ماڵپەڕی وەڵامەکان
پەیامبەرەکەت (محمد صلى الله علیه وسلم) بناسە

ناوى کتێب : پەیامبەرەکەت (محمد صلى الله علیه وسلم) بناسە

نوسەر : مامۆستا على خان

پێناسەى کتێب : 

ئەم کتێبەى بەردەستت، بریتیە لە چەند سەر دێڕێك لە بارەی ژیان ‏وكەسایەتی پەیامبەری خۆشەویستمان ‏صلى الله عليه وسلم، بە هیوای لێكۆڵینەوەی گەورەتر ‏وقوڵتر لە بارەی ژیانی پەیامبەرەوە ‏صلى الله عليه وسلم، بەگشتی کتێبەکە كراوە بەسێ ‏بەشەوە:‏

بەشی یەكەم: لە پێشەكیەك پێكهاتووە، لە بارەی: گوێڕایەڵی خوا ‏وپەیامبەر كە هاوشانی یەكترن، وقورئان بە تەنها بەس نیە وئەبێت ‏هاوڕێكەشی كار پێ بكرێ كە سوننەتە. هەورەها چەندین مژدەی قورئانیمان ‏هێناوەتەوە كە باس لەوە دەكەن سەرەنجام هەر بۆ پەیامبەران ‏وشوێنكەوتوانیانە.‏

بەشی دووەم: مەزنی وگەورەیی وپایەداری رسول الله مان ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏ڕوونكردۆتەوە، خوای مەزن چۆن ڕێزی لێگرتووە، چۆن تاریفی كردوە، چۆن ‏ستایشی كردوە، هەر لەم بەشەدا هەندێ لە مافەكانی پەیامبەرمان ‏‎ صلى الله عليه وسلم‏ ‏باسكردوە بەسەرمانەوە.‏

بەشی سێیەم: كورتەیەكمان لەبارەی ژیانی پەیامبەرەوە صلی الله علیە ‏وسلم باسكردوە، لە ناوی وڕەچەڵەكی وخێزانەكانی ومناڵەكانی وهەندێك لە ‏لایەنەكانی تری ژیانی بەكورتی، كە ئەبێت هەموو موسڵمانێك ئەو زانیاریە ‏سەرەتاییانەی لە بارەی پەیامبەرەكەیەوە هەبێت.‏
خۆ هەر هەق وصەوابێكی تێدابوو، ئەوە لە خوای پاك وپیرۆزەوەیە، ‏هەر هەڵە وكورتیەكیشی تێدابوو -كە تێشیدایە-، ئەوە لە خۆم ‏وشەیتانەوەیە، ڕەحمەتی خوا -سبحانە- لەوە بێت كە هەڵەكانمان بە دیاری ‏بۆ دێنێت.‏


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٣٢٢