ماڵپەڕی وەڵامەکان
خوشکى بەڕێزم چی ڕێگریت دەکات لە باڵاپۆشی؟ وەڵام دانەوەی گومان ‌و بیانوی ئەو خوشكانەی  كە باڵاپۆش نین

ناوى کتێب : خوشکى بەڕێزم چی ڕێگریت دەکات لە باڵاپۆشی؟ وەڵام دانەوەی گومان ‌و بیانوی ئەو خوشكانەی  كە باڵاپۆش نین .

ئامادەکردنی : مامۆستا صلاح الدین عبدالکریم .

پێناسە : 

یەكێك لەو تاوانە گەورانەی كە ئافرەتانێكی یەكجار زۆر وەڵامی شەیتانیان داوەتەوەو سەرپێچی فەرمانی خواو پێغەمبەرەكەی (صلى الله علیه وسلم) دەكەن وەخۆیان ڕووبەڕووی نەفرەتی خوای گەورەو سزای ئاگری دۆزەخ دەكەنەوە بریتی یە: لە خۆدانەپۆشینیان‌و دەرخستنی جوانی خۆیان بۆ پیاوانی نامەحرەم‌و نەپۆشینی پۆشاكی شەرعی كە حیجابە .
كە لەئەنجامدانی ئەم تاوانە گەورەیەدا شەیتان چەندەها گومان‌و شوبهەی لاوازی بۆ هێناون تابیكەنە بەڵگە بەدەستیانەوە بۆ نەپۆشینی حیجاب، بەڵام لەڕاستیدا هەموو بیانووەكانیان لەماڵی جاڵجاڵۆكە لاوازترە،ئێمەش لەم کتێبەدا هەوڵمان داوە ئەو بیانووانە هەڵ بوەشێنینەوە بەبەڵگەی قورئان یان سوننەت یان عەقڵی سەلیم كەیەك دەگرێتەوە لەگەڵ قورئان‌و سوننەتدا، بەئومێدی ئەوەی كەسانێكی دڵ زیندو وحەق ویست سوودی لێببینن‌و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورەو لەخەوی غەفڵەت بەئاگابێنەوە، تاهەلی تەمەنیان لەدەست نەداوەو فریای خۆیان بكەون‌ و سەرپێچی نەفس‌و شەیتان بكەن‌ .

لەم کتێبەدا ئەم (13) گومان و بیانووە وەڵام دراوەتەوە کە بریتین لە : 
یەكەم: لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم گەرمام دەبێت بەتایبەتی لەهاویندا ؟؟!!
دوەەم: لەوانەیە بڵێیت  زۆر گرانە لەسەرم كە حیجاب بپۆشم ؟!
سێیەم:لەوانەیە بڵێیت من گەنجم‌و تەمەنم زۆری ماوە پاش چەند ساڵێكی تر حیجاب دەپۆشم؟!
چوارەم: لەوانەیە بڵێیت  ئەگەر حیجاب بپۆشم جوانی خۆم لەدەست دەدەم و خەڵكی بەناشرینم دەزانێت ؟!
پێنجەم:لەوانەیە بڵێیت لەپاش هاوسەرگیری حیجاب دەپۆشم؟!
شەشەم: لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم مەگەر واز لە خۆشیەكانی  دونیا بێنم ؟!
حەوتەم: لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم خەڵكی توانجم لێ دەدات و ڕەخنەم لێ دەگرێت و لۆمەم دەكەن؟!
هەشتەم: لەوانەیە بڵێیت ئەگەر حیجاب بپۆشم كەس منی ناوێت و هاوسەرگیرم دوا دەكەوێت یاخود هەرنابێت؟!
نۆیەم: لەوانەیە بڵێیت لەسەرم نوسراوە كەباڵاپۆش نەبم و بەدەست خۆم نییەو دەسەڵاتم نییە ؟!
دەیەم: لەوانەیە بڵێیت حیكمەت چیە لە پۆشینی حیجاب؟!
یانزەیەم: لەوانەیە بڵێیت گرنگ دڵەو خوا تەماشای شێوەو لاشە ناكات بەڵكو تەماشای دڵ دەكات  منیش دڵم پاكە ؟!
دوانزەیەم: لەوانەیە بڵێیت بۆ لەسەرمانی قورس دەكەن خوای گەورە زۆر بەڕەحمەو إن شا‌ء الله لێمان خۆش دەبێت ؟!!
سیانزەیەم: لەوانەیە بڵێیت من چەندەها ساڵە خۆم دانەپۆشیوەو تووشی تاوانێكی یەكجار زۆر بووم و خەڵكێكی زۆریش بە هۆی منەوە تووشی تاوان بوونە تازە خوای گەورە لێم خۆش نابێت بۆیە حیجاب ناپۆشم؟!
 


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٧١٦