ماڵپەڕی وەڵامەکان
پریاسکەى پڕ گەوهەر : گرنگترینی ئەو بابەتانەی موسڵمان پێویستی پێی دەبێت بۆ دین و دونیای

ناوى کتێب : پریاسکەى پڕ گەوهەر : گرنگترینی ئەو بابەتانەی موسڵمان پێویستی پێی دەبێت بۆ دین و دونیای

کۆکردنەوە و ئامادە کردنى : جلیل إبراهیم علي

پێناسەى کتێب : 
کتێبی (پریاسکەى پڕ گەوهەر) پڕە لە زانستى بەسوود ، پڕە لە چراى ڕوناک بۆ دونیاو دواڕۆژ ، پڕە لە گەوهەرى بەنرخ لە هەموو ئەو بوارانەى کە موسڵمان پێویستى پێی دەبێت بۆ بەختەوەرى دونیا و دواڕۆژی لە بوارەکانى بیروباوەڕ و پەرستشەکان و ئاکار و ڕەوشت و کردەوە جوان و پاداشت زۆرەکان و تاوانەکان و زیکر و دوعا و ئاداب و ماف و مامەڵە و بازرگانی و تایبەتمەندیەکانى شەریعەتی ئیسلام و نیشانەکانى قیامەت و زۆر بابەتى تر کە دەتوانین بڵێین ئەم کتێبە هەموو ئیسلامی بە پوختى تێدایە ، و پێویستە لە هەموو ماڵ و مزگەوتێکدا هەبێت .

تایبەتمەندیەکانى ئەم کتێبە : 
1.    هەموو ئایەتەکانى بە موصحەفی مەدینە نوسراوە  .
2.    هەموو فەرمودەکان تەخریج و تەحریک کراون .
3.    ڕەچاوی کورتى و پوختى بابەتەکان کراوە تاوەکو خوێنەر توشی بێزارى نەبێ .
4.    هەموو سەرە بابەتێک لە لاپەڕەى تازە دانراوە .
5.    هەموو بابەتەکان لە فەهرەستی کتێبەکە دانراوە تا خوێنەر زوو تر بگات بەو بەشەى دەیەوێ .

ئەم کتێبە (780) لاپەڕەیە و لە (30) بەش پێک هاتووە کە بریتین لە : 
بەشی یەکەم : بیروباوەڕ
بەشی دووەم : پاکوخاوێنی
بەشی سێیەم : نوێژ 
بەشی چوارەم : ڕۆژوو
بەشی پێنجەم : زەکات
بەشی شەشەم : حەج و عومرە
بەشی حەوتەم : ئەحکامەکانى جەنازە
بەشی هەشتەم : پێغەمبەرى خوا ﷺ
بەشی نۆیەم : قورئانی پیرۆز
بەشی دەیەم : سیحر و جادوو و چاوپیسی
بەشی یانزەیەم : عیبادەتەكانی دڵ
بەشی دوانزەیەم : ئاكارو ڕەوشتەكانی باوەڕداران
بەشی سیانزەیەم : کردەوە پاداشتدارەکان 
بەشی چواردەیەم : تاوانە گەورەکان
بەشی پانزەیەم : زیکر و یادی خواى گەورە
بەشی شانزەیەم : دوعا و پاڕانەوە
بەشی حەڤدەیەم : تەزکیەى نەفس
بەشی هەژدەیەم : خێزان و ژن و مێرد و مافی منداڵ
بەشی نۆزدەیەم : ئافرەتان
بەشی بیستەم : گەنجان و لاوان
بەشی بیست و یەک : زانست و فێرخوازی شەرعى
بەشی بیست و دوو : ڕێگاکانى گەشتن بە ژیانێكی بەختەوەر
بەشی بیست وسێ : ئادابەکان
بەشی بیست و چوار : حەق و مافەکان 
بەشی بیست و پێنج: تایبەتمەندیەکانى  شەریعەتى ئیسلامی 
بەشی بیست و شەش: كارو بازرگانی 
بەشی بیست و حەوت: نیشانەکانى  ڕۆژى دوایی
باسی بیست و هەشت: سەفەرى قیامەت و ناڕەحەتییەکانى
بەشی بیست و نۆ: چارەسەرى نەخۆشییەکان لەقورئان و فەرمودەکان
بەشی سی: هەمەجۆر
داواکارین لە خوای گەورە سود بخاتە ناو ئەم کارەوە ، وە پاداشتی هەموو ئەو کەسانە بداتەوە کە هاوکار بوون لە ئامادە کردن و چاپ کردن و بڵاوکردنەوەى ئەم کتێبە.


ئێستا لە ناوەندی تیشـک دەست دەکەوێت 
ناونیشان:سلێمانی-بازاڕی ئاوباریک-بەرامبەر کاسۆمۆڵ-نهۆمی یەکەم-دوکانی ژمارە ٦٩ و ٧٠


داگرتنی کتێب
سەردان: ٢,١٨٢