چەند چرپەیەک بۆ خوشکانی بەڕێزم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند چرپەیەک بۆ خوشکانی بەڕێزم

بسم الله الرحمن الرحیم ..

خوشکی بەڕێزم : خوا ڕێنمونیت بکات و پارێزراوت بکات ، وە پۆشاکی لەخواترسانت لەبەر بکات بتکاتە کەسێکی پڕخێر و بەرەکەت لەهەر کوێیەک هەیت ، وەببیتە کەسێکی لەخوا ترس و داوێن پاک بۆ خوا صوڵحاو ....داوادەکەم لەخوا لەوانەت بگێڕێت ...

ئەمانە کۆمەڵێک هۆکارن کە یارمەتیت دەدەن لەسەر هۆکاری زیاد بونی ئیمان و خۆشەویستبونت لە لای خوای گەورە ، بەڵکو بەهۆی ئەم هۆکارانەوە لەم کەسانەت بگێڕێت :

یەکەم : هەست بە چاودێری خوای گەورە بکە لە ئاشکراو نهێنیدا .

دووەم : پەیوەست بە شەرم و شکۆ و حەیاوە .

سێیەم : خۆت بە دوور بگرە لە شوێنە خراپەکان وە هەر هۆکارێک کە دەت گەیەنێت بە تاوان و خراپە .

چوارەم : لە سەیرکردنی کەناڵە خراپ و بێ سودەکان خۆت بپارێزە .

پێنجەم : ئاگات لە چاوەکانت بێ و بیپارێزە لە نەزەری حەڕام .

شەشەم: ئاگاداربە لە تێکەڵاوی و مانەوەت لەگەڵ نامەحرەمدا .

حەوتەم : گرنگی بە نوێژەکانت بدە و پارێزگاری لێ بکە و نوێژە سوننەتەکانیش فەرامۆش مەکە .

هەشتەم : واز لە گوێ گرتن بێنە لە گۆرانی و مۆسیقا .

نۆیەم : بە هاوڕێیەتی کردنت لەگەڵ کەسانی چاک و داوێن پاک و لەخواترس بێ گومان ئیمانت بەرز دەبێتەوە .

دەیەم : هەروەها  بەپڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکانت بەهەر شتێک کە سودت پێ دەگەیەنێت .

یازدەیەم : وە بەبیر لەو نیعمەتانە بکەرەوە کە خواى گەورە دایناوە بۆ کەسانی لەخوا ترس و داوێن پاک لەبەهەشتدا .

دوازدەیەم : وە بیر لەو سزاو ناڕەحەتیانەى دۆزەخ بکەرەوە کە خواى گەورە  دایناوە بۆ کەسانی خراپە کارو فاسق و فاجرەکان .

سیازدەیەم :  هەرگیز زیکر و یادی خوا و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و پاڕانەوە لە بیر مەکە .

چواردەیەم: زۆر دوعا بکە و بپاڕێرەوە لەخوای گەورە تا پارێزراوت بکات و دامەزراوت بکات لەسەر دین و خوا پەرستی .

پازدەیەم : هەوڵی بڵاو کردنەوەی خێر و چاکە بدە لەناو هاوڕێکانتدا ، و ببە بە کەسێکی بەسود بۆ خێزان و کەسە نزیکەکانت .

لە کۆتایدا داواکارین لە خواى گەورە ئافرەتانی مسوڵمان بپارێزیت ، وە بیان کات بە کەسانێکی چاک و داوێن پاک ، و لە خواترس .

سەرچاوە : من محاسن الإسلام ، لەنوسینی : عادل الشدي و أحمد المزید
وەرگێڕانی : ستافی وەڵامەکان

سەردان: ٤٩٥