لە تەنگانەدا مرۆڤەکان وەکو خۆیان دەردەکەون...
مونافیقەکان توانای شاردنەوەی نیفاقەکەیان نامینێت...
لەم تەنگانەیەی کۆرۆنادا، مونافقێک نابینی کە پۆستێک بڵاونەکاتەوە، وەکو دژایەتی بۆ ئیسلام بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەو خۆ...
لە هەموویان بڵاوتر پۆستی:
(ئێمەی موسڵمان، چاوەڕوانی کافرەکان دەکەین، چارەسەری کورۆنا بدۆزنەوە، تاوەکو بۆ مزگەوتەکانمان بگەڕێینەوە، و دوعایان لێبکەین؛ خودا لە ناویان ببات!)
پۆستەکە شیاوی باس نییە، بەڵام لەبەر زۆری بڵاوبوونی؛ ئەمە کورتە وەڵامێکی پۆستەکەیە، بە چەند خاڵێک:
یەکەم:کافرەکان هۆکاری پەیدابوونی کورۆنا بوون، بە خواردنیان بۆ (پیسی = خبائث) کە ئیسلام حەرامی کردووە: [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ][الأعراف 157]
دووەم:ئیسلام هانی چارەسەری دەدات: «تَدَاوَوْا عِبَادَ اللَّهِ ؛ فَإِنَّ اللَّهَ سُبْحَانَهُ لَمْ يَضَعْ دَاءً إِلَّا وَضَعَ مَعَهُ شِفَاءً، إِلَّا الْهَرَمَ»(رواه ابن ماجة)
ئیتر ئەگەر چارەسەریەکە موسڵمان بیدۆزێتەوە یان کافر؛ بابەتێکی دیکەیە، هیچ پەیوەندی بە کوفر و ئیسلامەوە نییە!
سێیەم:ئیسلام لە باسی تەنگانەکانی ژیانی مرۆڤایەتیدا، ڕووی مرۆڤ دەداتە حیکمەتی تەنگانەکە، کە گەڕانەوەیە بۆ خودا:
✓[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُم بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ ][الأنعام 42].
✓[ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ][الروم 41]
ئەمەش ڕوی گەورەی ڕەحمەتی ئیسلامە بە کافر و موسڵمان.
چوارەم:موسڵمانان ڕێیان پێدراوە کە تەنها دوعا لەو کافرانە بکەن، کە دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان دەکەن؛ دەیان کوژن و دەربەدەریان دەکەن...
ئەوانی دیکە -سەرەڕای کوفریان- ئیسلام هانی موسڵمان دەدات، کە چاکەیان لەگەڵ بکەن:
[لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ][الممتحنة 8]
پێنجەم: هاتنی کورۆنا بەڕاستی شکستى عەسکەری ئیلحاد بوو، بەرامبەر بچوکترین سەربازی خودای پەروەردگار، ئەوەندە بچووکە بە وردبین دەبینرێت، و دەبینین حەشامەتی کوفری خاوەن ئەم هەموو پێشکەوتنە، خۆیان حەشارداوە، تازە بە تازە هەندێکیان بیر بە نوێژکردن دەکەن!
[وَإِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فِي الْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّا إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّاكُمْ إِلَى الْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ الْإِنسَانُ كَفُورًا ] [الإسراء 67].
لەکۆتاییدا:
ئەوانەی بەرامبەر حوجەی شەرعی، بۆ خودای پەروەردگار سەردانەنوێنن، بەرامبەر حوجەی کەونی بە ناچاری سەر دادەنوێنن:
[قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ ۖ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ ][الانعام 149].
...............................................
سەرچاوە:
[وَلَقَدْ أَخَذْنَا آلَ فِرْعَوْنَ بِالسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِّنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ] [الأعراف 130].
نوسينى : مامۆستا سامی مصطفی حسن