ڕاگرتن و پاككردنەوە و چەند ئادابێك ، لەوانە :
یەكەم : خۆپاكڕاگرتن و پاككردنەوە :
چونكە خۆپاكڕاگران و خۆپاككەرەوانی خۆش دەوێت ، هەروەكو فەرموویەتی : [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ] ( البقرة : 222 ) ، ئەمە سەرباری ئەوەی كە هۆكارێكە بۆ خۆپارێزی و تەندروستی .
لەوانەش خۆشۆردنی هەفتانە ، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( حَقٌّ عَلَـى كُلِّ مُسْلِمٍ ، أَنْ يَغْتَسِلَ فِـي كُلِّ سَبْعَةِ أَيَّامٍ يَوْماً يَغْسِلُ فِيهِ رَأْسَهُ وَجَسَدَهُ )) ( رواه البخاري ومسلم ) .
یان بەجوانی تارات گرتن و دەستشۆردن پاش چوونە سەرئاو ، ( أبو هریرە )  فەرموویەتی : (( أَنَّ النَّبِيَّ قَضَـى حَاجَتَهُ ، ثُمَّ اسْتَنْجَى مِنْ تَوْرٍ ، ثُمَّ دَلَكَ يَدَهُ بِالْأَرْضِ )) ( رواه ابن ماجه فـي سننه ، برقم : 358 ، وحسنه الألبانـي فـي صحيح وضعيف سنن ابن ماجة برقم : 358 ) .
یان دەستنوێژ بەجوانی شۆردن ، پێغەمبەری خوا سەبارەت بە چاكەی دەستنوێژ فەرموویەتی : (( أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَـهْراً بِبَابِ أَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ ، هَلْ يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَـيْءٌ ؟ » قَالُوا: لَا يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَـيْءٌ ، قَالَ : فَذَلِكَ مَثَلُ الصَّلَوَاتِ الْـخَمْسِ ، يَمْحُو اللـهُ بِـهِنَّ الْخَطَايَا )) ( رواه مسلم ) .
وە سیواكی داناوە كە پاككەرەوەیە بۆ دەم ، هەروەكو پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ ، مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ )) ( رواه البخاري ) .
وە پێویستە ئەو كەسەش كە بەیانی لەخەو هەڵدەستی دەستی نەكات بەهیچ قاپێكدا تاكو سێ‌ جار دەستەكانی نەشوات ، ئەوەش بەپێی ئەم فەرموودەیەی خوارەوە : (( إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ ، فَلَا يَغْمِسْ يَدَهُ فِـي الْإِنَاءِ حَتَّى يَغْسِلَهَا ثَلَاثاً ، فَإِنَّهُ لَا يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُهُ )) ( رواه البخاري ومسلم ) .
دووەم : لەگەڵ ئەوانەی سەرەوەشدا ڕەچاوی ئەم ئادابانە بكرێت ، لەوانە :
أ / دووركەوتەنەوە لەماچكردنو هاوشێوەكانی لە كاتی بەیەك گەشتن خزم و خێش و دۆست و برادەران :
هەروەكو ( أنس ) ـی كوڕی ( مالك ) بۆمان دەگێڕێتەوە  : (( قال رجل : يا رسول اللَّـه أحدنا يلقى صديقه أينحني له ؟ قال : فقال رسول الله d : لا ، قال : فيلتزمه ويقبله ؟ قال : لا ، قال : فيصافحه ؟ قال : نعم إن شاء )) ( رواه أحـمد ، والسياق له ، وابن ماجه ، والتـرمذي ، لكن ليس عنده : إن شاء ، ... وقال التـرمذي : حديث حسن ، وحسنه الألبانـي فـي الصحيحة ، برقم : 160 ، وقال الألبانـي : وهو كمـا قال أو أعلا ،  ... ، ثم قال : فالـحق أن الـحديث نص صريح فـي عدم مشـروعية التقبيل عند اللقاء ، ... إلخ ) .
ب ـ دەستخستنە سەر لووت و دەم لەكاتی پژمین و كۆكە :
هەروەكو لەم فەرموودەیەدا هاتووە : (( كَانَ رَسُولُ اللَّـهِ : « إِذَا عَطَسَ وَضَعَ يَدَهُ أَوْ ثَوْبَهُ عَلَـى فِيهِ ، وَخَفَضَ أَوْ غَضَّ بِـهَا صَوْتَهُ » )) ( رواه أبو داود فـي سننه ، برقم : 5029 ، وقال الألبانـي : حسن صحيح ) .
جـ ـ دەستخستنەسەر دەم لەكاتی باوێشكدان :
هەروەكو پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (( إذا تثاءب أحدكم فليضع يده علـى فيه ... )) ( صححه الألبانـي فـي صحيح الـجامع ، برقم : 426 ) .
لەهەر هەموو ئەمانەی كە خرانەڕوو زیاتر لەوە بێگومان دەبین كە ئاینەكەمان ئایینی پاكێتی ، و ڕێنمویكاری موسڵمانانە بۆ خۆپاك ڕاگرتن .
لە كۆتا كۆتا قسە و باس ئامۆژگاریم ئەوەیە با هەموومان لە خوا بترسین و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای پەروەردگار و هەوڵی چاكە و چاكەكاری بدەین بۆ خۆمان و بەرامبەرەكەمان ، چونكە تاكو ئێمە چاكەكار بین و چاكە بكەین خوای گەورەش ڕەحم و بەرەكەتی خۆیمان بەسەردا دەرژێنیت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ] ( الأعراف : 96) .
داواكارم لە خوای گەورە و میهرەبان بەڕەحم و بەزەیی و بەخشندەیی خۆی بمانبورێت و لە هەموو دەرد و بەڵایەكی خراپ بمانپارێزێت ... ئامین .

وَصَلَّـى اللَّـهُ عَلَـى نَبِيِّنَا مُـحَمَّدٍ وَعَلَـى آلِهِ وَصَحْبِهِ أَجْـمَعِيْـن

دایكی سوننە

سەردان: ٣,٤٥٤