ناوی کتێب : جلال الدين الرومي (مولانا) لە نێوان عیرفانزانی و كوفرستانی
نوسەر : مامۆستا سامی مصطفی حسن
پێناسە :
زۆر باسی (مولانا جلال الدین الرومی) دەبیستین، تەنانەت بێجگە لە هەندێك لەموسڵمانان، كافر و گاورەكانیش زۆر مەدح و سەنای دەكەن؟ ئایا ئەم پیاوە كێیە؟ ئایا ڕاستە پێشەوایەكە لە پێشەواكانی ئیسلام؟ جێی خۆیەتی بە (مەولانا) وەسف بكرێت؟
ناسینی كەسایەتی هەر نووسەرێك كە لە باسی ئیسلامەتی نووسیبێ، بە وەرگێڕانی ژیاننامەكەی نییە! ئایا چ ڕۆژێك و لە كوێ لە دایك بووە؟ دوای خۆی چەند بەرهەمی بەجێهێشتووە؟...هتد.
بەڵكو ناسینی كەسایەتییەكەی بریتییە لە هەڵسەنگاندنی نووسراوەكانی بە پێوەری قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) و یەكڕایی زانایانی ئیسلام بۆیە پوختەی ئەم بابەتە سەبارەت بەناسینی كەسایەتی جەلالی ڕۆمی لە دوو ڕوانگەوەیە:
یەكەمیان: بیروباوەڕی جەلالی ڕۆمی.
دووەمیان: دەرهاوێشتەی بیروباوەڕی جەلالی ڕۆمی لە هەڵسوكەوتیدا.