ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن یارمەتى منداڵەکانم بدەم بۆ لەبەر کردنى قورئان؟

ناوى نامیلکە : چۆن یارمەتى منداڵەکانم بدەم بۆ لەبەر کردنى قورئان؟

وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت و وەڵامەکان

پێناسەى نامیلکە: 

بێگومان کۆمەڵێک ڕێگەی هەمەجۆر هەیە بۆ ئەوەی منداڵ ڕازی بکرێت بۆ لەبەر کردنی قورئان، بەڵام ڕێگەی خۆشەویستی و خۆشەویست کردن و حەز و خواستن هەر بە ڕێگەی یەکەم و بنچینەیی ئەمێنێتەوە کە ئەکرێ پشتی پێ ببەسترێ لەم بابەتەدا ، لە پاش دوعاکردن و پشت بەستن بە خوای گەورە و پێویستی پێ بوونی ، وێڕای ئەوەی کە دایک و باوک سەرمەشقی یەکەمن بۆ ئەوەی بگەن بەو ئامانجەی منداڵەکانیان قورئان لەبەر بکەن ، لەگەڵ خۆڕاگری و ئارامگرتن ، وە دووبارە کردنەوەی هاندان و ئامۆژگارێکان و نەرم و نیان بوون لەگەڵیان ، وە چاودێریەکی چڕوپڕ لەلایەن دایک و باوکەوە لەم کارەدا ، بەتایبەت دایک کە بناغەی یەکەمە لەم کارە مەزنە  .

جا لەم نامیلکەبە بە کورتى باس لە (24) ڕێگا کراوە بۆ یارمەتى دانی منداڵ بۆ لەبەر کردنى قورئانی پیرۆز ، بە ئومێدی ئەوەى دایکان و باوکان سودی لێ ببینن بۆ یارمەتی و هاندانى منداڵەکانیان بۆ لەبەر کردنی قورئان .


داگرتنی کتێب
سەردان: ٦٨٥