ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئاشناكردنی موسڵمانان بە چارەسەری نەخۆشييەكان ( لە قورئان و فەرموودە ڕاستەكان )

ناوى نامیلکە : ئاشناكردنی موسڵمانان بە چارەسەری نەخۆشييەكان ( لە قورئان و فەرموودە ڕاستەكان )

نوسینی : سەروەت کامەران

پێداچونەوەى : مامۆستا ئاکۆ محمد ، مامۆستا إدریس محمود

پێناسە :

گەر بڕوانینە قورئان و سوننەتی دروستی پەیامبەری خودا صلى الله علیه وسلم دەبینین كۆمەڵیك شتی سروشتی وەكو شیفا و چارەسەر هاتوون كە كەسی موسڵمان بە كاری بهێنێت دوای پشت بەستنی تەواوی بە خوای گەورە ئەوا دەبێتە شیفا و چارەسەر بۆی لە نەخۆشی، جا لەم نامیلکەیەدا بەکورتى هەموو ئەوانەی كە پێش چاو كەوتوون لە قورئان و سوننەتی دروستدا كۆ كراوەتەوە کە بریتی یە لە (17) شت، داواکارم لە خوای گەورە لەبەر ناوە جوانەكانی و سیفاتە بەرزەكانی من و ئێوەش لە هەموو نەخۆشی و پەتا و دەردێك بپارێزێت اللهم آ‌مین.


داگرتنی کتێب
سەردان: ١,٨٤٣