ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەکانى باڵاپۆشی لە ئیسلامدا

وەرگێڕانى : دایکى سوننە
پێداچونەوەى : مامۆستا عدنان بارام
خوشكەكەم : بزانە كە خوای بڵند و باڵا دەست پلە و پایەیەكی بەرزی بۆ ئافرەتان داناوە ، هەر بۆ ئەوەشە كە فەرمان پێكردنی بە پۆشاكی شەرعی وە خۆداپۆشین ڕێز لێنان ، و پلە بەرزی یە بۆ ئافرەتان ، وە پارێزەریشە بۆی بۆ ئەوەی نەبێت بە كاڵایەكی بێ‌ نرخ هەریەكە بە وویستی خۆی هەرچۆنێك و هەر كاتێك بیەوێت تەماشای بكات ، وە بۆ ئەوەی ئەم پۆشاكە بێتە هۆكارێك بۆ دەست درێژی نەكردنە سەری ، ڕێگر بێت لە هاندانی گەنجان بۆ خۆی .
جا بۆ ئەوەی ئەو پۆشاكە پۆشاكێكی شەرعی بێت ، هەروەكو چۆن خوای گەورە ، و پێغەمبەرەكەی صلى الله علیه وسلم فەرمانیان پێكردووە ، دەبێت چەند مەرجێكی شەرعی پێویستی تێدا بێت .


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٦٤١