ڕەمەزان و دوعا و پاڕانەوە
دوعا یەکێکە لەعیبادەتە گەورەکان ، و لەمانگی ڕەمەزاندا تایبەتمەندی خۆی هەیە ، بۆیە کاتێ ئەم مانگە دێت موسوڵمان زیاتر دوعا دەکات و دەپاڕێتەوە لەخوداى گەورە و داوای پێویستیەکانی دەکات .
دوعایەک ڕەتکردنەوەی نی یە :
ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((ثلاثة لا ترد دعوتهم: الإمام العادل، والصائم حتى يفطر، ودعوة المظلوم.))(1).
واتە: سێ جۆر کەس هەن پاڕانەوەکانیان ڕەت ناکرێتەوە:
دەسەڵاتدارێکی دادپەروەر ، وڕۆژووەوان تاوەکو ڕۆژووەکەی دەشکێنێت ، وپاڕانەوەی کەسی ستەم لێکراو .
ئاوێتە بوونی دوعا وپاڕانەوە لەئایەتەکانی ڕۆژوودا وماناو مەبەستی :
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} [البقرة:183] .
ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه ، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن.
ئەو ئایەتانەی کەباس لەڕۆژوو وئەحکامەکانی ڕۆژوو دەکەن لە( سورة البقرة )، ئایەتێکی لەخۆ گرتووە ، باسی شتێکی تر دەکات ، ئەوەش ئایەتی: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لِي وَلْيُؤْمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ}[البقرة:186] .
ئه‌ی محمد ﷺ ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێت كرد ئه‌وه من لێیانه‌وه نزیكم به زانست و زانیاری و بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رشه [أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ] هه‌ر كه‌سێك له من بپاڕێته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، یان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لائه‌ده‌م، یان له قیامه‌تدا پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش با له من بپاڕێنه‌وه، یان وه‌ڵامی بانگه‌وازی من بده‌نه‌وه، وه با ئیمانم پێ بێنن به‌ڵكو خوای گه‌وره بیانخاته سه‌ر ڕێگای ڕاست و هیدایه‌تیان بدات.
( ابن كثير ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: لەهێنانی ئەم ئایەتەدا لەلایەن پەروەردگارەوە کەباس لەدوعا دەکات ولەنێو ئەحکامەکانی ڕۆژوودا هاتووە ڕێنوێنی یە بۆ زۆر پاڕانەوە ، تەنانەت لەکاتی هەموو ڕۆژوو شکاندنێکدا .(2) .
وە پێویستە لەسەر ڕۆژووەوان چەند ئادابێک ڕەچاو بکات ، لەوانە:
1- بەئیخلاسی پاڕانەوە لەخودا ، لەگەڵ خودادا داوا لەهیچ کەسێکی تر نەکات ، بەڵکو تەنها وتەنها لەخودا بپاڕێتەوە وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدات لەپاڕانەوەکانی دا ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرمانی پێ کردووە وفەرموویەتی: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا} [الجن:18].
واته: وه مزگه‌وته‌كان تایبه‌تن به خوای گه‌وره‌و ماڵی خوای گه‌وره‌ن ئێوه له‌گه‌ڵ (اللَّه)دا دوعا له هیچ كه‌سێكی تر مه‌كه‌ن وه له كه‌سی تر مه‌پاڕێنه‌وه ته‌نها له خوای گه‌وره بپاڕێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا عیباده‌ته .
2- پاڕانەوە لەخودا بەناوە جوانەکانی ، وسیفاتە بەرزەکانی ، وحەمد وسوپاس کردنی ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرمانی پێ کردووە وفەرموویەتی: {وَلِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا} [الأعراف:180].
واته: وه خوای گه‌وره ناوه جوانه‌كانی هه‌یه تۆ به‌و ناوه جوانانه‌وه له خوا بپاڕێره‌وه‌و بڵێ: یا رحمن یارحیم یا كریم یا عزیز، وه ته‌وه‌سولی پێ بكه‌و بڵێ: خوایه بۆ خاتری ناوه جوانه‌كانت، (هه‌ركه‌سێك نه‌وه‌دو نۆ له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره له‌به‌ر بكات و لێى تێبگات و له خۆیدا جێبه‌جێى بكات ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه ژماره‌ى ناوه‌كانى خواى گه‌وره كه‌س نایزانێت ته‌نها خۆى نه‌بێت چونكه هه‌ندێك ناوى هه‌یه له هیچ كتابێكى ئاسمانى داینه‌به‌زاندووه‌و به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێكیشى نه‌ووتووه‌و لاى خۆى هێشتوویه‌تێوه) .
3- داوا کردنی شتی باش وچاک ، ودوور کەوتنەوە لەتاوان ، ونەبچڕاندنی سیلەی ڕەحم ، وپەلە نەکردن لەوەڵامدانەوەدا ، ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((يستجاب لأحدكم ما لم يعجل، يقول: دعوت فلم يستجب لي))(3).
واتە: خواى گەورە وەڵامى دوعاكانتان دەداتەوە ئەگەر پەلە نەكەن، دەڵێت: من هەر دوعا دەكەم و وەڵام نەدرامەوە.
4- دڵنیابیت لەوەى وەڵام دەدرێیتەوە: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: " ادعوا الله وأنتم موقنون بالإجابة "(4)
واتە: داوا لەخوا بكەن و یەقینتان هەبێت بەوەى وەڵام دەدرێنەوە.
5- ئامادەیی دڵ: دەبێت دڵی بەئاگا بێت و بزانێت چی دەڵێت و لەو كاتەدا هەست بە گەورەیی ئەو زاتە بكات كە داواى لێ دەكات، پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: "واعلموا أن الله لا يستجيبُ دعاءً من قلبٍ لاهٍ "(5).
واتە: بزانن كە خواى گەورە وەڵامى دوعاى كەسێك ناداتەوە كە دڵی غافڵ وبێ ئاگابێت.
6- حەڵاڵێتى جلوبەرگ و خواردن و خواردنەوە:
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: ("إن الله طيّبٌ لا يقبلُ إلا طيباً ، ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمد يديه إلى السما‌ء يا ربِّ يا ربِّ ، ومطعمهُ حرام ومشربهُ حرام وملبسهُ حرام وغُذِّيَ بالحرام فأنَّـى يُستجاب له).
واتە: خواى گەورە پاك و پاكیش نەبێت وەرى ناگرێت، پاشان باسی پیاوێكى كرد لە سەفەرێكى دوورەوە هاتبوو ماندو و تۆزاوى و قژتێكچوو بو هەردوو دەستى بۆ ئاسمان بەرزكردەوەو دەیوت: یا رب یا رب، لەكاتێكدا خواردن و خواردنەوە وجلوبەرگى هەموو حەرام بوو تەنانەت بە خواردنى حەرامیش گەورە بوبو،جا ئیتر چۆن وەڵامى دەدرێتەوە. (6).
7- پاڕانەوە لەو کاتانەدا کەدوعای تێدا قەبوڵە ، لەوانە شەوی قەدر ، کەخێری زیاترە لەهەزار مانگ ، خوای پەروەرگار فەرموویەتی:{لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ} [القدر:3].
واته: ئه‌م شه‌وی قه‌دره عیباده‌ت كردن و خواپه‌رستی تێیدا ئه‌جرو پاداشتی زیاتره له هه‌زار مانگ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئوممه‌تانی پێشتر ته‌مه‌نیان درێژ بووه‌و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌یان زیاتر كردووه خوای گه‌وره ڕێزی له‌م ئوممه‌ته ناوه به‌وه‌ی كه له‌و شه‌وه‌دا هه‌ر كه‌سێك عیباده‌ت و خواپه‌رستی بكات بۆ خوای گه‌وره ئه‌و شه‌وی قه‌دره خێری زیاتره له هه‌زار مانگ جگه له شه‌وی قه‌در تیایدا، واته: هه‌زار مانگه‌كه شه‌وی قه‌دری تیادا نه‌بێ ته‌نها شه‌وی قه‌در خێری هه‌زار مانگی زیاترى هه‌یه كه‌سێك عیباده‌تی خوای گه‌وره بكات، به‌ڵام به مه‌رجێك عیباده‌ت بێت وه‌كو دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و نوێژ‌و قورئان خوێندن و زیكری خوای گه‌وره، نه‌ك به شتی دونیایی كاته‌كه به‌سه‌ر ببرێت و چاوه‌ڕێ بیت كه خێری زیاتر له هه‌زار مانگت ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه.
ــــــــــــــــــــــــــ
(1) رواه الترمذي (2525)، وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" (2050).
(2) تفسير ابن كثير دار طيبة 1/ 509.
(3) رواه البخاري (6340) ومسلم (2735) .
(5) صحيح الجامع (245) .
(6) مسلم (1015) .