ماڵپەڕی وەڵامەکان
توێشوی خواناسان - زاد العباد (ئەو کتێبەى هەموو موسڵمانێک پێویستى پێی دەبێت )

ناوى کتێب توێشوی خواناسان - زاد العباد 

نوسینى : دامەزراوەى الدرر السنیة

وەرگێڕانی : پشتیوان حسن کەرەم .

پێناسەى کتێب :

بۆچی ئەم کتێبە بە یەکێک لە گرنگترین کتێبە شەرعییەکانی سەردەم دادەنرێت؟
ئەم کتێبە کەلێنێک پڕدەکاتەوە لە کتێبخانەی ئیسلامی لەبەر ئەوەی هەڵگری زانیاریەکی ئاسانی ڕەسەنی شەرعییە لە دووتوێیدا، جگە لەوەش وەکو کەشکۆڵ و زانیاری نامەیەک وەهایە لە ئایەت و فەرمودە لەگەڵ شیکردنەوەی ماناکانی و ئەو بابەتە هەنووکەییانەی کە تاکی موسڵمان نابێ بێئاگابێت لێیان و ئەمەو پەیوەستبونی بە بیروباوەڕی ڕاست و دروستەوە و وەلانانی دژەکەی.

بۆچی هەموو موسڵمانێک پێویستی بەم کتێبە هەیە؟
- بەشدارە لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری دروست بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگە.
- وەڵامێکی ڕاست دەداتەوە بۆ تەواوی ئەو پرسانەی کە هەموو تاکێک دەبێ بیانزانێت.
- جەخت دەکاتەوە لەسەر جومگەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بەڕاستەوخۆیی.
- پەیوەستە بە گرتنەبەری بیروباوەڕی ڕاست ودروست و وەلانانی دژەکەی.
- پشت بەستوە بە بەڵگەی قورئان و فەرموودەی سەحیح و تەخریج کردنیشی.
- تەفسیری ئەو ئایەتانەی کە ئاماژەیان پێکراوە بەگشتی و باسکردنی هەندێ سوود و وانەش لەگەڵی.
- ڕاڤەی کورت و پوختی ئەو فەرموودانەی کەهێنراون و باسکردنی سوودەکانیشی.

هەر لەبەر ئەمە وەکو ستافی ماڵپەڕی بەهەشت بە باشمان زانی كتێبى (زاد العباد) تەرجەمە بکرێ بۆ زمانى کوردی کە لە لایەن بەشی زانستی لە دامەزراوەی ( الدُّرَر السَّنيَّة)ەوە نوسراوە ، بۆ ئەوەی ببێت بە توێشوو بۆ خەڵكی و موسڵمانان سوودی لێ ببینن لە دین و دونیایاندا، بەشێوەیەكیش بێت ڕاستەوخۆ لە قورئان و فەرموودەوە وەرگیراوبێت ، ئەو بابەتانەش لەخۆبگرێت كە موسڵمان نابێت نەیزانێت لەبواری دینەكەیدا.
کتێبەکەش یەک بەرگە و (960) لاپەڕەیە و لەم حەوت بەشەى خوارەوە پێک هاتووە : 

(بیروباوەڕ - ئەحكام -ڕەوشت - ڕەقائق - ئاداب - زیكرەكان - دوعاكان)
جا ئومێد ئەكرێ ئەم كتێبە وەكو ناوەكەی ببێتە توێشوو بۆ هەموو كەسێك و لە هەموو مزگەوت و كتێبخانە و ماڵێكدا هەبێت ، وتاربێژ و پێشەوای نوێژخوێن و بانگخواز ومامۆستا و پێگەیەنەر و پەروەردەكار و فێرخوازی زانست و گشت خەڵكی سوودی لێ ببینن ، ئیتر بە خوێندنەوەی بێت یان گوێبیست بوونی.
ئومێد دەکرێ ئەم کتێبە ببێتە توێشویەکی ڕاستەقینە بۆ بەندە و هاوەڵێتی بکات لەپێناو خۆشبەختی دونیاو دواڕۆژ.


تێبینی : لە دوگمەى داگرتن دەتوانن پێشەکی و فەهرەستی بابەتەکانى کتێبەکە بخوێننەوە 

بۆ داواکردنی کتێب لە ڕێگەى تلیگرامەوە پەیوەندی بکەن بەم لینکەوە : 

https://t.me/malpariba8

یاخود لە ڕێگەى ڤایبەر - واتساب بۆ ئەم ژمارەیە

07701517378


بۆ دەستکەوتنی ئەم کتێبە لە شاری سلێمانى دەتوانن سەردانی ناوەندی تیشک بکەن لە بازاڕی ئاوباریک - نهۆمی یەکەم - دوکانى ژمارە 69-70


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,٠٨٦