ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئاکار و ڕەوشتی ئافرەتی باش و چاک

ناوى كتێب : ئاکار و ڕەوشتی ئافرەتی باش و چاک 
نوسەر : شێخ عبدالرَّزاق بن عبد المحسن العباد البدر
وەرگێڕانی : ناصح حسن بیتوێنی

پێشەکی : 
بێگومان ئافرەت گرنگیەکی تایبەتی هەیە لەدینی ئیسلامدا ، بەجۆرێک کە لەهیچ دین و شارستانیەکی کەدا ئەم گرنگیەی پێ نەدراوە ، سەرەڕای ئەوەش زوڵمی لێکراوە وەکو کۆیلەیەکیش مامەڵەی لەگەڵدا کراوە ، بەڵام لەدینی ئیسلامدا لەبچوکترین مافیش بێبەش نەکراوە ، ئەوەی جێگەی داخە سات بەسات لەژێر ڕۆشنایی مافی ئافرەتدا ، وە لەژێر ناونیشانی بریقەداردا ئەو سیفەت و ڕێکارەجوانانەی کە ئافرەت پێویستە تێیدا بێت لێیان دادەماڵن ، لە بەرگی حەیاو حیشمەت دەیان بەن بەرەو زۆنگاوی تاوان  ، وە بەرەو سفوری و ناپۆشتەیی و کاری نابەجێیان دەبەن ، کە ئەمەش هۆکاری ئاشنانەبونی ئافرەتانە بە سیفاتە بەرزوو جوانەکانی دین ، کە پێویستە ئافرەتان هەڵگریان بن ، لەم ڕوانگەیەوە هەڵسام بە وەرگێڕانی کتێبی [ صفات المرأة الصالحة ] لەدانەی زانای بەڕێزو خۆشەویست : الشيخ عبدالدرزاق بن عبد المحسن  العباد البدر .
لەبەر گرنگی بابەتەکە و دورکەوتەنەوەی ئافرەتانمان لە سیفاتە چاک و جوانەکان بەپێویستم زانی کە ئەم نامیلکەیە وەربگێڕم بۆ زمانی کوردی بۆ ئەوەی خوشکانی کورد زمان لێی بێ بەش نەبن خۆیان بڕازێننەوە بە سیفاتە جوان و بەرزەکانی ئیسلامەتی ...
داواکارم لەخوای گەورە بیکاتە مایەی سودگەیاندن بۆ خوشکانی کورد زومان ، بیکاتە تێشویەکی نەبڕاوە بۆ دواڕۆژم ، ببێتە چرایەکی ڕۆشن کەرەوە بۆ ئەو خوشکانەی بەدوای ڕێگای هیدایەتدا وێڵن ...آمین 


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٥٦٦