سێ کێشە بەسێ ڕێگا چارەسەر دەکرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سێ کێشە بەسێ ڕێگا چارەسەر دەکرێت

یەکەم: گەر توشی خۆشویستنی هەواو ئارەزوو و شەهوەت بووی .
چارەسەر: چاوێک بخشێنەوه بەنوێژەکانتدا .
بەڵگە :
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا﴾
واته: له‌ پاش ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ باشانه‌ و شوێن كه‌وتووه‌ چاكه‌كانیان كه‌سانێكی خراپ هاتن ،  كه‌ نوێژه‌كانیان فه‌وتاندو ئه‌نجامیان نه‌دا، یان له‌سه‌ر شێوازی خۆی نه‌یان ئه‌كرد، یان له‌ كاتى خۆیدا نه‌یانده‌كرد ،  وه‌ شوێنی هه‌واو ئاره‌زوو شته‌ حه‌رامه‌كان كه‌وتن ، ئه‌وانه‌ تووشی شه‌ڕو خراپه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌بن. 

دووەم: گەر هەستت بەدڵتەنگی وبێزاری کرد .
چارەسەر: چاوێک بەحاڵتدا بخشێنەوە لەگەڵ قورئاندا .
بەڵگە: خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا ﴾
واته:  وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش پشت له‌ دین و قورئانه‌كه‌ی من بكات ، ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى ژیانێكی ته‌نگ و ته‌سك له‌ دونیادا ئه‌یژێنین له‌ دوودڵى و گومان و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژاویدا ده‌ژێت، وه‌ له‌ناو گۆریشدا سزا ده‌درێت و گۆڕه‌كه‌ى لێ ته‌سك ده‌كرێته‌وه‌ تا په‌راسوه‌كانى هه‌موو ده‌شكێت.

سێیەم: گەر هەستت شەقاوەت و بەبەدبەختی خۆت کرد وسەرکەوتوو نەبوویت لەکارەکانتدا .
چارەسەر : چاوێک بخشێنە بەهەڵسوکەوتتدا لەگەڵ دایکتدا .
بەڵگە :خوای پەروەردگار سەبارەت بە عیسی علیه السلام فەرموویەتی: ﴿ وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا﴾
واته: وه‌ فه‌رمانم پێ كراوه‌ به‌ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكمدا (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی نه‌بووه‌ ته‌نها باسی دایكی ئه‌كات) ، وه‌ خوای گه‌وره‌ منی وا لێ نه‌كردووه‌ كه‌سێكی لووتبه‌رزو خۆبه‌گه‌وره‌زان بم وه‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ یان دایكم بكه‌م یان ئازاری دایكم بده‌م. 
 

سەردان: ١,١٧٦